
مسته‌فا هیجری
پاش خۆپیشاندانه‌كانی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی عاشوورا له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ـ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ـ له تاران‌دا، ئه‌م راستی‌یه ئاشكراتر بوو كه پێكهاته‌ی ئه‌م پۆزیسیۆنه به زۆری له‌و هێزانه پێك هاتووه كه دژی حكوومه‌تی دینین، چوونكه له نێو ئه‌و دروشمانه‌ی كه به‌تایبه‌ت له خۆپیشاندانی رۆژی عاشوورادا ده‌گوترانه‌وه، زایه‌ڵه‌ی دروشمه‌كانی دژی ویلایه‌تیی فه‌قیه، دژی دیكتاتۆری‌و ئه‌و دروشمانه‌ی كه كۆڵه‌كه‌كانی رێژیمی ئیسلامیی ویلایه‌تیی فه‌قیهیان ده‌پێكا، زیاتر له دروشمه‌كانی دیكه ده‌بیستران. ئه‌م ده‌نگانه ده‌سپێكی رێگه‌یه‌كی تۆقێنه‌ره بۆ رێژیم‌و سه‌رانی كه ده‌ستیان به خوێنی رۆڵه خه‌باتگێڕه‌كانی ئێران سووره‌و ده‌نگی یه‌كه‌مین كوتوكه‌كانن كه له په‌یكه‌ری رزیوی حكوومه‌تێكی سه‌ده‌نێوه‌راستی ده‌درێن كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به پشت به‌ستن به هێزه به‌ڕبه‌ڕ‌و ته‌یاره‌كانی‌و هه‌روه‌ها تئۆرییه جۆراوجۆره‌كانی ده‌یهه‌ویست ئه‌م حكوومه‌ته زاڵم‌و دژه مرۆڤایه‌تی‌یه وه‌كوو حكوومه‌تی ئه‌ڵڵا له‌سه‌ر زه‌وی بناسێنێ. هه‌نووكه دیكتاتۆریش ئه‌م ده‌نگانه‌ی بیستووه‌و خه‌وی لـێ‌زڕاوه، كوشتوبڕی خه‌ڵكی بێ‌دیفاع له خۆپیشاندانه‌كاندا، باراندنی رێژنه‌بارانی تۆمه‌ته بێ‌بنه‌ماكان به‌سه‌ریاندا‌و ده‌ركردنی فتوا یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به‌مه‌به‌ستی سزادانی مافخوازانی ئازادیخواز‌و حه‌ڵاڵكردنی خوێنیان، له نیشانه‌كانی ئه‌م خه‌و لێشێواوی‌یه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو داستانه‌كه نیه، به‌ڵكوو له‌م نێوه‌دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یش كه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر پیرۆزیی رێژیم، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه كرده‌وه‌ی دڕندانه‌و گه‌نده‌ڵیی له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان ده‌بنه هۆی لاوازبوون‌و له‌رزۆكبوونی رێژیمه ئیده‌ئاله‌كه‌یان‌و به‌و پێیه‌ش به مه‌به‌ستی قایمكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كۆڵه‌كه‌كانی رێژیم‌و "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌كه بۆ سه‌ر ره‌یله‌كانی خۆی"، ره‌خنه‌یان ده‌گرت، تۆقاون، چوونكه به‌ڕوونی ده‌بینن كه ره‌خنه‌كانیان نه‌ته‌نیا نه‌بوونه‌ته هۆی چاكسازی له رێژیمدا‌و نه‌یانتوانیوه سه‌رله‌نوێ پته‌وی بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو كونترۆڵـی