P.O. Box 90823, Nashville, TN 37209-USA
www.kncna.org
کونگره‌ی نه‌ته‌و‌ه‌یی کورد له ئه‌مریکای باکوور
ناشڤیل، ئه‌یاله‌تی تێ نی سی
ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا
خۆسێ مانۆیل باڕاسۆ، سه‌رۆک
سه‌رکردایه‌تی کومیسیۆنی ئۆرۆپا
برووکسل ، بلژیک
دێسامبری 2ی، 2009
ڕێزدار سه‌رۆک باڕاسۆ:
له ساڵی 1979ی زایینی، کاتێک رژیمی زۆرداری شا به هۆی رژیمی دیکتاتۆڕی خومه‌ینی وه‌لانرا و حکومه‌تی ده‌مارگرژی شیعه دامه‌زرا، پێوانه‌کانی توندی ئایینی به سه‌ر هه‌موو ئێرانێکان و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارس دا سه‌پێنران. له نێو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا، کورده‌کان که‌تونه‌ته به‌ر ئامانجی هه‌ره کرداره‌کانی دزی‌و به چه‌شنێک له پیشوودا وێنه‌ی نه‌دیترابوون. له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو، کاربه‌ده‌ستانی ئێران به شیوه‌یکی سیستماتیک و داڕیژراو ئازاریان له دژی کورده‌کان به‌کارهیناوه. له ساڵی 1989، تاکتیکیکی وت‌ووێژیان به کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی سکرتێری گشتی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، دوکتۆر عبدالرحمن قاسملوو له گه‌ڵ دوو له هاڤاڵانی له ڤیه‌نا بکوژن. ئه‌م پلانه‌ی کوشتن له ساڵی 1992 له بێرڵێنێ دووپات بۆۆه کاتێک جێگره‌وه‌ی قاسملوو، دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و چه‌ندین له ئه‌ندامانی کوژران. له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1990 ، سه‌دان چالاکی کورد بۆ مافه‌کانی مرۆڤ که ئیرانیان به جێ هێشتبوو و په‌نایان بو کوردستان- عێراق بردبوو به هۆی ده‌ست کیسه‌کانی ئێران کوژران. کاربه‌ده‌ستانی ئێران بو به‌ڕه‌وازانین و پاساودانی بیرته‌سکی خۆیان له دژی کورده‌کان، له ده‌سته واژه‌ی خه‌یالی وه‌ک "دژی ئیسلام " یا ن "وه‌مه‌ترسی خستنی ئاسایشی نیشتمانی" به‌کاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیان کوژێت. "جیهاد" ی ئه‌وان بۆ سه‌ر گونده‌کانی کورد، قاڕنێ و قه‌ڵاتان، له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1980، ته‌نانه‌ت ڕوحمی به ژنانی دووگیان، و منداڵانی خه‌تووی نێو بێشکه‌کانیشیان نه‌کرد.
حکومه‌تی فێرقه‌یی هه‌روه‌ها چالاکیکانی رێکخراوه‌کانی ژنانیشی سه‌رکوت کردوه که به شێوه‌یه‌کی ئاشتی خوازانه بو مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان- ئێران داکۆکیان کردوه. ژنه‌چالاکانی کورد هه‌رئێستا به‌هۆی بره‌و پێدان به‌بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی کورد خراونه‌ته به‌ندیخانه.
له ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، رژیمی ئێران به له سێداره‌دانی به‌ندکراوانی کورد به بی ئه‌وه‌ی دادگایی ره‌وایان پێبدات بێ به‌زه‌یی خۆی له دژی کورده‌کان چڕتر کردوه. چه‌ند حه‌وتوویه‌ک له مه‌وبه‌ر، حکومه‌تی ئێران به‌ڕێز ئیحسان فه‌تاحیانی له سێداره دا که کوردیکی چالاکی ئازادیخواز بوو. له سه‌ره‌تادا، به‌ڕێز فه‌تاحیان بڕیاری 10 ساڵ زیندانی درابۆیه، پاشان حوکمه‌که‌ی گۆڕاو و له 11 ی مانگی نوامبری 2009 ی زایینی، له سێداره‌درا. زیاتر له 12 له چالاکانی سیاسی کورد له سه‌ر لێواری له سێداره‌دانن. ئه‌وان چاوه‌ڕوانی مه‌رگیانن و بۆی هه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا له سێداره بدرێن.
