5ی مای 2008
رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز
واشنگتۆن – به پێی هێندێک زانیاری گیراوان له لایه‌ن ئه‌مریکا، میلیشاکانی گروپی حیزبوڵا سه‌ر به تاران مه‌شقی میلیشاکانی عێراقی له نێو خاکی ئێران‌دا ده‌دات، رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز رۆژی دووشه‌ممه بڵاو کرده‌وه.
ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه ووتیان که ئه‌م زانیارانه له لایه‌ن چوار ئه‌ندامی میلیشای شیعه را وه‌ده‌ست هاتووه که ساڵی رابردوو له عێراق گیرابوون و جیا جیا پرسیاریان لێکرابوو، رۆژنامه‌که رایگه‌یاند.
رۆژنامه‌که ووتی ئه‌م زانییاریانه پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی شاندی عێراق بۆ تاران که بۆ نیشاندانی هێندێک به‌ڵگه له سه‌ر یارمه‌تی ئێران به میلیشاکان بوو هه‌وتووی رابردوو ته‌حویلی حکوومه‌تی عێراق درابوون. به‌ڵام روون نییه که شاندی عێراقی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی نیشانی حکوومه‌تی ئێران دابێ.
ووته‌بێژێکی عێراق رۆژی یه‌کشه‌ممۆ رایگه‌یاند که دوای گه‌رانه‌وه‌ی شانده‌که، کاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانێکیان له کاروباری عێراق‌دا ره‌ت کرده‌ووه.
واشنگتۆن، ئێران به یارمه‌تی ماڵی دان و چه‌ک کردن و فێرکردنی میلیشا شیعه‌کان بۆ هێرش بۆ سه‌ر هیزه‌کانی ئه‌مریکایی و عێراقی تاوانبار ده‌کات به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئێران بۆ هێمن‌کردنی دۆخی عێراق داوێتی. تاران ئه‌م ئالۆزییه‌ی عێراق به ئه‌ستۆی بوونی هیزه‌کانی ئه‌مریکا دا دێنێ.
نیویۆرک تایمز له دریژه‌ی راپۆرته‌که‌ی‌دا له زاری کاربه‌ده‌ستان ووتی که وێده‌چێ ئێران تاقمی خه‌راپکاری بچووکی شێعه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاکاره‌کانی واریدی عێراق ده‌کات.
پاشان ئه‌م تاقمانه فێرکراوون که که‌سانی تر له عێراق فێر بکه‌ن بۆ هاویشتنی مووشه‌ک و قه‌ناسه هاویشتن و سازکردنی ته‌قه‌مه‌نی رووخینه‌ر، نه‌وعه بۆمبێکی مه‌رگاوی که له مه‌وادی ئێران ساز ده‌کرێ.
کاربه‌ده‌ستان ئاشکرایان کرد که ئه‌م فێرکردنانه له هێدێک فێرگه‌ی ده‌ورووبه‌ری تاران له لایه‌ن هیزه‌کانی قودسی سه‌ر به فه‌رمانده‌هی سپای پاسداران و رێنوێنی حیزبوڵای لوبنان به‌ڕێوه ده‌چن.
حکوومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممۆ ئاشکرای کرد که سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی ده‌ستووری سازدانی کومیته‌یه‌کی کردووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له عێراق که رووبه‌ڕووی ئێران ده‌کرێنه‌وه.
عێراقییه‌کان ووتوویانه که ئاماده نین خاکه‌کیان ببێته موڵگه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئێران که کێشه‌یان له سه‌ر مه‌به‌ستی ناوه‌کی تاران هه‌یه.
Menu