ره‌وته‌كه‌یان له‌ده‌ستدا نه‌ماوه‌و هێزی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی له پێناو گۆڕینی رێژیم‌دا هه‌ڵیكردووه، ئه‌وانی وه‌په‌راوێز خستووه‌و هه‌ر بۆیه كه‌وتوونه‌ته بیری پێكهاتن له‌گه‌ڵ رێژیم یان لانیكه‌م چۆڵكردنی مه‌یدانه‌كه تا نه‌كا ئه‌و ئاگره‌ی بڵێسه‌ی سه‌ندووه، كۆڵه‌كه‌كانی رێژیمیان لـێ بكاته خۆڵه‌مێش. قسه‌كانی ئاغای مووسه‌وی له هه‌ڤده‌هه‌مین راگه‌یه‌ندراویدا‌و هه‌روه‌ها قسه‌كانی ئاغای خاته‌می له دیداری له‌گه‌ڵ شوورای ناوه‌ندی كۆڕی نوێنه‌رانی ده‌وره‌كانی مه‌جلیس له رۆژی شه‌ممه، نۆزده‌ی به‌فرانباردا، نیشانه‌گه‌لێكن له‌م پێكهاتنه، پێكهاتنێك كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشبینی ده‌كران، چوونكه له كۆتایی‌دا‌و پاش بێ‌هیوا بوونیان له ریفۆرمكردن له رێژیم‌دا، به بۆچوونی ئه‌م كه‌سانه كۆماری ئیسلامی له به‌راورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سكۆلار‌و غه‌یره‌دینی‌دا له‌پێشتره‌و ده‌بێ وه‌ك خاته‌می ده‌ڵـێ: "هه‌موو له كۆماری ئیسلامی به‌رگری بكه‌ین". مه‌سه‌له‌كه زۆرساده‌یه، له رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، توێژی ئاخونده‌كان‌و كه‌سانی مه‌زهه‌بی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له دامه‌زراندنی رێژیمه‌وه تا پته‌وتركردنی‌و فیداكاری له پێناوی‌دا له هیچ هه‌وڵێك نه‌سڵه‌مینه‌ته‌وه‌و به هۆی ئه‌م زه‌حمه‌تانه‌یان له بواری قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه تاكه‌كه‌سی‌یه‌كانیاندا گه‌یشتوونه‌ته به‌هه‌شتی ئاواته‌كانیان له‌م دونیادا، یان به هۆی ئیمان‌و بڕوایان به رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه ئایینی‌یه‌كانیان، به‌خته‌وه‌ریی دونیایه‌كی دیكه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌و گه‌یشتوونه‌ته به‌هه‌شتی ئاواته‌كانیان له‌و دونیادا، پاراستنی رێژیم له خراپترین حاڵه‌تی خۆیشی‌دا به ئه‌ركی ئه‌م دونیا‌و ئه‌و دونیایان ده‌زانن‌و له‌گه‌ڵ هیچ ده‌نگێكی ناساز كه به‌هه‌شته‌كانیان لێ ئاڵوز بكا، هه‌ڵناكه‌ن‌و له به‌رامبه‌ری‌دا ده‌وه‌ستنه‌وه یان لانیكه‌م له‌گه‌ڵـی ناكه‌ون‌و له‌م نێوه‌شدا ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م رێسایه‌دا ناگونجێن، و ژمارێكی كه‌م كه له‌و رێسا گشتی‌یه‌دا ده‌گمه‌نن شتێك له‌م راستی‌یه كه‌م ناكه‌نه‌وه.
كه‌وابوو ئێستا پێویستیی دیاریكردنی رێبه‌رانێك بۆ بزووتنه‌وه‌كه كه به‌پێی پێویست تا رووخاندنی رێژیم نه‌ته‌نیا ئاراسته‌ی دروستی پێ‌بده‌ن، به‌ڵكوو په‌ره‌شی پێ‌بده‌ن، زیاتر له رابردوو هه‌ست پێ‌ده‌كرێ.
