به‌رنامه‌و
پێڕه‌وی نێوخۆی
حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران
په‌سندكراوی
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م
13 تا 17ی پووشپه‌ڕی 1383
(3
تا 7ی جوولای2004)
به‌شی
یه‌كه‌م:
به‌رنامه‌ی
حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران
سه‌ره‌تا:
1ـ مێژووی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
كورد به یه‌كێك له
خوێناویترینو
درێژخایه‌ن ترین
به‌شه‌كانی مێژووی
خه‌باتی گه‌لانی
زۆرلێكراوی ئه‌م
جیهانه داده‌نرێ.
له پاش شه‌ڕی 1514ی
نێوان دوو
ئیمپراتۆریی
عوسمانی‌و سه‌فه‌وی
له چاڵدران, كوردستان
به كرده‌وه له نێو
ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته
دا دابه‌ش كرا‌و ساڵی 1639
به ئیمزای
په‌یمانێك له نێوان
شاعه‌بباسی
سهفهویو سوڵتان
مورادی عوسمانی دا
ره‌سمییه‌تی پێدرا.
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی
شێخ عوبه‌یدیللای
نه‌هری (1880), سه‌ره‌تای
بزاڤی
رزگاریخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی له دژی
داگیركه‌ران‌و بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان بوو.
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیسته‌م, شاهیدی
سه‌رهه‌ڵدانی
رێكخراوه
سیاسییهكانو گه‌رم
داهاتنی
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی له
سه‌رتاسه‌ری
كوردستان دا بوو,
به‌ڵام هه‌موو جارێك
به پیلانی وڵاتانی
ناوچه‌و سات‌و سه‌ودا
له‌گه‌ڵ هێزه
گه‌وره‌كان دا
داده‌مركانه‌وه.
كاتێك شه‌ڕی دووه‌می
جیهانی هه‌ڵگیرسا,
خه‌باتی گه‌لانی
ئازادیخوازی جیهان
دژی كۆنه‌په‌رستی‌و
فاشیزم په‌ره‌ی گرت,
له‌و نێوه‌دا
پێویستییه‌كی
مێژوویی بۆ
دامه‌زراندنی
رێكخراوێكی سیاسی
له كوردستانی
ئێران‌دا كه بتوانێ
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی
گه‌لی كورد
به‌ڕێوه‌به‌رێ هه‌ست
پێده‌كرا. به
داگیركرانی ئێران
له لایه‌ن
هاوپهیمانانو
نه‌مانی دیكتاتۆریی
20 ساڵه‌ی ره‌زاخان له
كوردستانی ئێران
وه‌زعێكی له‌بار بۆ
په‌ره‌پێدانی
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه پێك
هات. پێشره‌وانی
گه‌لی كورد له‌و
ده‌رفه‌ته كه‌ڵكیان
وهرگرتو له 25ی
گه‌لاوێژی ساڵی 1324ی
هه‌تاوی دا حیزبی
دێموكراتی
كوردستانیان
دامه‌زراند.
به‌م
جۆره, دامه‌زرانی
حیزبی دێمۆكراتی
كوردستان ئاكامی
پێویستییه‌كی
مێژوویی‌و نیشانه‌ی
وریایی‌و ژیریی
ڕۆڵه پێشڕه‌وه‌كانی
گه‌لی كورد بوو. له‌و
ده‌مه‌وه حیزبی
دێمۆكراتی كوردستان
كه ڕۆڵه
شۆڕشگێڕه‌كانی
گه‌لی كوردی له
ریزه‌كانی خۆیدا
كۆكردۆته‌وه
ڕێنوێنو ڕێكخه‌ری
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستانی ئێرانه.
دامه‌زرانی حیزبی
دێمۆكراتی كوردستان
له مێژووی گه‌لی
كورددا به نوخته
گۆڕانێكی گرینگ
دهژمێردرێو
سه‌ره‌تای قۆناخێكی
نوێی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
به ڕێبه‌رایه‌تیی
ئه‌م حیزبه بوو كه
گه‌لی كورد بۆ
یه‌كه‌م جار له
مێژووی تازه‌ی
خۆیدا توانی
حكوومه‌تێكی
نیشتمانی له
به‌شێكی كوردستاندا
بێنێته سه‌ر كار. ئه‌م
حكوومه‌ته ته‌نیا
یازده مانگ خۆی
ڕاگرت‌و دوای
پاشه‌كشه پێكرانی
بزووتنه‌وه‌ی
گه‌لانی ئێران
جارێكی دیكه
دیكتاتۆریی نیزامی
باڵی به سه‌ر هه‌موو
كوردستانی ئێران‌دا
كێشایه‌وه. به‌ڵام
گه‌لی كورد له
خه‌بات سارد
نهبۆوهو بۆ وه‌دی
هێنانی ئامانجه له
مێژینه‌كانی هه‌روا
درێژه‌ی به
تێكۆشانی خۆیدا.
حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران
خاوه‌نی 59 ساڵ
خه‌باتی پڕ له
ههورازو نشێو‌و پڕ
له فیداكاری‌و
گیانبازییه.
ئاشكرایه كه حیزبی
ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا
كارامه‌تر بووه‌و له
خه‌باتی گه‌لی
كورد‌و گه‌لانی دیكه
ئه‌زموونی
وه‌رگرتوه.
2ـ له
نیوه‌ی دووه‌می
سه‌ده‌ی بیسته‌م دا,
پێشكه‌وتنی زانست‌و
تیكنۆلۆژیو خێرایی
تۆڕی
پێوه‌ندییه‌كان
سیمای جیهانیان
گۆڕیوه. زۆر له
رێژیمه دیكتاتۆر‌و
كۆنه‌په‌رسته‌كان
رووخاونو له
جێگایان سیستمی
نوێتر‌و ئازادتر
دامه‌زراون. ده‌یان
نه‌ته‌وه‌ی
گه‌وره‌و بچووك مافی
دیاریكردنی
چاره‌نووسیان
وه‌ده‌ست هێناوه‌و
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆیان
دامه‌زراندوه. ئه‌و
رێژیم‌و سیستمانه‌ش
كه پشت ئه‌ستوور به
توند‌و تیژین
ته‌مه‌نیان به‌ره‌و
كورتی ده‌ڕوا.
به‌گشتی گه‌لانی
ژێرده‌سته‌و ئه‌و
هێزه
كۆمه‌ڵایه‌تییانه
كه ده‌توانن
چاره‌نووسی خۆیان
به‌ده‌سته‌وه بگرن‌و
كۆمه‌ڵگاكانیان
به‌ره‌و پێش به‌رن,
ئاسۆیه‌كی
روونتریان بۆ پێك
هاتوه كه كۆمه‌ڵێكی
ئازادترو
ئینسانیترو
پێشكه‌وتووتر
دامه‌زرێنن.
به
ڕووخانی بلووكی
شووڕه‌وی له ساڵی
1371دا دوو مه‌سه‌له‌ی
گرینگ له راده‌ی
جیهانیدا زه‌ق
بوونه‌وه‌و بایه‌خی
واقیعیی خۆیان
ده‌رخست, یه‌كه‌میان
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی‌و
پێویستیی دابین
بوونی مافه
نهتهوایهتییهك
5;نی گه‌لانی زۆر
لێكراوی جیهان بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
حه‌فتا ساڵ بوو
ئیددیعا ده‌كرا كه
له وڵاتانی
سوسیالیستیدا
گیروگرفتێك به
ناوی مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له
ئارادا نیه, دیتمان
وه‌ختێك سیستمی
سوسیالیستی له‌به‌ر
یه‌ك هه‌ڵوه‌شاو
ده‌ره‌تان بۆ گه‌لانی
ئه‌و وڵاتانه ڕه‌خسا,
به چ شێوه‌یه‌ك
هاتنه مهیدانو
حكوومه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
خۆیانیان دامه‌زراند.
دووهه‌میش
مه‌سه‌له‌ی
دێمۆكراسی بوو. ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه كه
ده‌یان ساڵ له ژێر
ناوی دیفاع له
قازانجی كرێكاران‌و
زه‌حمه‌تكێشاندا له
به‌شێكی زۆری
وڵاتانی جیهان
دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ
ده‌كرا, به جۆرێك
زه‌رووره‌تی خۆی
نیشاندا كه زۆر له
دیكتاتۆرییه‌كانی
رووخاند‌و زۆری
دیكه له ترسی
دوچاربوون به
چاره‌نووسێكی
نادیار په‌نجه‌ره‌ی
ماڵه‌كانیان
به‌رووی
دێمۆكراسیدا
كرده‌وه‌و خۆیان
له‌گه‌ڵ ههلو
مه‌رجه‌كه رێك خست.
3ـ رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست له
لێكدانه‌وه
نێونهتهوهیییه
3;ان‌و به تایبه‌تی
له ستراتیژیی
ده‌وڵه‌ته
گه‌وره‌كاندا
گرینگییه‌كی
تایبه‌تیی هه‌یه.
له‌باری
جوغرافیایییهوه
ئه‌م ناوچه‌یه
كه‌وتۆته
سێرێیانی سێ
قاڕڕه‌ی ئاسیا‌و
ئه‌فریقاو ئورووپا.
له‌باری ئابووری‌و
سه‌رچاوه
ژێرزهمینییهكانه&zw
nj;وه ئه‌م ناوچه‌یه
زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و
زیاتر له نیوه‌ی
ته‌واوی
پاشه‌كه‌وتی نه‌وتی
دنیا له‌م
ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵ
كه‌وتوه.
بێجگه
له‌وانه‌ش, بوونی
چه‌ند بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی
نیشتمانی
به‌تایبه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و
بزووتنه‌وه‌ی
فه‌له‌ستین, له‌م
مه‌ڵبه‌نده‌دا كه
دژكرده‌وه‌یه‌كی
سروشتی دژی
دابه‌شكردنی
ئیستیعماریی
ناوچه‌كه‌یه,
بایهخو گرینگیی
رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستیان له
حیساب‌و
لێكدانه‌وه‌ی هێزه
نێونهتهوهیییه
3;اندا زیاتر كردوه.
