كوردستان میدیا: كارۆڵ پرونهابێر،Carol Prunhuber، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی كورددۆستی ڤێنزوئێلایی و هاوڕێی شه‌هید دوكتور عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسمڵوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كتێبی "خولیا و مه‌رگی ره‌حمانی كورد: خه‌ونی كوردستان"ی كه سه‌ره‌تا به زمانی ئیسپانیایی نووسراوه‌و له‌چاپدراوه وه‌رگیڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی ئینگلیسی. وه‌رگێڕانی ئینگلیسیی ئه‌م كتێبه له لایه‌ن كۆمپانیای Iuniverse له چاپ دراوه و ئوگرانی كتێب و شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوو ده‌توانن له رێگای ئه‌م كۆمپانیایه‌و چه‌ندین شوێن و كۆمپانیای دیكه ببنه خاوه‌نی ئه‌م به‌رهه‌مه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان، نووسه‌ری كتێبی "خولیا‌و مه‌رگی ره‌حمانی كورد: خه‌ونی كوردستان" له راگه‌یه‌ندراوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا ده‌ڵێ "له دوایین رۆژی ته‌مه‌نی خۆیدا،
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو به حاڵ و حه‌وسه‌له‌یه‌كی زیندوو له خه‌و رابوو. وه‌ك هه‌میشه له كاتی تاشینی ریشیدا گوێی له رادیۆ ده‌گرت. ئه‌وه به‌یانییه‌ك وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی دیكه له ژیانی ئه‌م رێبه‌ره كورده بوو كه دواتر وه‌به‌ر گولله ده‌كه‌وێت و ده‌كوژرێت له كاتی وتووێژكردن له ڤیه‌نی ئوتریش له ساڵی ١٩٨٩دا."
له درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دا هاتووه "به‌ڵگه و نووسراوه به‌پێزه‌كانی كارۆل پرونهابێر له‌م كتێبه‌دا باس له دۆخی تاریك و گوماناویی تێرۆری ئه‌م رێبه‌ره پێگه‌یشتووه‌ی كورد ده‌كه‌ن. كتێبه‌كه ریپۆرتاژێكی قووڵه كه یارمه‌تی ده‌دات له درامای مرۆڤ له پشتی خه‌بات بۆ خودموختاری و شوناسیی نه‌ته‌وه‌یی تێ بگه‌ین."
پرونهابێر له‌م كتێبه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م دۆسیه‌یه له به‌ر به‌رژوه‌ندیی سیاسی و ئابووریی ده‌وڵه‌تی ئوتریش هیچ كات نه‌كه‌وته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی دادگا. ئه‌م كتێبه وه‌ك رۆمانێكه كه كارۆڵ، سێنی جه‌نایه‌ته‌كه ده‌كێشێته‌وه و ورده‌كارییه‌كانی تێرۆری د. قاسمڵوو له راپۆرته‌كانی پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه ژورنالیستییه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵ ده‌ینجێنێ. له‌م كتێبه‌دا چه‌ندین وتووێژی د. قاسملوو هه‌یه‌و هه‌روه‌ها دیاڵۆگی چه‌ندین كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی له‌خۆ گرتووه.
كارۆل پرونهابێر، ژورناڵیست و نووسه‌ری ڤێنزوئێلایی له كاراكاس و پاریس ده‌رسی خوێندووه و هه‌ر له‌وێش دوكتورای ئه‌ده‌بیاتی وه‌رگرتووه. ژیان وه‌ك ژورنالیستی ئازاد و پاشان وه‌ك هه‌واڵنێری نێونه‌ته‌وه‌یی له مادرید ده‌ست پێ كردووه. له ساڵی ١٩٨٤دا له گه‌ڵ رێبه‌ری كورد، دكتور عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو ئاشنا بووه و ساڵێك دواتر بۆ تۆماركردنی فیلمێك له سه‌ر رووداوه‌كانی كوردستان سه‌ردانی كوردستانی كردووه. به بینینی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له چیا سه‌خته‌كانی كوردستانی ئێران‌دا كارۆڵ تێكه‌ڵی ئاواتی گه‌لی كورد بوو.
ئه‌م كتێبه ٣٨٨ لاپه‌ڕه‌ی له خۆ گرتووه و له‌م سێ شوێنه له سه‌ر ئینترنێت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له خواره‌وه هاتوون:















