|
|
|
|
20-02-1387 كوردستان میدیاـ ناوه‌ندی خه‌به‌ری: كاتژمێر 11:30ی به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی بانه‌مه‌ڕی 87ی هه‌تاوی، شاندێكی پایه‌به‌رزی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، پێكهاتوو له به‌ڕێزان: عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، به‌همه‌ن عه‌لیار‌و نه‌جمه گوڵپه‌روه‌ر، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، ماجید پاشایی، ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دی‌و ساڵح شه‌ریفی، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و عه‌لی جه‌واهێری، ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێزان مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی دفته‌ری سیاسی، كاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، عومه‌ر غوڵامعه‌لی، ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و شاهۆ فه‌رازمه‌ند، ئه‌ندامی راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه، پێشوازیی لێ‌كرا. |
|
Menu




