ته‌واوی ئه‌و
ڕاستییانه بوونه
هۆی ئه‌وه كه
ده‌سه‌ڵاته
مه‌زنه‌كان هه‌موو
ئاڵوگۆرێكی ئه‌م
ناوچه‌یه به وردی
بخه‌نه ژێر
چاوهدێریو
به‌رامبه‌ر به هه‌ر
چه‌شنه رووداوێكی
ئه‌م ناوچه‌یه
له‌سه‌ر هه‌ست بن‌و
دژكرده‌وه نیشان
بده‌ن. رووداوه‌كانی
ئه‌م 25 ـ 20 ساڵه‌ی
دوایی‌و حوزووری
به‌رچاوو
راستهوخۆو
به‌رده‌وامی هێزه
نیزامییه‌كانی
وڵاتانی رۆژئاوا‌و
به‌تایبه‌تی
ئه‌مریكا له‌و
ناوچه‌یه‌دا
نیشانه‌یه‌كی روونی
ئه‌و ڕاستییه‌ن.
دوای رووداوی 11ی
سپتامبر (2001), هێرشی
هاوپه‌یمانان به
سه‌رۆكایه‌تیی
ئه‌مریكا بۆ سه‌ر
ئهفغانستانو
رووخاندنی رێژیمی
توندڕه‌وی ئیسلامیی
تاڵهبانو لێك بڵاو
كردنی رێكخراوی
ئه‌لقاعیده له‌و
وڵاته, سه‌ره‌تای
ده‌سپێكردنی
ئاڵوگۆڕه‌كان له
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌راستدا بوو. به
دوای ویش دا,
ده‌وڵه‌تی عێراق
له‌ژێر ته‌وژمی
هێرشی نیزامیی
ئهمریكاو
هاوپه‌یمانه‌كانی دا
رووخا. ئه‌و رووداوه‌ش
وه‌ك
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك
ناوچه‌كه‌و دونیای
ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژاند.
ده‌توانین بڵێین پاش
شه‌ڕی دووهه‌می
جیهانی, هیچ رووداوێك
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و
شه‌ڕه, پێوه‌ندییه
ناوچهییو
نێونهتهوهیییهك
575;نی نهشڵهژاندوه.
به‌تایبه‌ت وڵاتانی
رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌راست كه
گیروگرفتی سیاسی ـ
ئابووری‌و كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییـ
ئایینی‌یان تێدا
به‌هێزه,
حكوومه‌ته‌كانیان
له‌وه نیگه‌رانن
باڵانسی سیاسی له
ناوچه‌كه‌دا تێك
بچێ‌و نه‌توانن
درێژه به
حاكمییه‌تی
كۆنه‌په‌رستانه‌یان
بده‌ن.
سه‌ركه‌وتنی
خه‌ڵكی عێراق له
بنیاتنانی وڵاتێكی
ئازاد‌و دێموكرات له
دوارۆژ دا, شوێنه‌وار
له‌سه‌ر خه‌ڵكی
وڵاتانی دراوسێ
داده‌نێ. گه‌لانی
وه‌زاڵه‌هاتوو له
نیزامه دیكتاتۆر‌و
دواكه‌وتووه‌كان
چاوه‌ڕوانی هه‌لێكن
تا بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی ئازادی‌و
دێموكراسی‌و مافی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
چالاكانه‌تر به‌گژ
رێژیمه دژی
گهلییهكان دا
بچنه‌وه. هه‌ر ئێستا
خه‌باتی رزگاری
خوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی كورد پێی
ناوه‌ته ئاستێكی
چاره‌نووس ساز. له‌و
نێوه‌دا مافی
سیاسیی كورد له
عێراق له‌سه‌ر
ئه‌ساسی فیدرالیزمی
جوغرافیایی ـ
نه‌ته‌وه‌یی له
قانوونی ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناخی
گوازتنه‌وه دا به
ره‌سمی ناسراوه.
جێگیر بوونی ئه‌و
شێوه فیدرالییه,
ده‌بێته
نموونه‌یه‌كی باش بۆ
چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی كورد له
به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كوردستانیشدا.
4ـ
ئێران له ماوه‌ی پاش
شه‌ڕی دووهه‌می
جیهانیدا له باری
ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییه‌وه
گۆڕانێكی زۆری
به‌سه‌ردا هاتوه.
له‌ڕاستیدا ئێران
نه‌شیده‌توانی
خۆی له‌و ئاڵوگۆڕه
قووڵه كه به‌سه‌ر
جیهاندا هاتوه دوور
رابگرێ. به‌ڵام ئه‌و
ئاڵوگۆڕه‌ی له
ئێران‌دا رووی داوه,
به هیچ جۆر
بارته‌قای
ئیمكاناتی
ئابووری‌و سروشتیی
وڵاتی ئێمه نیه.
ئێران ئێستاش هه‌ر به
وڵاتێكی دواكه‌وتوو
ده‌ژمێردرێ. زۆربه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له
هه‌ژاریدا ده‌ژین.
ئێستاش به‌شێكی زۆر
له دانیشتووانی
ئێران به‌تایبه‌تی
له لادێ
نهخوێندهوارنو
كه‌متر ده‌ستیان به
یارمه‌تیی پزیشكی‌و
ده‌رمانی راده‌گا.
به هاتنه
سه‌ركاری رێژیمی
كۆماری ئیسلامی له
ساڵی 1358دا, ئێران له
هێندێ باره‌وه
بهرهودواش
گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له
كاتێكدا
وڵاتیئێران به‌و
ئیمكاناته
سروشتییه‌وه كه
بووی, هه‌رچه‌ند
به‌ده‌ست
دیكتاتۆرییه‌وه
ده‌یناڵاند, خه‌ریك
بوو جێگایه‌كی شیاو
له كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییدا
بۆ خۆی بگرێته‌وه,
ئاخونده
به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتووه‌كان به
گرتنه‌پێشی
سیاسه‌تی
دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگای
شارستانی, ئه‌م
وڵاته‌یان له
جیهانی پێشكه‌وتوو
دابڕیو هه‌وڵیان دا
بیگێڕنه‌وه
ده‌ورانی
سه‌ده‌كانی
نێوه‌ڕاست. ئابووریی
ئێران له جیاتی
ئه‌وه‌ی پێبگرێو
بچێته ریزی
ئابوورییه
به‌هێزه‌كانی
ناوچه‌و جیهان, به
جۆرێك دوچاوی بێ
سه‌ره‌وبه‌ره‌یی هات
كه ئێستا یه‌كێك له
لهرزۆكترین
ئابوورییهكانهو
بایی پووڵی ئێران
به‌رامبه‌ر به دراوه
موعته‌به‌ره‌كانی
دنیا به چه‌شنێكی
نێونجی 12000 له سه‌د
هاتۆته خوار.
سه‌ركوتی
ئازادییه‌كان
سیاسه‌تی رۆژانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
كۆماری ئیسلامییه.
هیچ حیزب‌و رێكخراو‌و
سه‌ندیكایه‌كی
سه‌ربه‌خۆ
ده‌ره‌تانی
تێكۆشانی ئازادی
نیه, ئازادییه
فهردیو
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
به خراپترین شێوه
پێشێل دهكرێنو هه‌ر
ده‌نگێكی ناره‌زایی
به گرتن‌و زیندان‌و
ئه‌شكه‌نجه‌و
ته‌نانه‌ت تیرۆر‌و
ئیعدام وه‌لام
ده‌درێته‌وه. به‌م
جۆره ئێران
كراوه‌ته زیندانێكی
گه‌وره بۆ هه‌موو
ئینسانێكی ئازاد
بیر‌و ئازادیخواز.
5ـ كوردستانی ئێران
له باری ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ناوچه‌یه‌كی
دواكه‌وتوویه له
نێو وڵاتێكی
دواكه‌وتوودا.
ئه‌گه‌رچی كوردستان
له باری سروشتی و
سامانی ژێر
زه‌مینییه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌نده,
به‌ڵام له زۆر
باره‌وه یه‌كێك له
دواكه‌وتووترین
ناوچه‌كانی ئێرانه.
ئاڵوگۆری ئابووری
و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
به تایبه‌تی
سه‌نعه‌تی له
كوردستان ناگاته
پله‌ی زۆر له
ناوچه‌كانی دیكه‌ی
ئێرانیش. وه‌زعی
ئابووری‌و له‌ش
ساغی‌و فه‌رهه‌نگیی
دانیشتووانی
كوردستانی ئێران
كه‌م گۆڕاوه. پایه‌ی
ژیان نزمه‌و
زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان له
ههژاریو
بێبه‌شیدا ده‌ژین.
سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی له
هه‌موو باره‌كانی
ژیانی سیاسی‌و
ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فه‌رهه‌نگیدا له
كوردستان به‌رچاو
ده‌كه‌وێ.
به‌رپرسانی ئه‌سڵیی
ده‌وڵه‌تی له
كوردستان هه‌موویان
له مه‌ركه‌زه‌وه
دیاری دهكرێنو
گه‌لی كورد شوێنێكی
ئه‌وتۆی له به‌رێوه
بردنی كاروباری
وڵاته‌كه‌یدا نیه.
له‌گه‌ڵ بوونی
ئیمكاناتی سروشتی,
پرۆژه‌یه‌كی گرینگی
ئابووری‌و
سه‌نعه‌تی له
كوردستاندا
جێبه‌جێ ناكرێ. هیچ
حیزب‌و رێكخراو‌و
سه‌ندیكایه‌كی
سه‌ربه‌خۆی سیاسی‌و
سینفی ئیمكانی
تێكۆشانی ئازادی
نیه. منداڵانی كورد
له یه‌كه‌م رۆژی
چوون بۆ
قوتابخانه‌وه ده‌بێ
به زمانی فارسی
بخوێنن‌و ده‌ره‌تانی
خوێندن به زمانی
زگماكییان بۆ
نه‌ره‌خساوه. به‌م
جۆره كوردستان
كراوه به
به‌ندیخانه‌ی گه‌لی
كورد له ئێران‌دا.
