Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
نوێنه‌ری حیزب له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی حه‌وتووی كوردستاندا به‌شداری كرد
2009-10-09
نوێنه‌ری حیزب له كۆبوونه‌وه‌ی "حه‌وتووی كوردستان "دا به‌شداری كرد. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری كوردستان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له رۆژانی 11و12ی ره‌زبه‌ردا له‌گوندی "Etoile" (ئیتوال)ی شاری مارسه‌ی فه‌ڕانسه‌دا به‌ڕێوه چوو. كۆبوونه‌وه‌ی" حه‌وتووی كوردستان" له لایه‌ن دوو رێكخراوی "پزیشكانی جیهان"و "یارمه‌تییه ده‌رمانییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان" هه‌ر ساڵێك بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له ناوچه‌ی مارسه‌یدا به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی دوو رێكخراوی ناوبراو به به‌شداری نوێنه‌ر یان نوێنه‌رانێك له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی دیدار له سه‌ر ره‌وشی كوردستان‌و ئێران ئاڵۆگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن حیزبی دێموكراته‌وه خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزب به‌شدار بوو. به‌ڕێزیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌سه‌ر خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا. هه‌روه‌ها دوكتور گرانژۆن، له به‌رپرسانی پێشووی رێكخراوی پزیشكانی جیهان‌و سه‌رۆكی ئیفتیخاری ئێستای ئه‌م رێكخراوه كه به‌ڕێوه‌بردنی حه‌وتووی كوردستانی به ده‌ستپێشخه‌ری ناوبراو بووه، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌و سپاسكردنی له نوێنه‌ری حیزب‌و سه‌رجه‌م پزیشكان‌و په‌رستاره‌كان، به تایبه‌تی دوكتور پۆل فووریه له لایه‌ن دوكتورو په‌رستاره به‌شداربووه‌كانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران له رێگه‌ی ئازادی‌و دێموكراسی‌دا كرده‌وه. شایانی باسه ژماره‌یه‌ك له پزیشكان‌و په‌رستارانی سه‌ر به دوو رێكخراوی ناوبراو له سه‌رانسه‌ری ده‌یه‌ی 80و به‌شێك له ده‌یه‌ی 90ی زایینی‌دا هاوكاری حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و خه‌ڵكی كوردستانیان له ره‌وشێكی زۆر دژوارداو له ژێر بۆمبارانی كوردستان له لایه‌ن رێژیمی ئاخووندییه‌وه كردووه‌و له نه‌خۆشخانه‌كانی حیزب‌دا خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادی‌و خه‌ڵكی ئاسایی كوردستانیان ده‌رمان‌و كادری ده‌رمانییان په‌روه‌رده ده‌كرد. 2009-10-09
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||