Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
خوێندكارێكی كورد له بۆكاندا به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا
2009-12-18
08-09-1388
كوردستان میدیا: خوێندكارێكی كورد به ناوی ئه‌میر ئیسلامیان، خه‌ڵكی گوندی چراخه‌واڵ له ناوچه‌ی هه‌وشار‌و دانیشتووی بۆكان، رێكه‌وتی 5ی سه‌رماوه‌ز، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له بۆكان كوژرا. هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوبراو كه خوێندكاری زانكۆی یاسووج بوو، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌و زانكۆیه‌وه داوای لـێ كرابوو كه له فیلمێكدا سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری بكات. ئه‌میر ئیسلامیان پاش به‌شداری له‌و فیلمه‌دا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆكه‌وه به‌هۆی شێوه‌ی بازیكردن له‌و فیلمه‌دا چه‌ند جار هه‌ڵسوكه‌وتی توندی له‌گه‌ڵدا كرا‌و دواتر له زانكۆ ده‌ركرا. دواتر ناوبراو بۆ درێژه‌ی خوێندن چووه زانكۆی هه‌مه‌دان كه له‌وێش وه‌رنه‌گیرا، چوونكه له لایه‌ن زانكۆی یاسووجه‌وه راپۆرتی لـێ درابوو. ئه‌میر ئیسلامیان پاش چه‌ند رۆژ خۆ شاردنه‌وه له مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژار. 2009-12-18
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||