6ـ به‌شێكی زۆری ئه‌م
ناتهواویو
گیروگرفتانه هه‌ر
له ده‌ورانی
ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی
پێشوووه هه‌بوون.
رێژیمی پادشایه‌تیی
په‌هله‌وی قه‌ت
رێگای پێشكه‌وتن‌و
گه‌شه كردنی
سه‌ربه‌خۆی به
وڵاته‌كه نه‌دابوو,
ئازادییه
ئینسانییهكانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
زه‌وت كردبوون‌و
ناتهبایییهكی
قووڵی له نێوان
خۆی‌و كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران‌دا پێك
هێنابوو كه ته‌نیا
رێگای چاره‌سه‌ری,
شۆڕشێكی قوولی
گه‌لی بوو. ئه‌وه بوو
كه له ساڵی 1356دا
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران به چه‌شنێكی
بێوێنه هاتنه
مهیدانو دوای
ساڵێك
به‌ربه‌ره‌كانی و
قوربانیدان تۆماری
ته‌مه‌نی رێژیمی
پاشایه‌تییان
تێكه‌وه پێچا.
بێگومان شۆرشی
خه‌ڵكی ئێران یه‌كێك
له گرینگ‌ترین
رووداوه
مێژوویییهكانی
وڵاتی ئێمه بوو, هه‌ر
له‌و كاته‌شدا
ده‌رسی زۆر به نرخی
بۆ خه‌باتگێرانی
رێگای رزگاری‌و
سه‌ربه‌خۆیی تێدا
بوو. شۆڕشی
سه‌رانسه‌ریی ئێران
نیشانی‌دا كه هه‌ر
كات خه‌ڵكی وڵاتێك
به له خۆبوردوویی
و یه‌كگرتوویی بیان
هه‌وێ داوو زنجیری
ژێر ده‌ستی بپسێنن,
هیچ هێزێك ناتوانێ
پێشیان پێ بگرێ‌و
سه‌ره‌نجام هه‌موو
كهندو كۆسپه‌كانی
سه‌ر رێگای
سه‌ركه‌وتن ته‌خت
ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ده‌ورانی
پڕ نه‌گبه‌تی
دیكتاتۆریی
بنه‌ماڵه‌ی
په‌هله‌وی هه‌موو
چین‌و توێژه‌كانی
خه‌ڵكی ئێرانی له
دژی رێژیمی
حه‌مه‌ره‌زاشا یه‌ك
خستبوو, به‌ڵام زۆر
به‌داخه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی
هێزه دێموكرات‌و
شۆرشگێره‌كان
به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شیان بۆ
سیستمی حكوومه‌تیی
دوای رێژیمی
پاشایه‌تی نه‌بوو, و
له‌به‌رئه‌وه‌ش كه
هیچ كام له هێزه
نیشتمانییه‌كانی
ئێران به ته‌نیا له
توانایدا نه‌بوو
كۆمه‌ڵانی به‌رینی
خه‌ڵك له ده‌وری خۆی
كۆ بكاته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له وڵات‌دا به
ده‌سته‌وه بگرێ,
كۆمه‌ڵێك ئاخوندی
بیرته‌سك و
كۆنه‌په‌رست به كه‌لك
وه‌رگرتن له هه‌ستی
مه‌زهه‌بیی خه‌ڵك
ده‌ستیان به‌سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی
شۆرش‌و به‌رهه‌می
خوێن‌و فرمێسكی
رۆڵه‌كانی گه‌لانی
ئێران دا گرت‌و
ده‌سه‌ڵاتی
پاوانخوازانه‌ی
خۆیان به‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌ماندا
سه‌پاند.
له
ئاكامی ئه‌م
وه‌زعه‌دا شۆرشی
ئێران ناكام
مایه‌وه‌و نه‌ی
توانی هیچ كام له
ئاوات‌و
چاوه‌ڕوانییه‌كانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران وه‌دی بێنێ.
گه‌لانی تینووی
ئازادی له ئێران‌دا
به‌و مه‌به‌سته به
ده‌ستی به‌تاڵ به‌گژ
ئه‌رته‌شی پۆشته‌و
په‌رداخی رێژیمی
شادا چوونه‌وه‌و به
هه‌زاران كه‌س له
رۆڵه‌كانی خۆیان
كرده قوربانی, كه
ئازادییه
دێموكراتییهكان له
سه‌رانسه‌ری
ئێران‌دا دابین بكرێن,
زه‌حمه‌تكێشانی
ئێران كه به‌شی
هه‌ره زۆری
دانیشتووانی
وڵاتن‌و ته‌ئسیریان
له سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشدا هه‌بووه له
ههژاریو رۆژڕه‌شی
رزگار بن‌و گه‌لانی
زۆرلێكراوی ئێران
له سێبه‌ری
رێژیمێكی
دێموكراتیدا به
مافی ره‌وای
نه‌ته‌وایه‌تیی
خۆیان بگه‌ن.
به‌ڵام
كۆنه‌په‌رستانی
پاوانخواز كه
ده‌ستیان به‌سه‌ر
به‌رهه‌می خهباتو
فیداكاریی خه‌ڵكی
ئێران دا گرتوه, به
پێچه‌وانه‌ی
چاوه‌روانیی
كۆمه‌لانی خه‌ڵك
رێگایان نه‌داوه هیچ
یه‌ك له‌و ئاواته
پیرۆزانه وه‌دی بێن.
له‌گه‌ل سه‌قامگیر
بوونی ده‌سه‌ڵاتی
كۆنه‌په‌رستان,
ئازادییه
دێموكراتییهكان
زۆرخهراپتر له
سه‌رده‌می
پاشایه‌تی خراونه
ژێر پێ. كۆمه‌ڵانی
ده‌ست تهنگو
زه‌حمه‌تكێشی وڵاتی
ئێمه زیاتر له
هه‌موو كاتێك له‌گه‌ل
ههژاریو
نهداریو گرانی‌و
بێكاری به‌ره‌وروو
بوون‌و حكوومه‌تی
تازه هه‌نگاوێكی
كاریگه‌ری بۆ
چاره‌سه‌ری هه‌زاران
گیروگرفتی ژیانی
ئه‌وان هه‌ڵ
نه‌هێناوه‌ته‌وه.
گه‌لانی زۆرلێكراوی
ئیَرانیش نه‌ك هه‌ر
به مافه
ره‌واكانیان
نه‌گه‌یشتوون,
به‌ڵكوو وه‌ڵامی
هه‌موو
داخوازه‌كانیان به
ئاگرو ئاسن
دراوه‌ته‌وه.
دیكتاتۆریی
مه‌زهه‌بی نه‌ك هه‌ر
ناتوانێ هیچ
بیروباوه‌رێكی
موخالیفی خۆی
ته‌حه‌ممول بكا,
به‌ڵكوو له‌گه‌ل هه‌ر
بیر‌و بۆچوونێكی جیا
له بیر‌و
بۆچوونیكۆنهپهرست&
#1575;نه‌ی خۆی ـ با
موخالیفیش نه‌بێ ـ
به توندی
دوژمنایه‌تی ده‌كا.
له ماوه‌ی 25 ساڵ
فه‌رمانڕه‌وایی
رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌دا ئه‌م
رێژیمه له هیچ
تاوانێك به‌رانبه‌ر
به ئازادیخوازان له
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و چین
وتوێژێك بووبن
ده‌ستی نه‌پاراستوه.
له كوردستان
دیمه‌نی دزێوی
دیكتاتۆریی نوێ زۆر
ئاشكراترو بێ
پهردهتریش دیاره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
گه‌لی كورد وه‌ك
به‌شێك له خه‌ڵكی
ئێران چالاكانه له
شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی
ئێران‌دا به‌شدار
بوو‌و هه‌رچه‌ند
گه‌لی ئێمه به هۆی
نوێنه‌ره‌كانیه‌وه
هه‌موو توانای خۆی
به‌كار هێنا بۆ
ئه‌وه‌ی له رێگای
ئاشتی و وتووێژه‌وه
به لانی كه‌می مافه
ره‌واكانی بگا,
حكوومه‌تی
كۆنه‌په‌رستی
كۆماری ئیسلامی
نه‌ك هه‌ر ملی بۆ
داخوازه
به‌رحه‌قه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان
رانه‌كێشا, به‌ڵكوو
به پێچه‌وانه,
له‌شكری كێشایه
سه‌رو ده‌ستووری
قه‌تڵوعامی دا.
ته‌نانه‌ت كار
به‌وه‌شه‌وه
نه‌وێستاو خومه‌ینی
به پێچه‌وانه‌ی
ئایینی ئیسلام
فتوای جیهادی له
دژی گه‌لی
موسولمانی كورد
دهركردو رشتنی
خوێنی پیرو لاو‌و
ژن‌و پیاوی خه‌ڵكی
كوردستانی به
حه‌ڵاڵ زانی.
زیاتر له 25 ساڵه شه‌ڕ
دژی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان
هه‌ڵگیرساوه. سه‌دان
بنكه‌ی نیزامی‌و
ناوه‌ندی چاوه‌دێری
نهێنیو شه‌به‌كه‌ی
جاسووسی له
سه‌رانسه‌ری
كوردستان
دامه‌زراوه. له‌م
ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی
كوردستان نیزیك به
په‌نجا هه‌زار
شه‌هیدیان له
پێناوی دیفاع له
ئازادی‌دا داوه‌كه
پتر له چوار هه‌زار
كه‌سیان له
تێكۆشه‌رانی حیزبی
دێموكرات بوون. به‌ڵام
بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی
كورد هه‌روا
به‌رامبه‌ر به
زۆرداریی رێژیمی
ئاخوندی
راوه‌ستاوه‌و
به‌ربه‌ره‌كانیی
خۆی به شێوه‌ی
جۆراوجۆر درێژه
پێده‌دا.
