Menu
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
دز كه به چراوه بچێته دزی كه‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژارده‌تر ده‌دزێ"
2007-09-17
24-06-1386
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه: ولاَته‌كه‌مان‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاست رۆژانێكی زۆر هه‌ستیار تێ‌ده‌په‌ڕێنێ. دوژمنانی دێموكراسی‌و ئازادی له هه‌ر چه‌شن‌و بۆچوونێك ده‌ستیان داوه‌ته یه‌ك، تا هه‌موو تروسكه‌یه‌كی هیوا به رزگاریی ژێرده‌ستان له‌و ناوچه‌یه‌دا بكووژن‌و، تووی بێ‌هیوایی‌و سه‌رشۆڕكردنه‌وه له به‌رانبه‌ر كۆنه‌په‌رستی‌و دواكه‌وتوویی له دڵی گه‌لانی وه‌خه‌به‌رهاتوو بچێنن. با هه‌موو وریا بین نه‌كا گورگه‌كانی له پێستی مه‌ڕدا دیسان‌و جارێكی دیكه به ساویلكه‌مان بزانن‌و رێگای هه‌ڵه‌ت‌و هه‌ڵدێرمان به راسته‌ڕێ پێ‌بقه‌بڵێنن. له سه‌یری مێژووی دوو چینی چه‌وسێنه‌رو چه‌وساوه به‌تایبه‌ت له یه‌كسه‌د ساڵی دوایی‌دا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه زۆرداره‌كان به گوێره‌ی سه‌رده‌م‌و هه‌ر جاره به شێوه‌یه‌ك چه‌وساوه‌كانیان چاوترسێن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مر‌و فه‌رمانی ئه‌وان ده‌رنه‌چن‌و داوای رزگاریی خۆیان نه‌كه‌ن. سه‌رانسه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تی لێوانلێوه له كوشتن، زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی رزگاریخوازان به ده‌ستی چه‌وسێنه‌ران. له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیشدا قاره‌مانانی زۆر سه‌ریانهه‌ڵداوه كه ئالاَی به‌ربه‌ره‌كانیان دژی چه‌وسێنه‌ران هه‌ڵگرتووه، داوای مافی چه‌وساوه‌كانیان كردوه‌و، له‌گه‌ڵ چه‌وسێنه‌ران رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌و له‌و رێگایه‌دا تووشی مه‌رگ‌و سووكایه‌تی‌و... بوونه‌ته‌وه. به‌لاَم له‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌و رووبه‌ڕووبوونه‌دا هیچكام له‌م دوو لایه‌نه كۆڵیان نه‌داوه‌و بۆ به‌چۆكدا هێنانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له هه‌موو رێ‌وشوێن‌و پیلانێك كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی كه چه‌وسێنه‌ران بۆ مه‌به‌ستی خۆیان كه رام كردنی چه‌وساوه‌كان بووه كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرتووه، فریودان‌و به‌لاڕێ‌دا بردنی چه‌وساوه‌كان بووه، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌لاَتی زۆرداره‌كان‌و زوڵم‌و زۆری‌یه‌كه‌یان، به قانوونی سروشت، حوكمی ئایین، عورفی عه‌شیره‌و.... به‌حیساب بێنن‌و، به‌م شێوه‌یه له باری فیكری‌یه‌وه خه‌ڵكێكی ئارام‌و بێ‌ئیراده بۆ سواری زۆرداره‌كان په‌روه‌رده بكه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌گشتی له كاتێكدا كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگیراوه كه سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ نه‌یتوانیوه چاره‌ساز بێ‌و، كورسیی ده‌سه‌لاَتی چه‌وسێنه‌ران له لایه‌ن چه‌وساوه‌كان كه‌وتۆته مه‌ترسی‌یه‌وه. مێژووی یوونانی كۆن پره له‌م یاسا‌و رێسایانه. زۆرداره‌كان له‌م كاتانه‌دا هه‌میشه له هێندێك كه‌سانی بیرمه‌ند كه ئاماده بوون بۆ قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی خۆیان كه له‌لایه‌ن چه‌وسێنه‌رانه‌وه بۆیان دابین ده‌كران، پشت له خه‌ڵكه‌كه‌یان بكه‌ن‌و، به لێكدانه‌وه، زمانی پاراو، حوكمی ئایین‌و ... زۆرداره‌كان وه‌كوو كه‌سانی خاوه‌ن ماف ته‌وجیه بكه‌ن‌و ره‌وایه‌تی‌یان