Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌كان‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران له ئاڵمان
2006-08-10
رۆژی شه‌ممه، 5ی ئووتی 2006 "كۆمه‌ڵه‌ی ئاكادێمیسیه‌نه‌كانی ئازه‌ربایجان‌و ئاڵمان" به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و تاوتوێ كردنی رێگاچاره‌كانی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران دا، كۆنفڕانسێكی له‌ژێر نێوی نه‌ته‌وه‌كان‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێران له پارلمانی شاری بێرلینی ئاڵمان دا پێك هێنا. له‌و كۆنفڕانسه‌دا كه كاتژمێر 9ی به‌یانیی هه‌تا 7ی دوانیوه‌ڕۆ درێژه‌ی كێشا، ئه‌م رێكخراوانه به‌شدارییان كردبوو:
ـ كۆنگره‌ی جیهانیی ئازه‌ربایجان ـ بزووتنه‌وه‌ی فیدراڵ دێموكراتی ئازه‌ربایجان ـ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئازه‌ربایجان ـ جووڵانه‌وه‌ی وشیاریی ئازه‌ربایجانی باشوور ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان ـ حیزبی هاوپێوه‌ندیی دێموكراتیكی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌هواز ـ به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌لئه‌هواز ـ به‌ره‌ی دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌هواز رێكخراوی داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن ـ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمه‌ن ـ د. حه‌سه‌ن خۆسره‌وشایی (كه‌سایه‌تییه‌كی فارس‌و سه‌ربه‌خۆ) له یه‌كه‌م به‌شی كۆنفڕانسه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی هێزه سیاسی‌یه‌كان وتاریان پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ڵوێست‌و بۆچوونی حیزب‌و رێكخراوه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی پرسی نه‌ته‌وه‌كان شی‌كرده‌وه. له هه‌موو وتاره‌كان دا ته‌نیا دوو رێگا چاره‌ی فێدراڵیزم‌و سه‌ربه‌خۆیی خرابوونه به‌رباس. به‌شی دووهه‌می كۆنفڕانس بۆ باسی ئازاد به تایبه‌تی له‌سه‌ر دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی‌و هه‌روه‌ها پرسیار‌و وه‌ڵام ته‌رخان كرابوو. كۆنفڕانس دوای 10 كاتژمێر كاری به‌رده‌وام به پێ‌داگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی جیاوا نابێ رێگر بێ بۆ درێژه‌دانی دیالۆگ‌و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، كۆتایی پێ‌هات. له‌لایه‌ن حیزبه‌وه هاوڕێیان كاك حاجی‌و میرۆ عه‌لیار له‌م كۆنفڕانسه‌دا به‌شدارییان كردبوو. 2006-08-10
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||