یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی "یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران" ده‌ستی پێكرد
2008-03-17
|
كوردستان میدیا- ناوه‌ندی خه‌به‌ری: كاتژمێر 10ی به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، 27/12/1386، یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌و ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی له كۆمیته‌كانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆی ده‌ست پێكرد.
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره به خوێندنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی‌و راگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێۆگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.
دواتر به‌ڕێز سه‌لام فه‌هیم‌پوور، په‌یامی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی خوێنده‌وه.
پاشان به‌ڕێز عێرفان ره‌هنموون، په‌یامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی خوێنده‌وه.
دواتر به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشكه‌ش كرد.
یه‌كیه‌تیی رێكخراوه خوێندكارییه‌كانی كوردستانی باشوور په‌یامێكیان ناردبوو كه له لایه‌ن خاتووفاتمه عوسمانییه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتریش به‌ڕێزان دارا ناتق‌و سه‌فیه مه‌حموودی، په‌یامی رێكخراوه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان پێشكه‌ش كرد.
له كۆتایی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران‌دا، رێپۆرتاژێك له‌سه‌ر دامه‌زراندن‌و هه‌روه‌ها كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له سێ ساڵی رابردوودا، پێشكه‌ش كرا.
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره كاتژمێر 11:30ی به‌یانی كۆتایی پێهات‌و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كیی كاری كۆنگره له پاشنیوه‌ڕۆوه ده‌ستی پێكرد‌و تا چه‌ند رۆژی داهاتوو، به‌رده‌وام ده‌بێ.
|
|
|
2008-03-17