سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان!
به‌ڕێز بان كی مون!
|
![]() |
له درێژه‌ی ئه‌م سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگه‌دا گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ سته‌م‌و زه‌خت‌و زۆری چه‌ند قات به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، به چه‌شنێك كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وان به به‌هانه‌ی ساخته به زیندانی بوونی درێژ ماوه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان به ئێعدام مه‌حكووم كراون كه له نێو ئه‌م به‌شه‌دا ئێحسان فه‌تاحیان، لاوی 27 ساڵه‌ی كرماشانی رۆژی 11/11/2009 له زیندانی شاری سنه ئێعدام كراوه‌و باقی دیكه‌یان چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یانن. ئه‌وه بێجگه له‌و حوكمی ئێعدامانه‌یه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوه‌كانی كورد به‌ڕێوه چوون.
گه‌لانی ئێران به گشتی‌و گه‌لی كورد به تایبه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه وڵاتانی ئورووپایی‌و ئه‌مریكا له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌دا ته‌نیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه به هه‌ر جۆرێك‌و ته‌نانه‌ت به ئیمتیاز پێدانیش بێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران رازی بكه‌ن كه ده‌ست له پیتاندنی یورانیوم هه‌ڵ‌بگرن، بۆیه زه‌خت خستنه سه‌ر ئێران به مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پشت گوێ خراوه یان بۆته پرسێكی كه‌م بایه‌خ. له ئاكامدا كۆماری ئیسلامی به بێ هیچ به‌ربه‌ستێك ده‌ستی داوه‌ته كوشتن‌و ئازاردانی لاوه‌كانی ئێرانی به تایبه‌ت لاوه‌كانی كورد. بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه له ئێستادا چاوه‌ڕوانییان له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه كه رێگایه‌ك بگرێته به‌ر كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی:
ـ پێشی درێژه‌دانی ئێعدامی ئه‌و لاوانه بگێرێ.
ـ ئه‌و زیندانییانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له زینداندا ماونه‌ته‌وه ئازاد بكرێن.
سه‌رۆكی به‌ڕێز!
هیوادارین به‌ڕێزتان له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌نگاوی جیددی‌و به په‌له بنێن‌و گیانی ئه‌م بێ‌تاوانانه رزگار بكه‌ن.
ناو‌و نیشانی ژماره‌یه‌ك له زیندانییانی سیاسیی كورد كه به زیندانی درێژخایه‌ن مه‌حكووم كراون، له‌گه‌ڵ لیستی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی حوكمی ئێعدام‌یان له سه‌ر دراوه به جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه پێشكه‌شتان ده‌كرێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
2009-11-18
27/8/1388
















