به بۆنه‌ی 17هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدانی میكۆنووس، كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی 11/7/1388 (3/10/2009)، له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له سویس، سمینارێك له شاری بازێل به‌ڕێوه چوو.سمیناره‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب‌و راگرتینی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له شه‌هیدانی میكۆنووس، رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو و لێوه‌شاوه كاك دوكتۆر سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی، كاك فه‌تاح عه‌بدولی و كاك هومایون ده‌ستی پێكرد، به دوای ئه‌ودا، له لایه‌ن به‌ڕێز ئاكۆ ئه‌لیاسی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له سویس، به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م به‌شدارانی سمینار به‌گشتی‌و نوێنه‌رانی حیزب‌و لایه‌نه كوردستانییه‌كان‌و به‌ڕێز كاك عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر به‌تایبه‌تی كرا. ئه‌و جار له لایه‌ن به‌ڕێز كاك خوسره‌و ئه‌حمه‌دی پێشمه‌رگه‌ی كه‌م ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سمیناره‌كه به فه‌رمی كرایه‌وه. دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز كاك كامران ڕه‌سووڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له سویس، په‌یامی كۆمیته پێشكه‌ش كرا. پاش پێشكه‌شكردنی په‌یامی كۆمیته، كورته‌یه‌ك له ژیانی پڕ له به‌رهه‌م‌و فیداكاریی ڕێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو و لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كاك دوكتور سه‌عیدی هه‌میشه زیندوو له ڕێگای پڕۆژێكتۆره‌وه، پیشانی به‌شدارانی سمیناره‌كه درا.
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی حیزب و گه‌ل كاك فه‌تاح عه‌بدولی و كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان له لایه‌ن به‌ڕێزان كاك فه‌رشید قاسم پوور‌و كاك كامل مسته‌فایی‌یه‌وه خوێندرانه‌وه.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له سویس، له لایه‌ن كاك قانێع وه‌ته‌ندوسته‌وه پێشكه‌ش كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كانی سیمیناره‌كه په‌یامی ئه‌م حیزب‌و لایه‌نه كوردستانییانه، به‌شێوه‌ی خواره‌وه به بۆنه‌ی 17هه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدانی میكۆنووس پێشكه‌ش كران:
-پایه‌می كۆمیته‌ی هاوكاریی هێزه كوردستانییه‌كان له سویس
- په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
- په‌یامی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان
- په‌یامی پارتی سۆسیالیستی كوردستان
- په‌یامی هێزه كوردستانییه‌كانی كوردستانی سووریه
-په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كانی ئه‌و سمیناره پارچه شێعرێك له ژێر سه‌ردێڕی: "دیسان گریان" له لایه‌ن كاك شاهۆ مورادییه‌وه خوێندرایه‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قه‌سیده شێعری تاجه‌گوڵینه له لایه‌ن شاعێری به هه‌ست كاك ئاكۆ ئه‌لیاسی‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا.
به‌شی كۆتایی سمیناره‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ به‌ڕێز كاك عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر، ئه‌دامی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و و هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ری شه‌هیدی نه‌مر كاك دوكتور سه‌عید. به‌ڕێز عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر سه‌ره‌تا ئاوڕێكی كورتی له ژیان و خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید كاك فه‌تاح عه‌بدولی‌و كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان دایه‌وه. دواتر به‌ڕێزیان به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد له سه‌ر كه‌سایه‌تیی به‌رزو شۆڕشگێڕانه‌ی شه‌هیدی نه‌مر كاك دوكتور سه‌عیدی هه‌رده‌م زیندوو دوا‌و كه‌سایه‌تیی ئه‌و رێبه‌ره هه‌ڵكه‌وتووه‌ی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا هه‌ڵسه‌نگاند.
به‌ڕێزیان باسێكی زۆر به‌پێز‌و پڕنێوه‌ڕۆكی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی خه‌باتگێڕانه‌ی دوكتور سه‌عید له ڕۆژانی سه‌ختی شار‌و شاخ پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد كه سه‌رنجی به‌شدارانی سمیناره‌كه‌ی ڕ‌اكێشا.
به‌ڕێز مێهرپه‌روه‌ر باسی له ڕۆڵی گرینگی كاك دوكتور سه‌عید وه‌ك سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و بارودۆخ‌و قۆناخه هه‌ستیاره‌ی ئه‌وكاتدا كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر وه‌ڵامی به‌شێك له پرسیاری به‌شداربووانی ئه‌و سمیناره‌ی دایه‌وه.
شایانی باسه سمیناره‌كه له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی به‌شداربووان به‌ره‌وڕوو بوو. سه‌رئه‌نجام ئه‌و سمیناره كاتژمێر 18:30 خوله‌ك كۆتایی پێ هات.















