Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
دیداری پێنج حیزب و رێکخراوی دژ به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئیران له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی پاڕلمانی ئورووپا
2009-10-05
راگه‌یاندراوی هاوبه‌ش
دیداری پێنج حیزب و رێکخراوی دژ به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئیران له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی پاڕلمانی ئورووپا نوێنه‌رانی پێنج حیزب و رێکخراوی دژ به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئیران له دیدارێکی ره‌سمی دا له‌گه‌ل جێگری سه‌رۆکی پارڵمانی ئورووپا له فراکسییۆنی سه‌وزه‌کان، داوای پیشتیوانی چالاکانه‌تری یه‌کیه‌تیی ئورووپایان له بزوتنه‌وه ئێعترازییه‌کانی خه‌ڵکی ئیران کرد. ئه‌و دیداره رۆژی هه‌ینی ( 2009/10/2) له باله‌خانه‌ی پارڵمانی ئورووپا له بروکسل به‌رێوه‌چوو. له‌و دانیشتنه‌دا خانمی ئیزابێل دۆرانت سه‌رۆکی حیزی سه‌وزه‌کانی بلژیک و جێگری سه‌رۆکی پارڵمانی ئورووپا و خانمی سابین ماییر ڕاوێژکاری سه‌وزه‌کانی پارڵمانی ئورووپا و به‌رپرسی مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران و ناوچه و نوێنه‌رانی سازمانی فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئیران (ئه‌کسه‌ریه‌ت)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، رێکخراوی یه‌کیه‌تیی فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئیران، کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران، و شۆرای کاتیی سوسیالیسته‌کانی چه‌پ له ئێران، به‌شدار بوون. له سه‌ره‌تای وتووێژه‌که‌دا وێرای باسکردن له هاوکاری هاوبه‌شانه و به‌رده‌وامی ئه‌و پێنج رێکخراوه، نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ک له‌و حیزب و رێکخراوانه به وردی به‌رنامه و هه‌ڵویستی حیزبی خۆیان باس کرد و دوای ئاڵوگۆری بیر‌ورا شاندی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و پێنج رێکخراوه پێشنیاریان کرد: • پارلمانی ئورووپا چه‌ند شاندێک بۆ لێکۆلینه‌وه و ئاماده‌کردنی راپۆرت سه‌باره‌ت به که‌موکوری مافه‌کانی مرۆڤ، رووداوه‌کانی هه‌ڵبژراندن، ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌کان، شکه‌نجه‌ی زیندانیان و ....پێک‌بێنێ و ره‌وانه‌ی ئێرانیان بکا. • پارلمانی ئورووپا داوا له سه‌رانی کۆماری ئیسلامی بکا که زیندانییه سیاسییه‌کان ئازاد بکه‌ن و کرده‌وه‌ی توندوتیژانه دژ به خۆپیشانده‌ره‌کان رابگرن. • پارلمانی ئورووپا سیمینارگه‌لێک پێک‌بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 5 رێکخراوه و رێکخراوه دێموکراتیک و ئازادیخوازه‌کانی دیکه‌ی ئیرانی بتوانین هه‌ڵوێست و بیرورای خۆیان له‌گه‌ل نوێنه‌رانی پارڵمانی ئورووپا بێنه گۆرێ. له‌و دیداره‌دا مه‌هدی فه‌تاپوور و عه‌لی موختاری له سازمانی فیداییه‌کانی خه‌لکی ئیران( ئه‌کسه‌ریه‌ت)، خوسره‌و عه‌بدوڵاهی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، ره‌ئووف که‌عبی له سازمانی ئیتیحادی فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئیران، مه‌حه‌ممه‌د مه‌سری له کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران و مه‌جید زه‌ربه‌خش له شۆرای کاتیی سوسیالیسته‌کانی چه‌پ له ئێران به‌شدار بوون . له کۆتاییدا خانمی دۆرانت له به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دیداره هاوبه‌شانه پێشتیوانی کرد. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران سازمانی ئیتیحادی فیداییه‌کانی خه‌لکی ئێران سازمانی فیداییه‌کانی خه‌لکی ئێران ( ئه‌کسه‌رییه‌ت) شۆرای کاتیی سۆسیالیسته‌کانی چه‌پی ئیران 2009-10-05
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||