26-10-1388
كوردستان میدیا: مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌سروڵڵایی، ته‌مه‌ن 51 ساڵ‌و دانیشتووی شاری ئالبورگ له وڵاتی دانماك، رێكه‌وتی 12/1/2010(22ی به‌فرانبار) به هۆی پێكدادانی ماشینه‌وه له‌و شاره‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری كوردستان، به هۆی ئه‌و پێكدادانه‌وه كوڕ‌و زاوایه‌كی مامۆستا ئه‌حمه‌د به ناوه‌كانی زاگرۆس‌و هێمن بریندار بوون كه بارودۆخی زاگرۆس خراپه.
مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌سروڵڵایی خه‌ڵكی گه‌لێن له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه بوو كه پاش شۆڕشی 57 له‌گه‌ڵ برایه‌كی به‌ناوی ئه‌مین وه‌ك پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی حدكا خه‌باتیان دژی رێژیم ده‌ست پێ كرد كه كاك ئه‌مین ساڵی 65ی هه‌تاوی له رێگای كورد‌و كوردستاندا شه‌هید كرا. مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كانی حیزبی له‌وانه مامۆستایی له كۆڕی په‌روه‌رده‌و فێركردنی حیزب، كادری ناوچه، كادری كومیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هتدی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه راده‌په‌ڕاند. ناوبراو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ساڵی 75ه‌وه له وڵاتی دانماركدا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. مامۆستا ئه‌حمه‌د له وڵاتی دانماركیشدا ئه‌ركی حیزبی به‌ڕێوه ده‌بردو پێش كۆنگره‌ی 14، وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی ئالبۆرگ دیاری كرا‌و تا دواساتی ژیانی ئه‌ركه پێ ئه‌سپێردراوه‌كانی حیزبی شێلگیرانه به‌ڕێوه ده‌برد.
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌سروڵڵایی سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ناوبراو ده‌كه‌ین. رۆحی شاد‌و رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پڕ رێبوار بێت.