به‌م
جۆره رێژیمی
كۆنه‌په‌رست‌و
خوێنرێژی كۆماری
ئیسلامی
دژمنایه‌تیی خۆی
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئاوات‌و
ئامانجه‌كانی گهلو
له‌گه‌ڵ هه‌موو
قانوون‌و نیزامێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی
نیشان داوه‌و له
دژی ته‌واوی هێزه
نیشتمانییه‌كانی
ئێران راوه‌ستاوه.
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
له‌و بڕوایه‌دایه كه
بۆ رزگاریی ئێران له
ژێر باری زوڵم‌و
زۆر‌و دیكتاتۆری
پێویسته له جێگای
حكوومه‌تی
كۆنه‌په‌رست‌و دژی
گه‌لیی ئاخونده‌كان
سیستمێكی
دێموكراتیكی
فیدراڵی دابمه‌زرێ
كه ئامانجه
ره‌واكانی گه‌لانی
ئێران وه‌دی بێنێ.
7ـ بۆ گه‌یشتن به
ئامانجی چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له
چوارچێوه‌ی
نیزامێكی
دێموكراتیدا, حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی هێزه
دێموكراتی‌و
نیشتمانییه‌كانی
ئێران به شه‌رتێكی
ئه‌ساسی ده‌زانێ.
حیزبی ئێمه
پێیوایه بۆ ئه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
دێموكراتیی ئێران
جارێكی دیكه تووشی
بێبه‌رنامه‌یی
نهبێو
ده‌سكه‌وته‌كانی به
تاڵان نه‌چن, پێویسته
هه‌ر له ئێستاوه
ئه‌و هێزه
سیاسییانه كه
به‌راستی دێموكرات‌و
پێشكهوتنخوازن,
له‌سه‌ر
به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌ش بۆ دوا رۆژی
وڵات یه‌ك بگرن.
بۆ
پێك هێنانی ئه‌و
یه‌كیه‌تییه حیزبی
ئێمه هه‌م دژی
شۆوێنیزمی ئێرانی
كه حاشا له بوونی
گه‌لی كورد دهكاو
هه‌م دژی
ناسیونالیزمی
به‌رچاوته‌نگی
گه‌لانی ئێرانه كه
دیكتاتۆریی
مه‌ركه‌زی‌و خه‌ڵكی
ئێران لێك جیا
ناكاته‌وه, خه‌بات
ده‌كا. شۆوێنیزمی
ئێرانی‌و
ناسیونالیزمی
به‌رچاوته‌نگی
گه‌لان هه‌ردووكیان
كۆسپی سه‌ر رێگای
یه‌كیه‌تیی گه‌لانی
ئێرانن. هه‌ر له‌و
كاته‌دا حیزبی ئێمه
له‌و باوه‌ڕه‌دایه
كه له ههلو مه‌رجی
ئێستادا مه‌ترسیی
گه‌وره شۆوێنیزمی
مه‌زنی خوازی
ئێرانییه.
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
زیاتر له 25 ساڵه
به‌ربه‌ره‌كانیی
خه‌ڵكی كوردستان
دژی سه‌ركوتی
دڕندانه‌ی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی به
لێوهشاوهییو
كارامه‌یی رێبه‌ری
ده‌كا. خه‌بات و
تێكۆشان و گیانبازی و
قوربانیدانی
ئه‌ندامان و
لایه‌نگران و
پێشمه‌رگه
قاره‌مانه‌كانی حیزب
نفووز و خۆشه‌ویستیی
حیزبی ئێمه‌ی له
نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
دا زیاتر له جاران
بردۆته سه‌رێ.
حیزبی دێموكراتی
كوردستان ئێستا نه‌ك
هه‌ر حیزبی
خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی
كوردستانی ئێرانه,
به‌ڵكوو جێگای رێزی
گه‌لانی دیكه‌ی
ئێران و رێكخراوه
پێشكه‌وتنخوازه‌كانی
ئێران و ده‌ره‌وه‌ی
ئێرانیشه.
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
ئه‌م به‌رنامه‌یه
ده‌خاته پێش چاوی
خه‌ڵكی كوردستان و
له هه‌موو
دانیشتووانی
كوردستان: كرێكاران,
جووتیاران,
زه‌حمه‌تكێشانی
شارودێ, رووناكبیران,
قوتابییان,
خوێندكاران,
كارمه‌ندان,
پیشه‌سازان و
بازاڕییانو به
گشتی ئه‌فرادی
نیشتمانپه‌روه‌ری
هه‌موو چین‌و
توێژه‌كان داوا ده‌كا
كه بۆ وه‌دی هێنانی
ئامانجه‌كانی ئه‌م
به‌رنامه‌یه
تێبكۆشن.
ئهندامانو
لایه‌نگرانی حیزب
ده‌بێ به‌رنامه‌كه
به‌رنه نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان‌و
به‌نده‌كانی بۆ خه‌ڵك
شی بكه‌نه‌وه‌و
بیروڕای حیزب
له‌باره‌ی مه‌سه‌له
سیاسی‌و ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فهرههنگییهكانه
608;ه بۆ ئه‌وان به‌یان
بكه‌ن. هه‌روه‌ها
پێویسته خه‌ڵكی
به‌شه‌كانی دیكه‌ی
ئێرانیش له داخوازه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان‌و
حیزبی ئێمه ئاگادار
بكرێن.
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
گه‌وره‌ترین هێزی
سیاسیی كوردستانی
ئێرانه كه زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵكی
كوردستان پشتیوانیی
لـێدهكهن. بۆیه
ده‌بێ به دڵ‌و به
گیان تێ‌بكۆشین هێزی
بێ بڕانه‌وه‌ی گه‌ل
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و ئامانجانه‌ی له
به‌رنامه‌ی
حیزبه‌كه‌مان دا
هاتوون بكه‌وێته كار.
ئه‌و كاته‌یه كه
به‌رنامه‌ی حیزب
ده‌بێته هێزێكی
ماددیی به توانا‌و
ده‌توانێ مافه
ره‌واكانی گه‌لی
كورد له
چوارچپَوهی
ئێرانێكی
دێموكڕاتی دا وه‌دی
بێنێ.
حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران
ئامانجه‌كانی خۆی
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا
گونجاندوه. وه‌دی
هێنانی ئه‌م
ئامانجانه له
ئه‌ستۆی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه
كه له چوارچێوه‌ی
وڵاتی ئێران دا
داده‌مه‌زرێ.
* * *
فه‌سڵی یه‌كه‌م:
ئامانجه
گشتییه‌كان
1ـ
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
حیزبی پێشڕه‌وی
خه‌ڵكی كوردستانی
ئێرانه‌و شان به
شانی هێزه
پێشكه‌وتووه‌كانی
سه‌رانسه‌ری ئێران
بۆ دامه‌زراندنی
سیستمێكی
دێموكراتی له ئێران
و وه‌ده‌ست هێنانی
مافی دیاریكردنی
چاره‌نووسی گه‌لی
كورد له كوردستانی
ئێران دا خه‌بات ده‌كا.
2ـ ئامانجی
دواڕۆژی حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران پێك
هێنانی كۆمه‌ڵێكی
دێموكراتیكی
سوسیالستییه.
3ـ
دروشمی ستراتیژیكی
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
دامه‌زراندنی
سیستمێكی
دێموكراتیكی
فیدراڵی له ئێران‌و
دابین كردنی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی بۆ
گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێرانه.
4ـ حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران,
گه‌لانی زۆر
لێكراوی ئێران به
هاوپه‌یمانانی
ستراتیژیی خۆی
دهزانێو له
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی
ئه‌وان بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی مافی
نه‌ته‌وه‌یی
پشتیوانی ده‌كا.
5ـ
پشتیوانی له
خه‌باتی میللی ـ
دێموكراتیكی گه‌لی
كورد له پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان
رێبازی هه‌میشه‌یی
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه.
6ـ حیزبی
دێموكراتی
كوردستانی ئێران له
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی
گه‌لانی جیهان
پشتیوانی دهكاو
لایه‌نگری ئاشتی و
دۆستایه‌تیی
گه‌لانی هه‌موو
وڵاتانه.
* * *
فه‌سڵی دووهه‌م:
بنچینه‌كانی
ئیداره‌ی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان
7ـ كوردستان یه‌كێك
له هه‌رێمه‌كانی
كۆماری فیدراڵی
ئێرانه.
8ـ هه‌رێمی
كوردستان هه‌موو
خاكی كوردستانی
ئێران ده‌گرێته‌وه.
چوارچێوه‌ی
جوغرافیایی هه‌رێمی
كوردستان به
له‌به‌رچاو گرتنی
هۆیه‌كانی
جوغرافیایی‌و
ئابووری‌و ویستی
زۆربه‌ی
دانیشتووانی هه‌ر
كام له ناوچه
كوردنشینه‌كان
دیاری ده‌كرێ.
9ـ
له هه‌رێمی
كوردستان دا هه‌موو
ده‌سه‌ڵات به ده‌ست
خه‌ڵكه‌وه‌یه كه به
هۆی نوێنه‌رانی
خۆیان له پارلمانی
كوردستان دا‌و له
رێگای ئۆرگانه‌كانی
حكوومه‌تی
هه‌رێمه‌وه به‌كاری
دێنن.
10ـ كاروباری
پێوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه (سیاسی‌و
ئابووری), دیفاعی
میللی, دانانی
به‌رنامه‌ی
درێژخایه‌نی
ئابووری و سیستمی
دراوی له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی فیدراڵ
دایه. بێجگه
له‌وانه,
سه‌ڵاحییه‌تی
به‌رێوه‌بردنی
ده‌زگای ده‌وڵه‌تی
له كوردستان به
ده‌ست حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه.
خه‌ڵكی
ههرێمیكوردستان
وه‌ك هاونیشتمانانی
خۆیان له
سه‌رانسه‌ری ئێران
دا له رێگای
قانوونییهوهو به
بێ هیچ چه‌شنه
جیاوازییه‌ك له
به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباری وڵات دا
به‌شدار ده‌بن.
11ـ
هه‌رێمی كوردستان,
ئاڵا‌و سروود‌و
جێژنی نه‌ته‌وه‌یی
خۆی هه‌یه. له
هه‌رێمی كوردستان دا,
ئاڵای كۆماری
فیدراڵی ئێران له
ته‌نیشت ئاڵای
كوردستان هه‌ڵ
ده‌كرێ.
12ـ دادگای
به‌رزی فیدراڵ كه
له پسپۆڕانی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
به شێوه‌ی
به‌رامبه‌ر پێك دێ,
به‌كێشه
قانوونییه‌كانی
نێوان ده‌وڵه‌تی
فیدراڵ‌و ده‌وڵه‌ته
هه‌رێمییه‌كان دا
ده‌چێته‌وه‌و,
باڵانسی ده‌سه‌ڵات
له نێوانیان دا
راده‌گرێ.
13ـ
پارلمانی كوردستان
به‌رزترین ئۆرگانی
قانوون دانانی
تایبه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه.
نوێنه‌رانی پارلمان
له رێگای
هه‌ڵبژاردنێكی
گشتی, وه‌ك یه‌ك,
راستهوخۆو
نهێنییه‌وه هه‌ڵ
ده‌بژێردرێن.
14ـ
پارلمانی كوردستان
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دیاری
ده‌كا. حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان
به‌رامبه‌ر به
پارلمانی كوردستان
وه‌ڵامده‌ره.
15ـ
پاراستنی هێمنیو
نه‌زمی نێوخۆی
هه‌رێمی كوردستان
له ئه‌ستۆی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان‌و ئۆرگانه
ئینتیزامییهكانی
دیكه‌ی حكوومه‌تی
هه‌رێمه. ئه‌ركی
هێزی نیزامی دیفاع
له سنووره‌كانی
وڵات به‌رانبه‌ر به
ده‌ستدرێژیی
بێگانه‌یه‌و حه‌قی
نیه ده‌ست له
كاروباری پاراستنی
هێمنیو نه‌زمی
نێوخۆیی وه‌ربدا.
16ـ
زمانی كوردی زمانی
ره‌سمیی خوێندن‌و
نامه نووسینی نێوان
ئیداره‌كانی
هه‌رێمی كوردستانه,
زمانی فارسی له
هه‌رێمی كوردستانیش
هه‌روه‌ك شوێنه‌كانی
دیكه‌ی ئێران زمانی
رهسمییهو له
قوتابخانه‌كان دا
ده‌خوێندرێ.
17ـ
نامه نووسینی
ره‌سمیی
ئیداره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زو
ئیداره‌كانی سه‌ر به
ده‌وڵه‌تی فیدراڵ
له كوردستان‌و
هه‌رێمه‌كانی
دیكه‌ی ئێران به
زمانی فارسی ده‌بێ.
18ـ هه‌موو
دانیشتووانی غه‌یره
كورد له هه‌رێمی
كوردستان بۆ
په‌ره‌پێدانی
فه‌رهه‌نگی خۆیان
یارمه‌تی دهدرێنو
ئیمكاناتی خوێندن
به زمانی خۆیانیان
بۆ دابین ده‌كرێ.
* * *
فه‌سڵی سێهه‌م:
مافه‌كانی
دانیشتووانی
هه‌رێمی كوردستان
19ـ هه‌موو ئه‌و ماف و
ئازادییانه كه له
به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی
مرۆڤ‌و په‌یماننامه
نێونهتهوهیییهك
575;نی سه‌ر به‌م
به‌یاننامه‌یه‌دا
هاتوون, وه‌ك ئازادیی
بیروباوه‌ڕو
ده‌ربڕین, ئازادیی
چاپه‌مه‌نی, ئازادیی
پێك هێنانو
تێكۆشانی حیزب‌و
رێكخراوه
سیاسییه‌كان,
یهكیهتییهكانو
شوورا كرێكاری‌و
جووتیاریو
سینفییهكان,
ئه‌نجومه‌نه
دێموكراتییهكانو
ئازادیی
هه‌ڵبژاردنی كار‌و
جێگای دانیشتن‌و
ئازادیی ئایین‌و
مه‌زهه‌ب له ناوچه‌ی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دا هه‌روه‌ك
هه‌موو هه‌رێمه‌كانی
دیكه‌ی ئێران
ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن.
هه‌موو
دانیشتووانی
كوردستان به بێ هیچ
جیاوازی دانانێكی
جینسی, قه‌ومی,
ره‌گه‌زی‌و
مه‌زهه‌بی له مافی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووری‌و سیاسی‌و
فه‌رهه‌نگیی وه‌ك
یه‌ك كه‌لك
وه‌رده‌گرن.
20ـ دین
له ده‌وڵه‌ت جودایه.
21ـ ژن‌و پیاو له‌نێو
خێزان‌و كۆمه‌ڵ دا
مافی وه‌ك یه‌كیان
هه‌یه‌و بۆ كاری وه‌ك
یه‌ك مووچه‌ی وه‌ك
یه‌ك وه‌رده‌گرن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌بێ
مافی كه‌لك وه‌رگرتن
له مه‌ره‌خه‌سیی به
حقووقه‌وه له
ده‌ورانی دووگیانی
و زه‌یستانی دا بۆ
ژنانی كارمه‌ند و
كرێكار دابین بكا.
22ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بایه‌خێكی
تایبه‌تی به
پێگهیاندنو
په‌روه‌رده‌كردنی
منداڵان ده‌دا.
* * *
فه‌سڵی چواره‌م:
سیاسه‌تی ئابووری
وكۆمه‌ڵایه‌تی
23ـ
به‌ره‌و پێشبردنی
ئابووری له رێگای
به‌رنامه داڕشتنێكی
زانستییه‌وه له
هه‌رێمی كوردستان دا
له ئه‌ستۆی
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه. بۆ
قه‌ره‌بوو
كردنه‌وه‌ی
دواكه‌وتوویی
ئابووری كه
به‌رهه‌می سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تییه
پێویسته دابه‌ش
كردنی داهاتی
گشتیی وڵات له
لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
فیدراڵه‌وه به
چه‌شنێك بێ كه به‌شی
دانیشتووانی
هه‌رێمی كوردستان
به پێی راده‌ی
دواكه‌وتوویی زیاتر
له داهاتی نێونجیی
سه‌رانه‌ی وڵات بێ.
24ـ رێگای ئه‌سلیی
پێشكه‌وتنی
ئابووریی كوردستان و
سه‌رانسه‌ری ئێران
سه‌نعه‌تی كردن به
پێی
ده‌سكه‌وته‌كانی
زانست و تێكنیك له
لایه‌ك‌و
پێداویستی‌و
ئیمكاناتی سروشتیی
وڵات له لایه‌كی
دیكه‌وه‌یه. پێك
هێنانی ئاڵوگۆڕێكی
بنچینه‌یی
ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی كه بۆ
سه‌نعه‌تی كردن
پێویسته, یه‌كێك له
بنه‌ڕه‌تی ترین
ئه‌ركه‌كانی
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی‌و
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه.
25ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌هۆی
به‌شی گشتیی
ئابوورییه‌وه كه
به‌شی بنه‌ڕه‌تی بۆ
پێشكه‌وتنی
ئابوورییه,
سه‌نعه‌تی
پێشكه‌وتوو له
كوردستان
دادهمهزرێنێو
هه‌موو
ئاسانكارییه‌ك ده‌كا
بۆ به‌شداریی
سه‌رمایه‌ی
تایبه‌تی له
پێشخستنی ئابووریی
وڵات‌و به تایبه‌تی
سه‌نعه‌تی كردن دا‌و
هه‌ر له‌و كاته‌دا له
سه‌نعه‌ته خۆوڵاتی‌و
نهتهوهیییهكانی
588; پارێزگاری ده‌كا.
26ـ سه‌رچاوه
ژێرزه‌مینییه‌كان
وهه‌روه‌ها ئاو و
لێڕهوارو
له‌وه‌ڕگه‌كانی
كوردستان وه‌ك هه‌موو
هه‌رێمه‌كانی ئێران
سامانی گشتین‌و
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به
هاوكاریی ده‌وڵه‌تی
فیدراڵی به
قازانجی هه‌موو
خه‌ڵكی ئێران
كه‌ڵكیان
لـێوهردهگرێ.
27ـ
زیاد كردنی
به‌رهه‌می كشتوكاڵ
له رێگای میكانیزه
كردن و به‌كارهێنانی
شێوه‌ی زانستی له
كشتوكاڵ دا, هه‌روه‌ها
داڕشتنی به‌رنامه‌ی
به‌راو كردن و
هه‌ڵبه‌ستنی
به‌ربه‌ند, به‌شێكی
گرینگی سیاسه‌تی
ئابووریی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه.
28ـ حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بۆ
په‌ره‌پێدانی
بازرگانیی نێوخۆ‌و
بره‌وپێدانی كه‌سب و
كار و پیشه‌سازی له
كوردستان دا
تێده‌كۆشێ.
29ـ
بردنه سه‌ری ئاستی
ژیانی خه‌ڵك و
به‌تایبه‌تی
زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان نێوه‌رۆكی
ئه‌سلیی سیاسه‌تی
ئابووریی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌م حكوومه‌ته هێزو
توانای خۆی وهكار
ده‌خا بۆ ئه‌وه‌ی
زۆربه‌ی
دانیشتووانی
كوردستان كه
ژیانێكی شیاوی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یان بۆ
دابین بكرێ.
30ـ
سه‌عاتی ره‌سمیی كار
له حه‌وتوو دا نابێ
له 40 سه‌عات تێپه‌ڕێ.
ئه‌و كرێكارانه‌ی
كاری سه‌خت ده‌كه‌ن
ده‌بێ سه‌عاتی
كاریان كه‌متر بێ.
لانی كه‌می
حه‌قده‌ستی كرێكاران
به پێی خه‌رجی
به‌ڕێچوون دیاری
ده‌كرێ‌و له‌گه‌ڵ
چوونه‌سه‌ری خه‌رجی
گوزه‌ران زیاد
ده‌كرێ. كرێكاران
به‌رامبه‌ر به
پێشهاته‌كانی كار‌و
نه‌خۆشی و په‌ك
كه‌وته‌یی و بێكاری
و پیری بیمه ده‌كرێن.
ئه‌و منداڵانه‌ی
ته‌مه‌نیان له
پازده‌ساڵ كه‌متر بێ
نابێ كاریان پێ
بكرێ. بۆ كه‌م
كردنه‌وه‌و پاشان
خاشه‌بڕ كردنی
بێكاری ده‌بێ
هه‌لومه‌رجی
ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تیی
پێویست پێك بهێنرێ.
31ـ مالیكییهتی
زه‌وی تا ئێستاش
هێندێ
بێعه‌داڵه‌تیی تێدا
هه‌یه. بۆیه ده‌بێ
له شێوه‌ی ئێستای
مالیكییهتی زه‌وی
دا ئاڵوگۆڕێكی
پێویست به قازانجی
دێنشینانی
زه‌حمه‌تكێش‌و بێ
زه‌وی رووبدا.
32ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌بێ
یارمه‌تیی وه‌رزێران
بدا بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن ئامرازی
پێشكه‌وتووی
كشتوكاڵ بۆخۆیان
دابین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته
به‌رهه‌می
كشتوكاڵیان به نرخی
ته‌زمینی لـێبكڕێو
بۆ په‌ره‌پێدانی
كاروباری كشتوكاڵ
قه‌رزی درێژماوه‌یان
به سوودی كه‌مه‌وه
بداتێ. جووتیاران
له‌پێش دا به‌رامبه‌ر
به پێشهاته‌كانی
كار‌و نهخۆشیو
پاشان به‌رامبه‌ر به
پیری و
په‌ككه‌وته‌یی
بیمه ده‌كرێن.
33ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان سه‌رنجێكی
تایبهتیدهداته
پێگهیاندنو
په‌روه‌رده كردنی
لاوان‌و ئیمكاناتی
پهروهردهییو
فێركاری‌و ته‌فریحی
سالمیان بۆ پێك دێنێ.
34ـ حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان
سه‌رنجێكی تایبه‌تی
ده‌داته ئاژه‌ڵداری.
له‌وه‌ڕگه‌كان به
پێی شه‌رتی له‌بار
به ئاژه‌ڵداران
دهسپێرێو رێگای
دروست و زانستیی
ئاژه‌ڵدارییان فێر
ده‌كا.
35ـ
پارێزگاریی ژینگه,
سه‌رچاوه
سروشتییه‌كان,
لێڕه‌واره‌كان,
ده‌ریاچه‌كان و
پارێزگاریی
حه‌یوانات به
تایبه‌تی
حه‌یواناتی راوی:
باڵنده‌و پێڕۆ و
ماسی, یه‌كێك له
ئه‌ركه‌كانی
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه.
هه‌ربۆیه ده‌بێ له
راوی بێ
سه‌ره‌وبه‌ره‌ی
حه‌یوانات پێشگیری
بكرێ‌و له
هه‌ڵبژاردنی جۆر و
جێگای سه‌نعه‌تی
تازه‌و له لێدانی
رێگا‌و كێشانی رێگای
ئاسن دا پێویسته
ژینگه له بارچاو
بگیرێ‌و دیمه‌نی
سروشت تێك نه‌درێ.
36-
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بایه‌خی
ته‌واو ده‌دا به
په‌ره‌پێدانی
سه‌نعه‌تی گهشتو
گوزارو, بیناو
شوێنه‌واره كۆنه‌كان
ده‌پارێزێ.
* * *
فه‌سڵی پێنجه‌م:
سیاسه‌تی
فه‌رهه‌نگی وله‌ش
ساغی
37ـ هه‌موو
منداڵانی كوردستان
هه‌تا پازده ساڵی
ده‌بێ بخوێنن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ
له‌نێوبردنی
نه‌خوێنده‌واری به
په‌له هه‌نگاو
هه‌ڵدێنێته‌وه. له
هه‌رێمی كوردستان دا
دابین كردنی خه‌رجی
خوێندنی سه‌ره‌تایی
له ئه‌ستۆی ده‌زگای
ده‌وڵه‌تییه‌و
خوێندن له
قۆناخه‌كانی دیكه‌دا
به خۆڕایییه.
یارمه‌تیی
حكوومه‌تی هه‌رێمی
له‌و باره‌یه‌وه
قوتابخانه
ئایینییه‌كانیش
ده‌گرێته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان خه‌رجی
خوێندنی منداڵانی
چین‌و توێژه‌كانی
كه‌م داهات له
ته‌واوی فێرگه
پیشهیییهكان و
هونهرستانهكان دا
دابین دهكاو خه‌رجی
خوێندنی منداڵانی
بلیمه‌ت و
هه‌ڵكه‌وتووی كه‌م
داهات له زانستگه‌و
فێرگه به‌رزه‌كانیش
دا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
38ـ حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بۆ
به‌ره‌ژوور بردنی
ئاستی فه‌رهه‌نگیی
گه‌ل و دامه‌زراندنی
بنكه‌ی فه‌رهه‌نگی و
زانستی و
په‌روه‌رده‌ی
به‌ده‌نی وه‌ك
فه‌رهه‌نگستان,
سینه‌ما, تیئاتری
میللی, بنكه‌ی
وه‌رزشی, فێرگه
به‌رزه‌كان و
زانستگه‌كان هه‌نگاو
هه‌ڵ دێنێته‌وه‌و بۆ
كۆكردنه‌وه‌و
پاراستنی
كه‌له‌پووری كوردی
تێده‌كۆشێ.
39ـ
بایه‌خ دان به
پێشكه‌وتنی زمان و
ئه‌ده‌بیاتی كوردی و
پشتیوانی له
نووسه‌ران و
هونه‌رمه‌ندان و
زانایانی كورد
رێبازی هه‌میشه‌یی
سیاسه‌تی
فه‌رهه‌نگیی
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه.
40ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان سیاسه‌تێك
به‌رامبه‌ر به
رووناكبیران و
پسپۆڕان ده‌گرێته
پێش كه به دڵگه‌رمی
و له‌خۆبووردنه‌وه
خزمه‌تی نیشتمانی
خۆیان بكه‌ن.
41ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ
بردنه‌سه‌ری ئاستی
له‌ش ساغیی هه‌موو
خه‌ڵك تێدهكۆشێو
هه‌لومه‌رجێك پێك
دێنێ كه هه‌موو
خه‌ڵكی كوردستان
بتوانن لهیارمهتیی
پزیشكی و ده‌رمانی
كه‌لك وه‌ربگرن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ
دامه‌زراندنی
ئاسایشگه,
شیرخۆرگهو زایینگه
هه‌نگاو
ههڵدێنێتهوهو بۆ
به‌خێو كردنی
نه‌قوستان و
به‌ساڵداچووانی
ره‌به‌ن و بێخاوو
خێزان بنكه‌و بنیاتی
تایبه‌تی
داده‌مه‌زرێنێ.
* * *
فه‌سڵی شه‌شه‌م:
تایبه‌تمه‌ندییه‌كا
نی كۆماری فیدرالی
ئێران
42ـ هه‌موو
گه‌لانی ئێران بێ
فهرقو جیاوازیی
رهگهزیـ ئایینی
مهزههبیـ قهومیـ
جینسی له
دامه‌زراندنی
كۆماری فیدرالی
ئێران دا بهشدارنو
ئه‌م ئه‌سڵه له
قانوونی ئه‌ساسیی
كۆماری فیدراڵ دا
ده‌گونجێ.
43ـ
قانوونی ئه‌ساسیی
كۆماری فیدراڵ, به
پێی مێعیاره
جیهانییه‌كانی
مافی مرۆڤ‌و
په‌یماننامه
نێونهتهوهیییهك
575;ن به جۆریك ته‌نزیم
ده‌كرێ كه مافی
نه‌ته‌وه‌یی
گه‌لانی ئێران له
نێو سنووری
جوغرافیایی
نه‌ته‌وه‌یی
هه‌رێمه‌كان دا
به‌ره‌سمی بناسێ.
44ـ قانوونی ئه‌ساسیی
كۆماری فیدراڵ,
مافی په‌سندكردنی
ئه‌و قانوونانه‌ی
پێوه‌ندی یان به
هه‌رێمه‌كانه‌وه
هه‌یه, به
پارلمانهكانیان
ده‌سپێرێ.
45ـ
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی
ئێران ناچێته نێو هیچ
جۆره په‌یمانێكی
نیزامی كه سروشتی
دهستدرێژكهرانه بۆ
سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی
هه‌بێ.
* * *
فه‌سڵی
حه‌وته‌م:
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌دا كه له
سه‌لاحییه‌تی
ده‌وڵه‌تی
مه‌ركه‌زیی كۆماری
فیدراڵ دایه, حیزبی
دێموكراتی كوردستان
له‌سه‌ر ئه‌وه
پـێدادهگرێ كه:
46ـ ده‌وڵه‌تی
فیدراڵی ئێران
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر
بناخه‌ی رێزگرتنی
یه‌كتر و ناسینی
حه‌قی حاكمییه‌تی
نیشتمانی پێوه‌ندی
دابمهزرێنێو
له‌گه‌ڵ وڵاتانی
پێشكه‌وتنخواز و
دێموكرات و ئه‌و
وڵاتانه كه رێز بۆ
مافی مرۆڤ داده‌نێن
پێوه‌ندیی دۆستانه
پێك بێنێ.
47ـ
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی
ئێران له‌نێو
رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه&z
wnj;كان و له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م رێكخراوه له
ئاشتیی جیهانی و
پێكه‌وه ژیانی به
ئاشتی له‌نێو گه‌لان
دا پشتیوانی بكا‌و
لایه‌نگری
چاره‌سه‌ری
گیروگرفته
نێونهتهوهیییهك
575;ن له رێگای
وتووێژه‌وه به بێ
به‌كارهێنانی زۆر
بێ, مه‌گه‌ر له كاتێك
دا كه كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی به
پێویست بزانێ.
48ـ
ده‌وڵه‌تی فیدراڵ
له خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌و
دژی زۆرداریی
گهلانو له مافی
دانانی چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌كان به
ده‌ستی خۆیان
پشتیوانی بكا‌و
په‌نای سیاسی به
ئینسانه
نیشتمانپهروهرو
ئازادیخوازه‌كان بدا.
له چوارچێوه‌ی
ئه‌و سیاسه‌ته‌دا به
ئاگاداری و په‌سندی
ده‌وڵه‌تی فیدراڵ
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له
ئیمكاناتی خۆی بۆ
كۆمه‌ك به خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی
تێكۆشه‌رانی كورد
له وڵاتانی
دراوسێدا كه‌لك
وه‌ربگرێ و په‌نای
سیاسی به‌و كورده
نیشتمانپه‌روه‌رانه
كه داوای
په‌نابه‌رایه‌تی
ده‌كه‌ن, بدا.
* * *
--------------------------------------------------------------------------------
به‌شی دووهه‌م:
پێڕه‌وی نێوخۆی
حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناو
و نێوه‌رۆكی حیزب
1ـ
ناوی حیزب "حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران"ه.
2ـ حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران
حیزبی پێشره‌وو
شۆڕشگێری خه‌ڵكی
كوردستانی ئێرانه‌و
چین‌و توێژه
نیشتمانپهروهرو
ئازادیخوازه‌كانی
گه‌لی كورد له
ریزه‌كانی خۆیدا كۆ
ده‌كاته‌وه.
* * *
مادده‌ی دووهه‌م:
ئه‌ندامانی حیزب:
هه‌موو
هاونیشتمانێكی
دانیشتووی
كوردستانی ئێران‌و
هه‌موو كوردێكی
ئێرانی ده‌توانێ
ببێته ئه‌ندامی
حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران به
مه‌رجێك:
ـ ته‌مه‌نی
له 18 ساڵ كه‌متر
نه‌بێ.
ـ
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی
نێوخۆی حیزب په‌سند
بكا.
ـ به
ئینسانێكی خوشناو و
نیشتمانپه‌روه‌ر
بناسرێ.
تێبینی:
كوردی به‌شه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان
ده‌توانن له
رێكخراو‌و
ئه‌نجوومه‌نه‌كانی
لایه‌نگری حیزبی
دێموكرات دا ببنه
ئهندامو ئه‌گه‌ر
زیاتر له 5 ساڵ له
كوردستانی ئێران
ژیان, ببنه ئه‌ندامی
حیزب.
* * *
مادده‌ی
سێهه‌م: شێوه‌ی
وه‌رگرتنی ئه‌ندام
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك
به ئه‌ندام
وه‌ربگیرێ پێویسته:
ـ دوو ئه‌ندامی حیزب
بیناسێنن.
ـ
لانیكه‌م شه‌ش مانگ
له‌ژێر
تاقیكردنه‌وه‌دا بێ.
ـ ئه‌ندامی حیزب‌و
رێكخراوێكی سیاسی
دیكه نه‌بێ.
ـ
له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
ئه‌ندامانی
شانه‌یه‌كی حیزبی
یان ئۆرگانێكی
به‌ره‌و ژوورتره‌وه
به ئه‌ندام
وه‌ربگیرێ.
* * *
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌ركه‌كانی
ئه‌ندامی حیزب
ئه‌ركی سه‌رشانی
ئه‌ندامی حیزبه كه:
ـ بۆ وه‌دیهێنانی
ئامانجه‌كانی حیزب
كه له به‌رنامه‌دا
هاتوون, تێبكۆشێ.
ـ
به هه‌موو تواناوه
بۆ پاراستنی
یه‌كیه‌تیی سیاسی‌و
ته‌شكیلاتیی حیزب
هه‌وڵ بدا.
ـ به‌پێی
پێڕه‌وی نێوخۆ
په‌یره‌وی
دیسیپلینی حیزب بێ.
ـ له یه‌كێك له
ئۆرگانه‌كانی حیزب
دا تێبكۆشێ.
ـ
نهێنییه‌كانی حیزب
بپارێزێ.
ـ پله‌ی
زانیاریی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی
به‌رێته سه‌رێ.
ـ
سیاسه‌تی حیزب
به‌رێته نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌وان به‌هێز بكا‌و
له بیروڕاو
تاقیكردنه‌وه‌یان
كه‌لك وه‌ربگرێ.
ـ
حه‌قی ئه‌ندامه‌تی
بدا.
تێبینی:
ئه‌و
كه‌سانه‌ی پشتیوانی
له سیاسه‌تی حیزب
دهكهنو پێوه‌ندیی
تهشكیلاتییان
له‌گه‌ڵ حیزب دا
هه‌یه, به‌ڵام هه‌موو
ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام
به‌جی ناگه‌یه‌نن, به
لایه‌نگری حیزب
ده‌ناسرێن.
* * *
مادده‌ی پێنجه‌م:
مافه‌كانی ئه‌ندامی
حیزب
ئه‌ندامی حیزب
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
كه:
ـ به ئه‌ندامی
هه‌ركام له
ئۆرگانه‌كانی حیزب
هه‌ڵبژێردرێ.
ـ له
هه‌موو ئه‌ندامێك یا
ئۆرگانێك له
كۆبوونه‌وه‌كانی
حیزبی‌دا ره‌خنه
بگرێ.
ـ له رێگای
تهشكیلاتییهوه
به هه‌موو
ئۆرگانێكی حیزبی
پێشنیار بكا, بیروڕای
خۆی پێ بڵێ یان
پرسیاری لێ بكا.
ـ
له هه‌موو ئۆرگانێك
له‌لای ئۆرگانی
سه‌ره‌وه‌تر شكایه‌ت
بكا.
ـ له هه‌ر
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ئۆرگانی خۆیدا كه
تێكۆشانی حیزبی‌و
سیاسیی ئه‌و
به‌راورد بكا‌و
بیهه‌وێ بڕیاری
له‌سه‌ر بدا, به‌شدار
بێ.
* * *
مادده‌ی
شه‌شه‌م: سزادانی
ئه‌ندام
1ـ ئه‌و
كه‌سانه‌ی ئه‌ركی
خۆیان به‌جێ
ناگه‌یه‌نن, یان به
پێچه‌وانه‌ی
پێڕه‌وی نێوخۆی
حیزب ده‌بزوونه‌وه,
یان كرده‌وه‌یه‌ك
ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه
زیان به ئیعتیباری
حیزب ده‌گه‌یه‌نێ به
پێی راده‌ی
تاوانه‌كه‌یان سزا
ده‌درێن. سزای حیزبی
بریتییه له:
ـ
سه‌ركۆنه به ده‌م.
ـ
سه‌ركۆنه به
نووسراو.
ـ
ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
لێپرسراوی.
ـ
هه‌ڵپه‌ساردن.
ـ
ده‌ركردن له حیزب.
تێبینی:
1ـ
درێژترین ماوه‌ی
هه‌ڵپه‌ساردن
ساڵێكه, ئه‌ندامی
هه‌ڵپه‌سێراو له
ماوه‌ی هه‌ڵپه‌سێران
دا, ناتوانێ به
ئه‌ندامی هیچ كام له
ئۆرگانه‌كانی حیزب
ههڵبژێردرێو
به‌رپرسایه‌تی
پێبدرێ.
2ـ سزای
حیزبی له‌لایه‌ن
رێكخراوی حیزبیی
هه‌ر ئه‌ندامێكه‌وه
به زۆربه‌ی ده‌نگ
دیاری ده‌كرێ.
3ـ
مه‌به‌ست له سزای
حیزبی, پێگه‌یاندنی
ئه‌ندامه‌و ته‌نیا
ئه‌وكاته ئه‌ندام
سزا ده‌درێ كه
رێگای دیكه وه‌ك
ره‌خنه‌و ئامۆژگاری
له باش كردنی
ئاكاری ئه‌ودا
كاریگه‌ر نه‌بووبێ.
4ـ ئه‌ندامی ده‌ركراو
حه‌قی هه‌یه له
ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر
داوای پێراگه‌یشتن
بكا‌و ده‌توانی ئه‌و
داوایه بۆ كۆنگره‌ش
بنێرێ.
5ـ ئه‌ندامی
هه‌ڵپه‌سێراو پاش
ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردن
رابردووی حیزبی بۆ
له‌به‌ر چاو
ده‌گیرێ‌و به
نه‌زه‌ری ئۆرگانی
خۆی به‌رپرسایه‌تیی
پێده‌درێ.
* * *
مادده‌ی حه‌وته‌م:
قه‌واره‌ی حیزب
1ـ
ئه‌سڵی بنه‌ره‌تیی
دارشتنی قه‌واره‌ی
حیزب له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌یه كه:
ـ
هه‌موو ئۆرگانێكی
حیزبی له خواره‌وه
بۆ سه‌رێ
هه‌ڵده‌بژێردرێ.
ـ
ئۆرگانه‌كانی حیزب
به رێك‌و پێكی
راپۆرتی تێكۆشانی
خۆیان هه‌م به‌و
ئه‌ندامانه كه
هه‌ڵیان بژاردوونو
هه‌م به ئۆرگانی
سه‌ره‌وه‌تر
ده‌ده‌نه‌وه.
ـ
ئه‌ندام په‌یره‌وی
رێكخراوه‌و
كه‌مایه‌تیی
ئه‌ندامان په‌یره‌وی
زۆرایه‌تیی
ئه‌ندامانه.
ـ
له‌نێو حیزب دا بۆ
هه‌موو ئه‌ندامان بێ
جیاوازی یه‌ك
دیسیپلین هه‌یه.
ـ
بڕیاری ئۆرگانی
سه‌ره‌وه‌تر
له‌لایه‌ن ئۆرگانی
خوارهوهترهوه
جێبه‌جی ده‌كرێ.
ـ
باس كردن‌و بڕیار دان
له به‌رزترین
ئۆرگانه‌وه تا
خوارووترین ئۆرگان
به كۆمه‌ڵه. ته‌ك
پهرستیو
سه‌ره‌رۆیی له حیزب
دا جێگای نیه.
