به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه تێکۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ری کورد ته‌ها عه‌تیقی، له به‌ره‌به‌ری رۆژه‌کانی تازه‌بوونه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی زایینی‌دا، له 28/12/2009 به هۆی وه‌ستانی کتوپڕی دڵ له شاری بیلی سویس، کۆچی دوایی کرد.
کاک ته‌ها عه‌تیقی تێکۆشه‌رێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. پێش شورشی گه‌لانی ئێران ببووه ئه‌ندامی نهێنی ته‌شکیلات و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرش له ساڵی 1978، ببووه ئه‌ندامی ئاشکرای حیزب. له نیوان کۆنگره‌کانی چواره‌م و پێنجه‌می حیزب‌دا به ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرابوو، و تا ئاواره‌بوونی بۆ هه‌ندەران وه‌ک کادرێکی لێهاتووی حیزب ماندوویی نه‌ناسانه تێده‌کۆشا.
کاک ته‌ها مرۆڤێکی دڵسۆز، رۆژنامه‌نووسێکی به‌ئه‌زموون، بێژه‌رێکی به توانا، نووسه‌ر و وه‌رگێرێکی کارا بوو. هه‌ر له سه‌رەتای تێکۆشانی له حیزب‌دا یه‌کیک بوو له کادره‌کانی به‌شی راگه‌یاندنی حیزب و به‌رێوه‌به‌رانی رادیوی ''ده‌نگی کوردستانی ئێران''. چه‌ندین به‌رهه‌م و کتێبی به‌که‌ڵکی له زمانه‌کانی کوردی بۆ فارسی و فارسی بۆ کوردیه‌وه وه‌رگێراوه.
وێرای تاسه‌داریی له کۆچی له ناکاوی کاک ته‌ها، به ناوی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی کاک ته‌های عه‌تیقی، تێکرای که‌سوکار و هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌که‌ین و خۆمان له خه‌میاندا به شه‌ریک ده‌زانین.
رووحی به‌رزی کاک ته‌ها عه‌تیقی شاد بێ
نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵآت
2009-12-29- پاریس















