هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
ستادی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رۆژی هه‌ینی 24ی
ره‌شه‌ممه‌ی 86ی، وه‌ك رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی شوورای ئیسلامیی ئێران دیاری كرد‌و به‌و پێیه رێژیم داوای له خوازیارانی كاندیداتۆری كردوه كه له رێكه‌وتی 15ی به‌فرانباره‌وه تا 21ی به‌فرانبار، مۆڵه‌تیان هه‌یه تا خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناونووس بكه‌ن. بێگومان هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیك به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی به‌ستێنی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی وڵات، یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دێموكراسی‌یه‌و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكی ئه‌وتۆدا، ئه‌ركی هه‌موو تاكو هاووڵاتییه‌كه كه له خه‌می به‌ره‌وپێشچوونی كۆمهڵگاكهیدایه.
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئایا كۆماری ئیسلامی، سیستمێكی دێموكراتیكه تا هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیك به‌ڕێوه ببا؟ ئایا ده‌نگده‌ران ده‌توانن ده‌نگ به كاندیداتۆری جێگای متمانه‌و دڵخوازی خۆیان بده‌ن؟ ئایا نوێنه‌رانی پارلمان به پێی یاسا ئازادن له په‌سندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له خزمه‌ت به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگا دایه؟
ئه‌زموونی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی رێژیم، سه‌لماندوویه‌تی كه له هه‌موو به ناو ههڵبژاردنهكانو یه‌ك له‌وان به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا، له نێوان سه‌رجه‌م خوازیارانی كاندیداتۆریدا، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی دڵخوازی رێژیم سه‌لاحییه‌تیان ته‌ئید ده‌كرێ‌و ئه‌وانی دی، به بههانهگهلێكی نایاسایی، سه‌لاحییه‌تیان ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و دواتر رێگا به خه‌ڵك ده‌درێ له نێوان ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی دڵخوازی رێژیم‌دا، ده‌نگ به كه‌س یان كه‌سانێك بدهنو له ره‌وشێكی ئه‌وتۆشدا، ئاشكرایه، هه‌ڵبژاردن، ئیدی له ناوه‌رۆك به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، چونكه كه‌سی به‌ڕواڵه‌ت هه‌ڵبژێردراو، هه‌ڵبژێردراوی ده‌سه‌ڵاته، نه‌ك هه‌ڵبژێردراوی هاونیشتمانان. هه‌ربۆیه، دیتوومانه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و شانۆ‌و بازاڕه له ره‌ونه‌ق كه‌وتووه‌و خه‌ڵكی ئاگا‌و وشیاری ئێران‌و كوردستان له هه‌ڵبژاردنێكی له‌و چه‌شنه‌دا به‌شداری ناكه‌ن. گه‌رچی هه‌میشه له پاش هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكه‌وه، رێژیم راده‌گه‌یه‌نێ كه زۆربه‌ی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارییان كردوه‌و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، رێژیم به‌ناو سوپاسی خه‌ڵك ده‌كا. به‌ڵام هه‌م رێژیم‌و هه‌م خه‌ڵكیش باش ده‌زانن كه ئه‌و قسانه فڕوفیشاڵی بێنێوهرۆكن.
هه‌ربۆیه له ئێستاوه، روون‌و ئاشكرایه، ئاكامی شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی، ناتوانێ جیا له ئاكامی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی رێژیم بێت. هه‌ربۆیه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بهگشتیو خه‌ڵكی وشیاری كوردستان به‌تایبه‌تی، له سه‌ر سندووقی به‌ناو هه‌ڵبژاردنێك ئاماده نابن، كه به چاوی خۆیان رۆژانه، شایه‌تی سه‌ركوتی خوێندكاران، كرێكاران، مامۆستایان، ژنان‌و لاوان‌و به‌گشتی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵن كه به تاوانی خه‌بات بۆ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان، بێرێزی، زیندان، شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت ئێعدام دهكرێنو به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵكیش له مه‌جلیسدا، وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مكارییه باس ناكه‌ن. ئاشكرایه زۆربه‌ی خه‌ڵك ناچنه سه‌ر سندووقێكی ئه‌وتۆ، كه سندووقی رهواییبهخشینه به رێژیمێك كه هیچ چه‌شنه رهوایییهكی نه‌ماوه‌و له بیروڕای گشتیی جیهاندا، به ئازادیكوژترین رێژیمی ئه‌م سه‌رده‌مه ناودێر كراوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی ئێران‌و كوردستان، داوا له خه‌ڵكی مافخوازی ئێران‌و كۆمه‌ڵانی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا، وه‌ك رابردوو، به به‌شدارینه‌كردنی به‌رینی خۆیان له‌و شانۆسازییهدا، جارێكی دیكه "نا"یه‌كی ئاگرین به كۆماری ئیسلامی بڵێن‌و به بیروڕای خه‌ڵكی جیهان بسه‌لمێنن كه له‌و رێژیمه بێزارن‌و ره‌وایی پێ نادهنو چیدی فریوی پیلان‌و فرتوفێڵهكانی ناخۆن‌و به‌و چه‌شنه، ئه‌ركی خۆیان له‌و ململانێ دێموكراتیكهدا راپه‌ڕێنن.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران بۆ دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی!
مهرگو نه‌مان بۆ رێژیمی ئازادیكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
13ی به‌فرانباری 1386ی هه‌تاوی














