Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
پیامی دووی رێبه‌ندانی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران 2ی رێبه‌ندان، رۆژی شایی به‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد
2008-01-24
03-11-1386
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان: خوێندكارانی وشیاری كورد: ئۆگرانی ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان: 62ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌ندیشه‌و باوه‌ڕه به‌رزه‌كانی حیزبی دێموكرات و كه‌سایه‌تیی به‌رچاوی پێشه‌وای نه‌مری گه‌ل، تێكه‌ڵ به ئیراده‌ی ماف ویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، پێكه‌وه له ده‌رفه‌تێكی مێژوویی كه‌ڵكێكان وه‌رگرت و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی مودێرنی دێموكراتیكیان له‌سه‌ر خاكی كوردستان دامه‌زراند. له شه‌خته‌به‌ندان وله وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌و رێبه‌نداندا، ئیراده‌ی ئاگرینی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، رێگایه‌كی نوێی كرده‌وه‌و ریبازێكی هه‌ڵكشان به‌ره‌و ئاسۆی روونی ئاوات و ئارمانجه‌كانی ده‌ستنیشان كرد‌و به رێبه‌رایه‌تی حیزبێكی مودێڕن‌و پێشكه‌وتنخواز، قوتابخانه‌ی ئازادی‌و دێموكراسیخوازی كرایه‌وه. له كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ی كورد كۆماری دێموكراتێكی خۆی دامه‌زراند، كه دواكه‌وتوویی‌و ملهوڕی‌و چه‌قبه‌ستوویی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌دا كێشابوو. سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی ده‌ستی حكوومه‌ته بیرته‌سك‌و كۆنه پارێزه‌كان بوو. هه‌رله‌و كاته‌دا تازه شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی كۆتایی پێ‌هاتبوو كه له ئاستی جیهانیدا، مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زاری ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی، به ناومرۆڤه‌كان له‌ژێرناوی ئیدئۆلۆژیی جۆربه‌جۆردا، بوو. له‌و ئان‌و ساته‌دا كه جیهان، خوێن له سه‌رتاپای له‌شی ده‌تكی‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له زه‌لكاوی رژێمه سه‌ره‌ڕۆ و دواكه‌وتوووه‌كاندا گیری خواردبوو، نه‌ته‌وه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر و به‌ووره‌ی كورد رابوو و درزی له سه‌رماوسۆڵه خست و بوو به ره‌چه‌شكێنی دیمۆكراسیخوازی و حكومه‌تێكی سه‌رده‌میانه‌ی له شێوازی كۆمارێكی دێموَكراتیكدا دامه‌زراند. بۆیه نه‌ته‌وه‌ی كورد شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه به بیر‌و هزری سه‌رده‌میانه‌ی حیزبێكی موَدێڕن و پێشڕه‌و كه رێبه‌رایه‌تی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌كه‌ی بووه‌و هه‌یه ، ئه‌و ئامانجگه‌له‌ی به‌لاوه به‌بایه‌خ و به‌ها بووه كه ئێستاش دوای شه‌ش ده‌یه هێشتا له ناوچه‌دا جێگر نه‌بوون و ئێستاده‌بن به هێژموونی زاڵی رای خه‌ڵكانی ناوچه. نه‌ته‌وه‌ی كورد 62 ساڵ پێش باسی له دێموكراسیخوازی، مافی به‌رابه‌ری گه‌لان ، یه‌كسانی مافی ژن و پیاو له كۆمه‌ڵ و بنه‌ماڵه‌دا، ئازادی راده‌ربڕین ...هتد كردووه، كه هێشتا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست خه‌باتیان بۆده‌كرێت و قوربانیان بۆ ده‌درێت. به‌تایبه‌تی له ووڵاتی ئێران، خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواتانه ، به‌ره‌به‌ره خه‌ریكه گشتگیر‌و سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت. كۆماری كوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بناغه‌دانه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی بوو، كه له ره‌وتی شه‌ش ده‌یه خه‌باتی درێژه‌دراو له‌و رێبازه نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموَكراتیكه‌دا، گه‌لێك ده‌سكه‌وتی دیكه‌ی مێژوویی تۆماركراوه‌و رێبه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێمۆكراتیكی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی و ده‌یان قوتابی ئه‌و رێبازه، روناكبیرانی ده‌روه‌ست و روناك كه‌ره‌وه‌ی رێگای پڕهه‌ڵدێر و هه‌ورازو نشێوی گه‌یشتن به لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن، بوون. یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموَكراتی كوردستانی ئێران ، شانازی به درێژه‌دانی رێبازی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنانه ده‌كاو له رۆژی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی دووی رێبه‌نداندا، پیرۆزبایی ئه‌م جێژنه مه‌زنه له هه‌مو ئۆگرانی ئه‌ندێشه به‌رز و پیرۆزه‌كانی قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان ده‌كات. به‌رزو پیرۆز بێت ساڵیادی 2ی رێبه‌ندان، لوتكه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی كورد. یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران 2 ی رێبه‌ندانی 1386 هه‌تاوی 22ی ژانۆیه‌ی 2008 زایینی 2008-01-24
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||