هه‌ر چه‌ند له ماوه‌ی سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و ئازادیخوازانی كورد به‌تایبه‌تی له ژێر كه‌ش‌وهه‌وای سه‌ركوت‌و زیندانیكردن‌و زۆر جاریش ئیعدامدا بوون، ئه‌و راستییه‌ش نه له خه‌ڵكی ئێران شاراوه بووه‌و نه له دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت زۆر جاریش ئه‌و كرده‌وه دژی گه‌لییانه له‌گه‌ڵ مه‌حكوومكردن‌و بێزاری ده‌ربڕین به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه سنوورێك بۆ كۆماری ئیسلامی دابنێن‌و له‌و كرده‌وه سه‌ره‌ڕویانه‌ی كه دژ به خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و رۆڵه‌كانی كورد به‌تایبه‌تی به ئاشكرا‌و به به‌رینی به‌ڕێوه‌یان ده‌با بیگێڕنه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش رێگا خوشكه‌ر بووه بۆ ئه‌و رێژیمه كه به ده‌ست ئاواڵه‌یی‌و بێ سڵه‌مینه‌وه خوێنی خه‌ڵك بڕێژێ، ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵك پێك بێنێ‌و فه‌زای ماته‌م‌و غه‌م به سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و بنه‌ماڵه‌دا زاڵ بكا. ئه‌و ره‌وته ئه‌گه‌ر له هه‌موو ئێران‌دا به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێ له كوردستان‌و به‌رانبه‌ر به رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ربلاَوتر‌و دڕندانه‌تر ئه‌نجام ده‌درێ. رۆژ نیه به تۆمه‌ت‌و به‌هانه‌ی جۆراوجۆر‌و بێ بنه‌ما خوینی لاوی كورد به ده‌ست هێز‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم نه‌ڕژێ، له راستیدا تاوانیشیان كورد بوون‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕین بۆ ئازادی، دێموكراسی‌و پێشێلكردنی مافیانه.دوایین جینایه‌تی كۆماری ئیسلامی تا ئه‌مڕۆ ئیعدامی رۆڵه‌ی كورد ئیحسانی فه‌تاحیانه كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1388ی هه‌تاویدا له زیندانی سنه شه‌هید كرا‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی له جینایه‌ت خسته سه‌ر كارنامه‌ی پرَ له شووره‌یی ئه‌م رێژیمه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای مه‌حكوومكردنی سه‌رجه‌م جینایه‌ته‌كانی رێژیم‌و ئیعدامی ئیحسانی فه‌تاحیان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌م شه‌هیده ده‌كا‌و خۆی له غه‌میاندا هاوبه‌ش‌و به‌شدار ده‌زانێ. له هه‌مانكاتدا‌و له حاڵێكدا روو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئازادیخوازانی ئێران ده‌كا كه ره‌وتی ئه‌و كوشت‌و بڕ‌و ئیعدامانه په‌ره‌یان گرتووه‌و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوا كه بۆ چاوترسێنكردنی خه‌ڵك به‌ربلاَوتریش بكرێته‌وه.
بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌توانێ له پێش‌گرتن به كۆماری ئیسلامی‌و درێژه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و جینایه‌تانه‌یدا شوێندانه‌ر بێ ته‌نیا یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی ئێران بۆ رووخاندنی ئه‌م رێژیمه‌یه. ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له‌و راستییه ئاگادار بین كه بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو جینایه‌ت خوڵقاندنه‌ی رێژیم‌دا ویستی رێبه‌ران‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی دابین ده‌كا‌و ده‌ستی جینایه‌تكاران له درێژه‌دان به كوشتار ئاواڵه‌تر ده‌كا.
به‌و هیوایه كه هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئازادیخوازانی ئێران هه‌ست به مه‌ترسیداربوونی زیاتری ئه‌و ره‌وته بكه‌ن‌و به هه‌ڵویستی شیاو نیشان بده‌ن كه نه‌ك به خوڵقاندنی ئه‌م جینایه‌تانه به چۆكدا نایه‌ن، به‌ڵكوو له سه‌ر ویستی خۆیان شێلگیرتر‌و له به‌رانبه‌ر رێژیم‌دا به هه‌ڵوێستتر ده‌بن.
سڵاو له گیانی پاكی ئیحسان فه‌تاحیان‌و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی‌و رزگاریی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
1388/8/21
2009-11-12