* * *
مادده‌ی هه‌شته‌م:
كۆنگره‌ی حیزب
1ـ
به‌رزترین ئۆرگانی
حیزب كۆنگره‌یه.
2ـ
كۆنگره‌ی حیزب هه‌ر
چوار ساڵ جارێك له
ئه‌ندامانی
ئهسڵیو جێگر‌و
موشاویرانی
كومیته‌ی
ناوهندیو به
راده‌یه‌ك كه
كومیته‌ی ناوه‌ندی
دیاریی ده‌كا له
نوێنه‌رانی
ئه‌ندامانی دیكه‌ی
حیزب پێك دێ.
3ـ
كونگره‌ی نائاسایی
له‌سه‌ر داخوازی
كومیته‌ی ناوه‌ندی,
یان دوو له سێی
پێرسۆنێلی ته‌واو
وه‌ختی حیزبی پێك
دێ.
ئهركو
ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره
ئه‌مانه‌ن:
ـ باسی
راپۆرتی كومیته‌ی
ناوه‌ندی دهكاو
بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌دا.
ـ رێبازی
گشتیی سیاسی
ستراتیژی تاكتیكی
حیزب دیاری ده‌كا.
ـ
به‌رنامه‌و پێره‌وی
نێوخۆی حیزب په‌سند
دهكاو ئه‌گه‌ر
پێویست بوو
ده‌سكارییان ده‌كا.
ـ ئه‌ندامانی
ئهسڵیو جێگری
كومیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ڵده‌بژێرێ.
تێبینی 1:
كومیته‌ی ناوه‌ندی
حه‌قی هه‌یه ئه‌و
په‌ڕه‌كه‌ی به
ئه‌ندازه‌ی یه‌ك له
سێی ژماره‌ی
ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی
خۆی, له ئه‌ندامانی
حیزب راسته‌وخۆ به
حه‌قی ده‌نگدانه‌وه
له كۆنگره‌دا
به‌شدار بكا. ئه‌م
كاره ده‌بێ پێش
به‌ستنی
كۆنفرانسه‌كانی
حیزب بكرێ‌و ئه‌و
جۆره كه‌سانه له
كونفرانسهكان دا
حه‌قی ده‌نگدانیان
نابێ.
تێبینی 2:
كه‌سانێك ده‌توانن
ببنه ئه‌ندام یان
جێگری كومیته‌ی
ناوه‌ندی كه
لانیكه‌م سێ ساڵ
رابردووی
ئه‌ندامه‌تییان له
حیزب دا هه‌بێ.
* * *
مادده‌ی نۆهه‌م:
كۆنفرانسی حیزب
1ـ
كۆنفرانسی حیزب
له‌كاتێك دا
ده‌به‌سترێ كه:
ـ
ده‌ره‌تانی به‌ستنی
كۆنگره نه‌بێ.
ـ
گیروگرفتێكی وا
هاتبێته پێش كه
كومیته‌ی ناوه‌ندی
نه‌توانێ
چاره‌سه‌ری بكا.
ـ
له هه‌لومه‌رجێكی
وادا كۆنفرانس
سه‌لاحییه‌تی
كۆنگره‌ی هه‌یه.
2ـ
كۆنفرانس له
ئه‌ندامانی
ئهسڵیو جێگر‌و
موشاویرانی
كومیته‌ی
ناوهندیو
نوێنه‌رانی
كومیته‌كانی
شارستان‌و ناوهندو
كومیته‌و
كومیسیۆنهكانی سه‌ر
به ده‌فته‌ری سیاسی
پێك دێ.
3ـ راده‌ی
نوێنه‌رانی ئه‌و
كومیته‌و
كۆمیسیۆنانه
له‌لایه‌ن كومیته‌ی
ناوه‌ندییه‌وه
دیاری ده‌كرێ.
به‌ڵام له هه‌ر
حاڵ‌دا ده‌بێ
ژماره‌ی نوێنه‌رانی
هه‌ڵبژێراو له
ژماره‌ی ئه‌ندامانی
ئهسڵیو جێگر‌و
موشاویرانی
كومیته‌ی ناوه‌ندی
زیاتر بێ.
* * *
مادده‌ی ده‌هه‌م:
كومیته‌ی ناوه‌ندی
1ـ له ماوه‌ی نێوان
دوو كۆنگره‌دا
كومیته‌ی ناوه‌ندی
به‌رزترین ئۆرگانی
حیزبه‌و كاروباری
حیزب به‌ڕێوه ده‌با.
2ـ ئهركو
ده‌سه‌ڵاتی
كومیته‌ی ناوه‌ندی
به‌م جۆره‌یه:
ـ
بڕیاره‌كانی كۆنگره
جێبه‌جێ ده‌كا.
ـ
مه‌سئوولی
پێوه‌ندیی حیزب
له‌گه‌ڵ حیزب‌و
رێكخراوه‌كانی
دیكه‌یه.
ـ
ده‌فته‌ری سیاسی‌و
سكرتێری گشتیی
حیزب‌و جێگری سكرتێر
هه‌ڵده‌بژێرێ كه
به‌رامبه‌ر به
كومیته‌ی ناوه‌ندی
به‌رپرسن.
ـ راده‌ی
حه‌قی ئه‌ندامه‌تیی
ئه‌ندامانی حیزب
دیاری دهكاو
مه‌سئوولی داهاتو
ده‌ركه‌وتی حیزبه.
ـ ئایین نامه‌ی
نێوخۆیی بۆ
كاروباری خۆی‌و
هاوهه‌نگاویی نێوان
كۆمیسیونهكانی سه‌ر
به كومیته‌ی
ناوه‌ندی داده‌نێ.
ـ لانیكه‌م ساڵێ
سێ‌جار كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ندامانی جێگر‌و
موشاویرانی
كومیته‌ی ناوه‌ندی
له كۆبوونه‌وه‌كانی
كومیته‌ی
ناوه‌ندیدا به‌شدار
دهبنو ده‌نگی
مهشوهرهتییان
هه‌یه.
تێبینی:
1ـ
كومیته‌ی ناوه‌ندی
ده‌توانێ هه‌تا
نیوه‌ی ژماره‌ی
ئه‌ندامانی ئه‌سڵی
موشاویر بۆ خۆی
هه‌ڵبژێرێ.
2ـ
كۆبوونه‌وه‌كانی
كومیته‌ی ناوه‌ندی
به به‌شداریی
لانیكه‌م دوو له
سێی ئه‌ندامانی
ئه‌سڵی ره‌سمییه‌ت
په‌یدا دهكهنو
بڕیاره‌كانی وه‌ختێك
قه‌تعی ده‌بن كه
زیاتر له دوو له سێی
ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی
به‌شدار له
كۆبوونه‌وه‌دا
ده‌نگیان بۆ بده‌ن.
3ـ
هیچ كه‌س زیاتر له دوو
كۆنگره‌ی به دوای
یه‌ك دا وه‌ك سكرتێری
گشتی هه‌ڵنابژێرێ.
* * *
مادده‌ی
یازده‌هه‌م:
ده‌فته‌ری سیاسی
1ـ
له‌ماوه‌ی نێوان دوو
كۆبوونه‌وه‌ی
كومیته‌ی
ناوه‌ندیدا
ده‌فته‌ری سیاسی
ئه‌ركه‌كانی
كومیته‌ی ناوه‌ندی
وه‌ئه‌ستۆ دهگرێو
مه‌سئوولی جێبه‌جێ
كردنی بڕیاره‌كانی
كومیته‌ی
ناوه‌ندییه.
2ـ
ده‌فته‌ری سیاسی
كۆبوونه‌وه‌كانی
خۆی به پێی پێویست
پێك دێنێ‌و راپۆرتی
تێكۆشانی خۆی
ده‌داته‌وه به
كومیته‌ی ناوه‌ندی.
* * *
مادده‌ی
دوازده‌هه‌م:
رێكخراوه‌كانی حیزب
1ـ بناخه‌ی
رێكخراوی حیزب
شانه‌یه. ژماره‌ی
ئه‌ندامانی شانه
نابێ له سێ كه‌س
كه‌متر بێ.
2ـ
رێكخراوه‌كانی حیزب
له دێ كومیته‌ی دێ,
له ناوچه كومیته‌ی
ناوچه, له گه‌ره‌ك
كومیته‌ی گه‌ره‌ك, له
شار كومیته‌ی شار‌و
له شارستان
كومیته‌ی شارستان‌و
له ناوه‌ند كومیته‌ی
ناوه‌ند به‌ڕێوه‌یان
ده‌با.
3ـ ئه‌ركی
شانه‌و كومیته‌كانی
دێ‌و گهرهكو
ناوچه‌و شار‌و
شارستان, بردنی
سیاسه‌تی حیزب بۆ نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و
جێبه‌جێ كردنی
بڕیاره‌كانی
كومیته‌ی
ناوهندیو
به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباری حیزبییه.
4ـ كومیته‌ی هه‌ر
رێكخراوێك له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی ئه‌و
رێكخراوه یان
نوێنه‌رانی
ئه‌وانه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێ.
5ـ
به‌رزترین ئۆرگانی
هه‌ر رێكخراوێك
كۆنفرانسی ئه‌و
رێكخراوه‌یه كه دوو
ساڵ جارێك له
نوێنه‌رانی هه‌موو
ئه‌ندامانی حیزبیی
ئه‌و رێكخراوه پێك
دێ.
تیبینی:
له
هه‌لومه‌رجی
تایبه‌تیدا
كومیته‌ی ناوه‌ندی
ده‌توانێ شێوه‌ی
گونجاوی دیكه بۆ
رێكخراوی حیزب
په‌سند بكا.
* * *
مادده‌ی سێزده‌هه‌م:
داهاتی حیزب
داهاتی حیزب
بریتییه له:
ـ
حه‌قی ئه‌ندامه‌تیی
ئه‌ندامانی حیزب.
ـ
داهاتی بنكه‌و
بنیاته‌كانی حیزب.
ـ یارمه‌تیی
ئهندامانو
لایه‌نگران‌و
دۆستانی حیزب.















