![]()
|
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م دیداره دۆستانه‌یه‌دا، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری خۆشحالیی خۆی‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی خاتوو دانیل میتران بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆستانی له كوردستان ده‌بڕی‌و وتی گه‌لی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان شانازی به ئێوه‌وه ده‌كا‌و ئێوه یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه مرۆڤدۆستانه بوون كه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی جینوسایدكردنی كورد له لایه‌ن رێژیمه دیكتاتۆره‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی مێژوویی‌و مرۆڤدۆستانه‌تان گرتووه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌تان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌قاو داوه‌و به هانای گه‌لی كورده‌وه هاتوون، بۆیه هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی ئازادیخوازی كورد شانازی به ئێوه‌وه ده‌كا‌و هه‌ر ئه‌و هه‌ست‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌یه‌تانه كه له نێو كورددا نازناوی دایكی كوردانتان پێی به‌خشرا.
پاش وته‌كانی سكرتێری گشتیی حیزب، خاتوو دانیل میتران، سپاسی به‌ڕێز مسته‌فا هیجریی كرد‌و وتی ئه‌وه ئه‌مه‌گنا
سیی ئێوه ده‌گه‌یه‌نێ‌و من شانازی به پێوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌م‌و هیوادارم خزمه‌تی زیاتر به گه‌لی كورد بكه‌م، چوون گه‌لی كورد پێویستی به پشتیوانیی مرۆڤدۆستانه هه‌یه. پاش ته‌واوبوونی قسه‌كانی خاتوو میتران، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری وتی قسه‌كانتان له پارلمانی كوردستان، نیشانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه مرۆڤدۆستانه‌یه‌تانه‌و له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ ده‌كرێ.
دوای ئه‌م باسه خاتوو دانیل میتران‌و هه‌یئه‌تی هاوڕێی، به‌ڕێز مسته‌فا هیجرییان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌و رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تی كه له شاری هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌و له كونسولخانه‌ی فه‌ڕانسه كه بۆ هه‌یئه‌ته سیاسی‌و دیپلوماسییه‌كانی خاریجی له كوردستان‌و كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كورد‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و رێبه‌رانی ئایینیی مه‌سیحی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆشنبیران‌و خوێندكاران‌و هونه‌رمه‌ندانی ئاشنا به زمان‌و فه‌رهه‌نگی فه‌ڕانسه‌وی پێك ده‌هات، به فه‌رمی بانگهێشت كرد.
له ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 16ی ره‌ه‌زبه‌ری 1388ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شداریی كرد. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاتوو دانیل میتران‌و د.فریدریك كونسولی فه‌ڕانسه‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیی دۆستی حیزب، چاوپێكه‌وتنێكی دیكه رێك خرا‌و له‌م دیداره‌شدا دۆستانی فه‌ڕانسه‌وی به گه‌رمی پێشوازییان له سكرتێری گشتیی حیزب كرد. پاشان كۆمه‌ڵێك باس‌و پرسیاری پێوه‌ندیدار به ره‌وشی ئێران‌و كورد‌و حیزبی دێموكرات خرانه به‌ر باس‌و به‌ڕێز هیجری به وردی وه‌ڵامی دانه‌وه.
له كۆتاییدا خاتوو دانیل میتران، وتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خاوه‌نی مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێڕه‌وی له پره‌نسیپی دێموكراتیك ده‌كا‌و بۆ گه‌یشتنی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به مافه ره‌واكانی، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان كه له هه‌موو هێز‌و توانای گه‌لی كورد كه‌ڵك وه‌ربگرێ. پاشان به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب وتی دۆستان‌و دڵسۆزانی گه‌لی كوردمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه به پێڕه‌ویكردن له سیاسه‌تی واقیعبینانه‌و پاراستنی پره‌نسیپه دێموكراتیكه‌كان، تا دابینبوونی ئازادی‌و دێموكراسی‌و هێنانه سه‌ركاری سیستمێكی دێموكراتیك‌و گه‌یشتنی گه‌لی كورد به مافه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی، درێژه به خه‌باتی ئازادیخوازانه ئه‌ده‌ین.
دوا بڕگه‌ی ئه‌م سه‌ردانه، دیدار‌و چاوپێكه‌وتن‌و ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ هه‌یئه‌ته دیپلۆماته‌كان، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، مامۆستایانی زانكۆ، رێبه‌رانی ئایینی، رۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان بوو. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كونسولی بریتانیا‌و ئاڵمان‌و ر‌ووسیه‌و چه‌ندین دیپلوماتكاری ئورووپایی دیكه، چاوپێكه‌وتنی كرد‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له سه‌ر مه‌سایلی سیاسیی ئێران‌و كورد كرا. هه‌روه‌ها له‌م سه‌ردانه‌دا سكرتێری گشتیی حیزب له گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی ناسراوی گه‌لی كورد د. كه‌ندال نه‌زان، سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد شوان په‌روه‌ر چاوپێكه‌وتنی كرد.
ئه‌و رێوڕه‌سمه كه له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی كونسولخانه‌ی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه چوو، زیاتر له سێ كاتژمێری خایاند‌و به‌شداریی خاتوو دانیل میتران له‌م رێوڕه‌سمه‌دا‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌یئه‌ته‌كانی میوان، شادی‌و خۆشییه‌كی زۆری به به‌شداربووان به‌خشی.



















