كوردستان میدیا: به‌دوای ئێعدامكردنی ئێحسان فه‌تاحیان، شێركۆ مه‌عارفی، به‌ندكراوی سیاسی‌و چالاكانی مه‌ده‌نیی به ئێعدام مه‌حكوومكراوی كورد ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له به‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌كانی به‌ندیخانه‌ی سه‌قز راگوێزراو مه‌ترسیی ئێعدامكردنی ناوبراو له ئارادایه. هه‌واڵده‌ری "هرانا"، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه نووسی: شێركۆ مه‌عارفی یه‌كێك له چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورده كه ساڵی رابردوو له شارستانی سه‌قزدا گیراو پاش ماوه‌یه‌كی درێژ لێپرسینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان له دادگایه‌كی فه‌رمایشیدا به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌و دیوانی به‌رزی وڵاتیشه‌وه ته‌ئید كراوه.
خه‌لیل به‌هرامیان، پارێزه‌ری شێركۆ مه‌عارفی، وێڕای ته‌ئیدكردنی هه‌واڵی راگوێزرانی ناوبراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌كان رایگه‌یاند ئه‌م حوكمه به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م رێوشوێنه یاسایی‌یه‌كانه‌و تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی واز له چالاكی ناهێنی. ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له راگه‌یه‌نه‌كان‌و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ كرد له‌م رۆژه هه‌ستیارانه‌دا به ئاگاییدان‌و روونكردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه بردنی ئه‌م جۆره حوكمانه‌دا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن‌و هه‌ڵوێست بگرن.















