15-07-1387
به كرانه‌وه‌ی دووباره‌ی زانستگه‌كان له ئێران دا‌و ده‌ست پێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنی 88ـ87 خوێنێكی تازه ئه‌چێته‌وه شاده‌ماره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و ئه‌م چینه وشیارو ئاگای كومه‌ڵگا له پیرۆزترین مه‌ترێزداو له سه‌نگه‌رێكدا كه هه‌رده‌م پارێزه‌رانی شه‌و ویستویانه له‌ناوی به‌رن به‌ڵام ئه‌م سه‌نگه‌ره هه‌موو كات‌و هه‌ركاتێك به شێوه‌یه‌ك مه‌شغه‌ڵی بزووتنه‌وه‌یان بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو چه‌شنه چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه بووه، ئه‌م ساڵی خوێندن له كاتێكدا ده‌ست پێ‌ده‌كه‌ین كه ساڵی خوێندنی 87-86 بۆ هه‌مووان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ساڵیكی پڕ له شوڕش‌و به‌ر‌به‌ره‌كانێ‌و راوه‌ستان بوو له به‌رانبه‌ر دیكتاتۆری‌و ملهۆڕیی كۆماری ئیسلامی‌دا، له ساڵی خویندنی پاردا خوێندكاران بنیاته‌كانی سته‌میان هێنایه له‌رزه‌و ئه‌و راستییه‌یان دیسان نیشان دایه‌وه كه هیچكات ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری كۆماری ئیسلامی ناتوانێ ئه‌م سه‌نگه‌ره له گیران نه‌هاتووه به‌چۆكدا بێنێ.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له رابردووی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا بده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوێندكاره ئازادیخواز‌و مافویسته‌كانی كورد كه له رێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نرخی زۆریان داوه، كه بۆ نموونه ئه‌توانین ئاماژه به سه‌مبولی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد، شه‌هید ئیسمایل شه‌ریفزاده بكه‌ین.
ئه‌توانین به دڵنیایی‌یه‌وه خوێندكارانی كورد و‌ه‌ك یه‌كێك له قورسترین وه‌زنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا بێنینه ئه‌ژمار. به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی قوناخه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا خوێندكارانی كورد وزه‌و پوتانسیه‌لی خۆیان له پێناو بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریدا وه‌گه‌ڕ خستوه‌و زۆركه‌م شایه‌دی ئه‌وه‌ین كه خوێندكارانی كورد به وشیاری و ئاگایی‌یه‌و هه‌ڵوێستێك بگرن كه له پێناو ماف‌و خواسته‌كانی گه‌لی كورددا بێ‌و له هه‌مان كاتیش‌دا جێ په‌نجه‌یان له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی سه‌رانسه‌ریدا دیار بێ.
هه‌مووان ئاگادارن ساڵ به ساڵ رێژه‌ی خوێندكارانی كورد له زانستگه‌كانی ئێران‌دا زیاد ئه‌كات‌و خویندكارانی كورد بێ به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌ت نا‌توانن له پێناو ماف‌و داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌یاندا هه‌نگاو هه‌ڵ‌بگرن، هه‌ر بۆیه رۆژ به‌رۆژ زیاتر نیاز به كۆبوونه‌وه له ده‌ور رێكخراوه‌یه‌ك كه بتوانێ ئورگانیزه‌مان بكات‌و له هه‌مان كاتدا له‌خۆگری ئاواته‌كانی خوێندكاری كورد بێت (كه بێگومان خواسته‌كانی خوێندكاری كورد هه‌ڵقوڵاو له ناخی كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه‌یه) زیاتر زه‌ق‌و به‌رچاو ئه‌بێت، ئێمه خوێندكارانی كۆمیته‌ی زانستگه‌ی زه‌نجانی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، داوا له هه‌موو ئه‌و خوێندكاره كوردانه‌ی كه دڵیان بۆ ئازادیی مافی نه‌ته‌ته‌وایه‌تی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لـێ ئه‌دا، ئه‌كه‌ین به پێوه‌ندیگرتن به كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران له زانستگه‌كانیان یان له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌م رێكخراوه www.yxd-kurdistan.com هێزی خۆیان ئۆرگانیزه بكه‌ین تا ئاسوی گه‌یشتن به هیوا مروڤته‌وه‌ره‌كانمان نزیكتر بكه‌ینه‌وه.
سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی
سه‌ركه‌وێت خه‌باتی خوێندكارانی كورد دژ به هه‌رچه‌شنه چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك
سه‌ركه‌وێت یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی زانستگه‌ی زه‌نجان
14/7/87
Menu