په‌ره‌دان به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و راكێشانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك به‌ره‌و ریزه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بێ‌گومان به یه‌كێك له پێویستترین ئه‌ركه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ژمێردرێ، چوونكه كۆماری ئیسلامی بچووكترین بڕوای به به‌دیهێنانی ساده‌ترین داخوازی‌یه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نیه‌و تا ئێستا له به‌رامبه‌ر ئه‌م داخوازییانه‌دا په‌نای بۆ توندترین توندوتیژی بردووه‌و وادیاره به‌م رێكای خۆی درێژه ده‌دا، چوونكه به بڕوای رێژیم بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ته‌نیا یه‌ك رێگه هه‌یه، ئه‌ویش سه‌ركوته. له‌وانه‌یه ئه‌م خیاڵه له‌وێڕا بۆ رێژیم دروست بووبێ كه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان گرووپگه‌لێكی سه‌ر به ئا‌مریكا، ئیسرائیل‌و هتدن كه ته‌نیا له تاراندان‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و چین‌و توێژه جیاجیاكانی دیكه‌ی وه‌ك بازاڕییه‌كان، كرێكاران‌و . . .به‌شدارییان تێ‌دا نه‌كردووه‌و به‌م پێیه‌ش ده‌كرێ له جیاتی گوێگرتن بۆ قسه‌كانیان، به سه‌ركوت بێده‌نگیان بكه‌یت. كه‌وابوو به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌م خه‌یاڵه، ته‌نیا رێگه، پێكهێنانی هاوسه‌نگیی هێز له نێوان شه‌پۆله به‌هێزه‌كانی پشتیوانیی بزووتنه‌وه‌كه له سه‌رانسه‌ری وڵاتدا‌و راكێشانی ئه‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگایه كه تا ئێستا له پشتیوانی كردنی به كرده‌وه‌ی جوولانه‌وه‌دا له لاوه بوونه، به جۆرێك كه رێژیم خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه‌دا به ده‌سته‌وه‌ستان‌و داماو بزانێ‌و ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌شدایه كه رێژیم ـ به‌پێی بۆچوونی گرووپێك كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ له بیری چاكسازی‌دان ـ ئاماده ده‌بێ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی بكه‌وێته وتووێژه‌وه‌و ئیمتیاز بدا. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌و وه‌ده‌ستهێنانی وه‌ها هێزێك ناكرێ راگه‌یاندنی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌و دیاریكردنی هه‌یئه‌تێكی رێبه‌رایه‌تیی دیار ره‌چاو نه‌كرێ، واته دوو فاكتێری گرنگ‌و یه‌كلاییكه‌ره‌وه كه تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له نه‌بوونیان زیانی بینیوه.
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه، ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێ وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم‌و مافخوراوییه‌ی به‌نیسبه‌ت چین‌و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا، له‌وانه نه‌ته‌وه زوڵملێكراوه غه‌یره‌فارسه‌كانی ئێران كراوه، رێگه‌چاره‌ی لابردنی ئه‌م زوڵمانه به روونی دیاری بكا، چوونكه كاتێك خه‌ڵك ده‌یانهه‌وێ به‌كرده‌وه په‌یوه‌ستی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بن، پێویسته ئاسۆی به‌ده‌ستهێنانی مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆیانیان له پاش سه‌كه‌وتنی بزووتنه‌وه‌كه لـێ‌دیار بێ. له‌م بواره‌دا، راكێشانی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و زوڵمه سیاسی‌یه‌ی تا ئێستا له لایه‌ن رێژیمه‌وه لییان كراوه‌و چاره‌سه‌ری به هۆی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی غه‌یره‌ناوه‌ندی‌و فیدراڵه‌وه ده‌توانێ رۆڵێكی زۆرسه‌ركه‌وتوو بگێڕێ، رێگه‌چاره‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێوانه‌و رێوشوێنه‌كانی دێموكراسی‌و یاسا ناسراوو ئه‌زموونكراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ته‌واوی یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
دیاریكردنی هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ریی دیار بۆیه پێویسته، چوونكه تا ئێستا وه‌كوو رێبه‌ری باس له كه‌سانێكی زۆر كراوه‌و هێندێ جار بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جیاوازه، بێجگه له‌وه كه هێندێ لایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی روونیش نه‌بێ‌و به شێوه‌ی په‌نانه‌كی ، ده‌یانهه‌وێ خۆیان بخه‌نه ریزی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه‌وه كه بۆچوونه‌كانیشیان جیاوازه. به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌و ده‌ربازبوون له‌ده‌ستی بوونی چه‌ند ناوه‌ندی رێنمایی‌كردن‌و رێبه‌ری‌كردن، دیاریكردن‌و راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌یئه‌ته‌و قبووڵـی به‌رپرسایه‌تی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كارێكی پێویسته.
سەرچاوە: http://www.sikirter.org















