15-08-1387
كوردستان میدیا: به پێی به‌رنامه‌یه‌كی له پێشدا داڕێژراو، كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 3/11/2008ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێكهاتوو له به‌ڕێزان ئاكۆ ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ته‌یب مسته‌فایی، سه‌ردانی ئیداره‌ی كاروباری په‌نابه‌ریی وڵاتی سویسیان له شاری " بێڕن"، پێته‌ختی وڵاتی ناوبراو كرد.
شاندی حیزبی دێموكرات، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كاروباری په‌نابه‌ریی وڵاتی سویسه‌وه، به‌گه‌رمی وه‌رگیران.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حیزب‌و به‌رپرسانی ئیداره‌ی كاروباری وڵاتی سویسدا، ئه‌م خاڵ‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه كه‌وتنه به‌رباس‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر كرا:
1ـ باسێك له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی هه‌نووكه‌یی ئێران‌و كوردستانی ئێران
2ـ به‌رده‌وامیی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، كوردستانی ئێران‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
3ـ سیاسه‌تی مه‌ترسیداری وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و رێژیمه له كاروباری وڵاتانی دراوسێ‌و بوونی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له پۆستی سه‌رۆك كۆماری‌دا، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ سه‌ر ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و جیهان به‌گشتی.
4ـ باسێك له‌سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری په‌نابه‌رانی كوردی كوردستانی ئێران له وڵاتی توركیه‌و ئه‌و كورده په‌ناخوازانه‌ی كه ئێستا له چاوه‌ڕوانیی وه‌ڵامدا له سویس ده‌ژین.
شایانی باسه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ته‌رخان كرابوو بۆ باس له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و بڕیار‌و هه‌ڵوێسته گشتییه‌كانی حیزب له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له جۆراجۆره‌كاندا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و باسانه‌دا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كاروباری په‌نابه‌ریی وڵاتی سویسه‌وه، چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی هه‌یئه‌تی حیزب كرا كه له لایه‌ن هاوڕێیانی حیزبییه‌وه، به وردی وه‌ڵامیان درایه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، شاندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چه‌ندین دۆكۆمێنت‌و به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆری له‌مه‌ڕ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران‌و كوردستانی ئێران، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشكه‌ش به كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كاروباری په‌نابه‌ریی وڵاتی سویس كرد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه كاتژمێرێكی خایاند‌و كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كاروباری په‌نابه‌ریی وڵات سویس، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، به‌گه‌رمی شاندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان به‌ڕێ كرد.
راپۆرت: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ كۆمیته‌ی سویس ـ به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
Menu