به پێی ڕاپۆرتی ساڵی 2009 ی ڕێکخراوی لێ خۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی، " لانی که‌م 346 که‌س له سێداره دراون، و له نێویان دا حوکم بۆ سه‌ر هه‌شت گه‌نج دراوه له کاتیکدا ته‌مه‌نیان خوارووی 18 بوه له به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانیان لێ رووداوه... لانی که‌م 133 گه‌نج که تاوانیان لی روودابیت به پێچه‌وانه‌ی قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی رووبه‌رووی له سێداره‌دانن." ئه‌مڕۆ ئێران دوای چین له جیهان دا دووهه‌مین ولاته رێژه‌ی باڵای له‌سێداره‌نی ببێت. ئێران یه‌که‌م وڵات له جیهاندایه هێشتاش منداڵان و منداڵانی هه‌رزه‌کار له‌سێداره‌ده‌دات.
گرفت و دۆزی کورد له ئێران و ولاتانی تر ڕاسته‌وخۆ ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی رۆژئاوایه. کوردستان به بێ پلانی داگیرکه‌رانی ڕۆژئاوا له نێوان ئێران، عێڕاق، سوریا، و تورکیادا دابه‌ش نه‌ده‌بوو. دوای دابه‌ش کردنی کوردستان، کورده‌کان خراونه‌ته به‌ر سۆز و ڕۆحمی ئه‌و حکومه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه به بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی مرۆڤیان بپارێزرێت.
که‌وابێت، ڕه‌وایه بگوترێت که ئوڕوپا به‌رپرسایه‌تێکی ئه‌خلاقی بۆ پیداهاتنه‌وه به ڕیبازی به‌رامبه‌ر به کورده‌کان و پاریزگاری کردنی پێناسه‌ی سیاسی و کولتوریان له نێو هه‌رکام له ئه‌ووڵاتانه‌دا هه‌یه، به تایبه‌تی له ئێران جێگایه‌ک پشتیوانانی مافه‌کانی مه‌ده‌نی و چالاکانی کورد بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ سه‌ر ده‌درێت به بی ئه‌وه‌ی هیچ تاوانیک له سه‌ریان بسه‌لمێندریت. زه‌حمه‌ته باوه‌ربکرێت که چون له سه‌ره‌تای چه‌رخی 21 م دا، خاوه‌ن هێزانی جیهان هه روا رازی ده‌بن دۆزی ئیستای زیاتر له 40 میلیون کورد له ژێر سیاسه‌تێکی تواندنه‌وه دابژین، و ره‌فتاری بێ به زییانه ی حکومه‌تانی ناوه‌ندی ده‌رحه‌ق به‌کوردان وه‌ک مه‌سه‌له‌کانی نێوخۆیی ئه‌م وڵاتانه چاو لێبکه‌ن.
ئێمه به جیدی داوا له به‌ڕیزتان ده‌که‌ین ، هه‌نگاو بۆ ئه‌م کاره بنێێت و پێدابگرن که کاربه‌ده‌ستانی ئێران سیاسه‌ته‌کانی سه‌رکوتکه‌رانه‌یان له دژی خه‌ڵکی کورد له ئێران رابگرن و ڕێز بۆ مافه‌کانی کولتوریان دابنێن، وهه‌موو گیراوانی سیاسی ئازاد بکه‌ن. کورده‌کان له ئێران ژان و ئازارێکی زۆریان بو ماوه‌ی چه‌ندین چه‌رجان چێشتوه. ئه‌وان شیاوی پشتیوانی چالاکی زیاتری سیاسی ئوروپان بو ئه‌وه‌ی پاراستنی مافه‌کانیان مسۆگه‌ربکرین.
له گه‌ڵ ڕێز
کرمانج گوندی
سه‌رۆک















