به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردان و ئێرانیه‌کانی دانیشتووی فینلاند، خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی رێک خرا. ئه‌و خۆپێشاندانه که رۆژی پێنج شه‌ممه 25.6.2009 له لایه‌ن کۆمیته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشی شۆرشگیرانی کوردستانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان پێک هاتبوو، له شوێنێکی شاری هێلسینکیه‌وه به‌ره‌و بالیۆزخانه‌ی ئێران له فینلاند به‌رێکه‌وت.
به‌شداران به دانی دروشمی جۆراوجۆری دژی رژێم سه‌رنجی خه‌ڵک و میدیاکانی فینلاندیان بۆ خۆیان راکێشا. له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا بریارنامه‌ی خۆپێشانده‌ران به زمانی کوردی و فارسی پێشکه‌ش کرا که ده‌قه‌که‌ی به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
بڕیارنامه
سه‌رکوتی خه‌باتی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی ئێران له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌کانی دوای شانۆی هه‌لبژاردن، ئۆلتیماتۆمه‌کانی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵلا خامه‌نه‌یی، خه‌باتی گه‌لانی ئێرانی به رێبه‌ری بزاڤی مه‌ده‌نی قووڵتری کردووه. شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران، بۆ جارێکی دیکه‌ش به خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی دیکه‌ی جیهان سه‌لماند، که ئه‌وه‌ی بۆ رژێمی کۆماری ئیسلامی گرنگ نیه، ده‌نگی خه‌ڵک و ویستی ده‌نگ ده‌رانه. ده‌نگدان له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، بۆ سه‌رۆک کۆمارێک که ته‌نیا ئه‌رکی به‌رێوه‌بردنی "فه‌رمانه‌کانی" رێبه‌ری هه‌یه، جگه له رواڵه‌تێکی شه‌رعی به‌خشین به رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگیه‌کی دیکه‌ی نیه. سه‌ره‌رای ئه‌وه له درێژه‌ی "مونازره‌کانی" ته‌له‌ڤیزیۆنی کاندیداکانی دیاری کراوی کۆماری ئیسلامی‌دا، قووڵایی کێشه‌ناوخۆییه‌کانی حاکمیه‌ت و گه‌نده‌ڵی ئابووری، ئیداری و ئینسانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی روونتر بووه.
ئه‌گه‌ر سه‌رانی قووڵه‌کانی ناو رژێم بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی، بنه‌ماڵه‌یی و داهاتووی خۆیان هه‌رکامیان به‌لایه‌ک له کێشه‌کانی ناوخۆی ئێران که‌وتوون، خه‌ڵکی ئێران که له سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه، به‌ڵێنیه‌کانی ناراستی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی، نه‌بوونی ئازادی، ته‌ریک که‌وتنی ئێران له کۆمه‌لگای جیهانی و سه‌رکوتی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌زاڵه هاتوون، له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌رێن بۆ ده‌ربرینی رق و بێزاری خۆیان له‌م رژێمه. جۆڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران نیشانده‌ری ویستی نه‌گۆڕی گه‌لانی ئێرانه بۆ گۆرینی وڵات به‌ره‌و دێموکراسی و رێزگرتن له حورمه‌تی مرۆڤایه‌تی.
ئێمه خۆپێشانده‌رانی کورد و ئێرانی دانیشتووی فینلاند سه‌رکوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و پشتیوانی خۆمان له خه‌باتی حه‌قخوازانی خه‌ڵکی ئێران دژی ئه‌م رژیمه ده‌رده‌بڕین. ئێمه به‌و بڕوایه‌ن ته‌نیا به رووخانی رژێمی کۆماری ئیسلامی و هاتنه سه‌رکاری سیسته‌مێکی دێموکراتیک و فیدراڵی، که له‌ودا سه‌ربه‌ستی و به‌ها ئینسانیه‌کانی مرۆڤ پارێزراو خه‌ڵکی ئێران دیکتاتۆری و کۆنه‌په‌ره‌ستی رزگاری ده‌بێ.
ئێمه خۆپێشانده‌ران بانگه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین که پشتیوانی له داوای ره‌وای خه‌ڵک بکه‌ن و رێبه به کۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ن زیاتر له‌وه سه‌رکوت و تاوان به‌رێوه به‌رێ.
داوا له ده‌وڵه‌تی فینلاند ده‌که‌ین، گوشار بخاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئێران ئازاد بكرێن.
ـ گرفتی سه‌ره‌كی، یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كۆماری ئیسلامییه، بۆیه ده‌بێ یاسای بنه‌ره‌تی هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه‌و یاسایه‌كی دێموكراتیك‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی جێی په‌سندی گه‌لانی ئێران جێگای بگرێته‌وه.
ـ هه‌روه‌ها داوای چاوه‌دێریی كۆر‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان بۆ دابینبووونی ئاسایشی گیانی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین.
نه‌مان بۆ دیکتاتۆر
بزژی، ئازادی، مافی مرۆڤ و دێموکراسی
Menu















