Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئوتریش، ئیسرائیلییه‌كان تیرۆری دوكتور قاسملوو ده‌ورووژێنن
2009-10-05
13-07-1388 كوردستان میدیا: بێ هه‌ڵوێستیی شاندی نوێنه‌رایه‌تیی ئوتریش له كاتی وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاددا دژی ئیسرائیل له كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆته هۆلی ناڕه‌زایه‌تیی میدیاكان‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م وڵاتانه‌و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل. له كاتی وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نژارددا دژی ئیسرائیل نوێنه‌رانی ئا‌مریكا، ئاڵمان‌و چه‌ندین وڵاتی دیكی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌جێ هێشت به‌ڵام لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئوتریش‌و سوئێد‌و چه‌ند وڵاتی ئافریقایی هیچ هه‌ڵوێستێكیان نیشان نه‌دا. به پێی هه‌واڵی سایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی جووله‌كه‌كانی ئوتریش‌و وته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی سه‌وزه‌كانی ئه‌م وڵاته پێیان وایه: ئوتریش بۆ ئه‌وه‌ی قازانجه ئابوورییه‌كانی نه‌كوێته مه‌ترسییه‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بچووكترین ناڕه‌زایه‌تی دژی ئێران ده‌رنابڕێ. سایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌م پێوه‌ندییه‌دا مه‌سه‌له‌ی تیرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوو به‌بیر دێنێته‌وه‌و ده‌نووسێ: شایانی باسه ئوتریش ئه‌و وڵاته‌یه كه رێگه‌ی به بكوژانی دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا به شێوه‌یه‌كی ئازادانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، واته ئه‌و تاوانه‌ی كه ده‌وترێ ئه‌حمه‌دی نژادیش ده‌ستی تێیدا هه‌یه.
Authors and respective publishers are responsible for the content of this article.
2009-10-05
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||