Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
رێژه‌ی تۆپبارانه‌كان‌و داهاتووی پێوه‌ندیی نێوان رێژیم‌و حكوومه‌تی هه‌رێم
2009-10-09
سه‌لاح مورادی درێژه‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵوێستی توندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وتۆته‌وه. له راگه‌یندراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا، وێڕای مه‌حكوومكردنی تۆپبارانی ناحیه‌كانی سیده‌كان‌و ژاراوێ له رۆژی 9ی ره‌زبه‌ردا له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه، هاتووه:" به‌رده‌وامیی تۆپبارانكردنی ئه‌و ناوچه سنوورییانه له خزمه‌ت بوونی پێوه‌ندیی دۆستانه‌و دراوسێیه‌تی باش‌دا نیه. بۆیه داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین به زووترین كات تۆپبارانی بێ پاساوی ناوچه سنوورییه‌كان بوه‌شێنێ و رێز له سه‌روه‌ریی عێراق‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیراده‌ی ئاشتییانه‌ی گه‌لی كوردستان بگرێ." پێوه‌ندیی نێوان كۆماری ئیسلامی‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مبه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێیدا، پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه بووه‌و بۆ پاراستنی ئه‌م دۆستایه‌تییه رواڵه‌تییه‌ش زۆرجار بزاڤی كورد له كوردستانی ئێران بۆته قوربانی. كۆماری ئیسلامی كه خۆی له‌گه‌ڵ پرسی چاره‌سه‌رنه‌كراوی كورد له‌كوردستانی ئێران‌دا به‌ره‌وڕووه به‌هێزبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێ. بۆ پێش‌گرتن له‌م مه‌ترسییه رێژیمی ئاخووندی له هه‌مانكاتدا كه خۆی به دۆستی حكوومه‌تی هه‌رێم نیشان ده‌دات، له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. كۆماری ئیسلامی به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌یه‌وێ وا نیشان بدا كه حكوومه‌تی هه‌رێم، حكوومه‌تێكی لاوازه كه ته‌نانه‌ت توانای پاراستنی سنووره‌كانی خۆی نیه. جیا له‌مه‌ش رێژیم بۆ گوشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له رێكخراوی تێروریستیی ئه‌نسار‌وئیسلام‌و چه‌ند حیزب‌و رێكخراو كه رواڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆنیان به‌خۆوه گرتووه ده‌كات. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستیه‌كانی دانیشتووانی له رێگه‌ی پێوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دابین ده‌كات تا هه‌نووكه‌ش ویستوویه‌تی له رێگه‌ی وتووێژه‌وه پرسی تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێناوه‌و درێژه‌ی تۆپبارانكردنه‌كان‌و توندتربوونی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا ده‌باته قۆناخێكی دێكه‌وه. قۆناخێك كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم ناچار ببێ بۆ گوشارخستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی له كارته‌كانی گوشاری خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێ. به تایبه‌ت كه ئێستا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیه به‌ره‌و باشبوون ده‌چن‌و كۆماری ئیسلامی ورده‌ورده رۆڵی گرینگی پێشووی خۆی خه‌ریكه له ده‌ست ده‌دات. 2009-10-09
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||