Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
چالاكێكی پاراستنی ژینگه له‌مه‌هاباددا ده‌ستبه‌سه‌ركرا
2009-12-17
25-09-1388
كوردستان میدیا: نه‌زیری ئه‌لیاسی، چالاكی پاراستنی ژینگه، رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی 21ی سه‌رماوه‌ز، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد بانگ‌و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و پاش چه‌ند كاتژمێر بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ گوازرایه‌وه. به پێی هه‌واڵی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ و دێموكراسی له ئێران‌دا، ناوبراو پاش دوو رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی 209ی ئێوین به‌ڕێ كراوه. له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیه‌وه تا ئێستا له بارودۆخی نه‌زیر ئه‌لیاسی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه. شایانی باسه نه‌زیر ئه‌لیاسی، 53ساڵه‌و خانه‌نشین كراوی ئیداره‌ی ئامووزش‌و په‌روه‌رش‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی "محیگ زیست " ی مه‌هاباده. سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێشتر شه‌هرام بلووری، 24ساڵه‌و خوشكه‌زای نه‌زیر ئه‌لیاسی، له رێكه‌وتی 4ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر‌و بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ندی 209ی به‌ندیخانه‌ی ئێوین به‌ڕێ كراوه. ناوبراو زیاتر له مانگێك له ژووری تاكه‌كه‌سیدا له ژێر گوشاری جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیدا بووه‌و نزیكه‌ی شه‌ش مانگه له به‌ندی 209ی ئێویندا به‌سه‌ر ده‌بات. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هرام بۆ ئازادیی ناوبراو چه‌ندین جار سه‌ردانی لقی چواری ئه‌منییه‌تی دادگای شۆرشیان كه په‌روه‌نده‌ی رۆڵه‌كه‌یان له‌وێ دایه، كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی لقی ناوبراو هه‌رجاره واده‌ی ئازادیی شه‌هرام ده‌ده‌ن‌و به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ ناكه‌ن. تۆمه‌تگه‌لێك وه‌ك نانه‌وه‌ی ئاژاوه دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رادیۆكانی بیانی دراوه‌ته پاڵ شه‌هرام بلووری. شه‌هناز ئه‌لیاسی، 48ساڵه، به‌هۆی به‌دواداچوونی بارودۆخی رۆڵه‌كه‌ی شه‌هرام بلووری‌و یارمه‌تیی ماڵی به بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی‌و هه‌ژاره‌كان، كه‌وتۆته ژێر لێپرسینه‌وه‌ی مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌و مه‌ئموورانه ویستوویانه ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام به بارمته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كراوه. شه‌هناز ئه‌لیاسی ئه‌ندامی چالاكی كۆمه‌ڵگای كورده‌كانی دانیشتووی ناوه‌ند (تاران)ه. 2009-12-17
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||