ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق له حاڵێكدا ئه‌نجام دراوه كه ئه‌و كه‌مپه له ژێر چاوه‌دێریی خودی ئه‌رته‌شی عێراقدا بووه‌و ئه‌ركی پاراستنی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه به‌م هێزه سپێردرابوو، بۆیه كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دوور له چاوه‌ڕوانی‌و له رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و به پێچه‌وانه‌ی ئوسووله ئینسانییه‌كان دێته به‌رچاو كه ده‌رحه‌ق به ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئوپۆزیسیونی ئێرانی له په‌نادراوان ئه‌نجام دراوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق به ره‌فتارێكی ناشایست‌و ناڕه‌وا‌و پاساوهه‌ڵنه‌گر ده‌زانێ‌و چاوه‌ڕوانه كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ‌و مافی په‌نابه‌ران به‌گشتی‌و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به‌م ره‌فتاره هه‌ڵوێست بگرن‌و به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به‌و جۆره كرده‌وه ناڕه‌وایانه‌و دووپات نه‌بوونه‌وه‌یان هه‌نگاوی شیاو هه‌ڵ‌بگرن.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
7/5/1388ی هه‌تاویی
29/7/2009ی زایینی















