سه‌لاح مورادی
به‌دوای گرژبوونی پێوه‌ندیی نێوان توركیه‌و ئیسرائیل، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیری توركیه سه‌ردانی ئێرانی كرد.سه‌رۆك وه‌زیری توركیه پێش له‌و سه‌فه‌ره له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "گاردیه‌ن"دا پشتیوانی له به‌رنامه‌ی ناوكیی رێژیمی كۆماری ئیسلامی كرد‌و سیاسه‌تی وڵاتانی 1+5ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا به بێ ویژدانانه ناو برد.
توركیه ته‌نیا وڵاتی ئیسلامیی ئه‌ندامی ناتۆ‌و هاوپه‌یمانی گرینگی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دایه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌توانێ له سیاسه‌تی ناتۆدا له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكیی رێژیم كه‌لێن پێك بێنێ‌و هه‌روه‌ها شوێنی نه‌رێنی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیه‌و وڵاتانی ئورووپایی‌و ئه‌مریكا دابنێ.
توركیه له كاتێكدا بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كیه‌تیی ئورووپادا هه‌وڵ ده‌دات كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان زیاتر مه‌یلی بۆ لای جیهانی ئیسلام هه‌یه. ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و هۆیانه‌یه كه وڵاتانی ئورووپایی له وه‌رگرتنی توركیه وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كیه‌تیی ئورووپا نیگه‌ران كردووه.
پشتگیریی توركیه له به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران‌و رێژیمی دیكتاتۆری ئاخووندی‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به ته‌واوی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و به‌هاكانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه له بواری دێموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤدا ناته‌بایه.
توركیه ناتوانێ له رێژیمێكی سه‌ره‌ڕو‌و سه‌ركوتكه‌ر كه دژی سه‌رجه‌م به‌هاكانی رۆژئاوایه پشتگیری بكا‌و له هه‌مانكاتدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بێ كه له یه‌كیه‌تیی ئورووپادا وه‌ك ئه‌ندام وه‌ربگیرێ.
ئه‌ردۆغان له وتووێژی هێمابۆكراودا راسته‌وخۆ ئیسرائیل به‌وه تاوانبار ده‌كات كه ده‌یه‌وێ ئێران له نێو ببات‌و به‌م شێوه‌یه له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا پشتگیری ده‌كا. سیاسه‌تی توركیه له هه‌مبه‌ر ئیسرائیل تا دێ له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی نزیك ده‌بێته‌وه. نزیكبوونه‌وه‌ی توركیه له رێژیمی ئاخووندی به هه‌مان راده ئه‌م وڵاته له ئیسرائیل‌و وڵاتانی رۆژئاوایی دوور ده‌خاته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان هێندێ هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیه‌دا ده‌ست پێ كردووه‌و نزیكتربوونه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له رێژیمی كۆماری ئیسلامی شوێنی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه داده‌نێ. رێژیمی ئاخووندی خۆی له ته‌ك پرسی چاره‌سه‌رنه‌كراوی كورده‌كانی ئێران به‌ره‌وڕوویه‌و نایه‌وێ چاره‌سه‌ربوونی پرسی كورد له توركیه شوێنه‌واری راسته‌وخۆ‌و هانده‌ر له‌سه‌ر كورده‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان دابنێ.
توركیه له نێوان راگرتنی میراتی ئاتاتورك‌و بایه‌خه ئیسلامییه‌كانی جیهانی ئیسلامدا‌و ئه‌ندامه‌تی له یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و وه‌رگرتنی به‌ها دێموكراتیك‌و مرۆڤییه‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه. هه‌ڵبژاردنی جیهانی ئیسلام‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ رێژیمه سه‌ره‌ڕۆ ئیسلامییه‌كانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن توركیه‌وه ده‌بێته هۆی پێكهاتنی له‌مپه‌ر له به‌رامبه‌ر دێموكرتیزه‌بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ربوونی پرسی كورد له‌م ناوچه‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر توركیه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ره‌وته‌ش كار بكا، ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی جێگیربوونی ئاشتی‌و دێموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بێ.