پێ‌ببه‌خشن. ئاسه‌واری ناله‌باری ئه‌م شێوه به‌ربه‌ركانی‌یه زۆر له زه‌بروزه‌نگ نواندنی زۆرداره‌كان رووخێنه‌رتر بووه‌و، هێندێك جار بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رزگاریی چه‌وساوه‌كان به سه‌دان ساڵ وه‌دوا بكه‌وێ. له ئێرانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پیاوانی ئایین كه له ده‌رباری شا مووچه‌و خه‌لاَتیان وه‌رده‌گرت، پاشایان به سێبه‌ری خوا له سه‌ر زه‌وی (ظل الله) به خه‌ڵك ده‌ناساند‌و خه‌ڵكیان وا حاڵی ده‌كرد كه له‌باری ئایینی‌یه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه پێڕه‌وی له فه‌رمانی پاشا‌و قانوونه‌كانی بكه‌ن‌و، ملبادان له ئه‌مری وی، ملبادانه له ئه‌مری خوا. له مێژووی كورده‌واریی خۆشمان‌دا له‌و نموونانه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌بینرێ. من بۆخۆم له ناوچه‌ی سندووس كه تێدا ژیاوم، پێش چاكسازی زه‌وی (اصلاحات ارچی) له ساڵه‌كانی 1341و 42ی هه‌تاوی، دیومه كاتێك كه گزیرو كوێخای ئاوایی خه‌ڵكیان ده‌برد بۆ بێگاری ئاغا‌و خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رده‌بڕی، مه‌لای ئاوه‌دانی لێیان قه‌ڵس ده‌بوو و ناره‌زایه‌تیی ئه‌وانی به نافه‌رمانی له شه‌رعی ئیسلام ده‌زانی. ته‌نانه‌ت به دوای چاكسازی زه‌وی له لایه‌ن شاوه كه زه‌وی خاوه‌ن مڵكه گه‌وره‌كان به سه‌ر جووتیاره‌كاندا دابه‌ش كرا، ئه‌و مه‌لایانه به خه‌ڵكیان ده‌گوت كه نوێژ‌و تاعه‌تیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه قبووڵ ناكرێ، چوونكه ئه‌و زه‌وی‌یانه‌ی ئه‌وان نوێژی له سه‌ر ده‌كه‌ن هی خاوه‌ن مڵكه‌كانه‌و ئێستا لێیان داگیر كراوه‌و، تاعه‌ت كردن له سه‌ر مڵكی داگیركراو دروست نیه. به‌هۆی ئه‌م ته‌بلیغاته‌وه سه‌ریان له جووتیاری هه‌ژار شێواندبوو، هه‌ر بۆیه به‌دوای چاكسازی زه‌وی كه زه‌وی‌یه‌كه درابوو به جووتیاره‌كه، كه‌م نه‌بوون ئه‌و جووتیارانه‌ی كه باوه‌ڕی ئایینی‌یان به‌هێز بوو، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ‌و تاعه‌تیان له سه‌ر زه‌وی‌یه‌كان قبووڵ بێ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌موو ئه‌و ره‌سم‌و رسووماته‌ی كه وه‌ك بێگارانه، مه‌رانه‌و.... ده‌درا به خاوه‌ن مڵك، بۆیان ده‌بردنه ماڵێ‌و پێشكه‌شیان ده‌كردن. بێجگه له ته‌وجیهاتی ئایینی بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌لاَتی زۆرداره‌كان، كه‌سانی خوێنده‌وار، شاره‌زا به سایكۆلۆژی خه‌ڵك‌و قسه‌زان، له خزمه‌تی ده‌زگای زوڵم‌و زۆردا بوون بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵك‌و به‌رحه‌ق نیشاندانی زۆرداره‌كان، جا له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به شێوه‌یه‌ك. له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی پاشایه‌تی‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جاروبار له‌و كه‌سایه‌تی‌یه رووناكبیرو خوێنده‌وارانه‌یان كه‌ڵك وه‌رده‌گرت كه پێشتر له دژی رێژیمی پاشایه‌تی به‌ربه‌ره‌كانیان كردبوو و له‌و پێناوه‌دا زیندانی كرابوون. له زینداندا له ژێر ئه‌شكه‌نجه كه‌سایه‌تی‌یان ورد ده‌كردن‌و، دوای ئه‌وه به پاره‌و به‌خشینی به‌رپرسایه‌تی به‌رز له ده‌زگا حكوومه‌تی‌یه‌كاندا ته‌ماعیان وه‌به‌ر ده‌نان‌و ده‌یانكردن به دۆعاگۆی خۆیان. ئه‌و كه‌سانه زۆرتر له دام‌و ده‌زگا راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی وه‌ك رۆژنامه، رادیۆ‌و تلویزیۆندا كاریان پێ‌ده‌سپاردن تا به قه‌دو بالاَی ده‌سه‌لاَتیان هه‌ڵگوتبایه. رێژیمی ملهوڕی پاشایه‌تی‌یان به حكوومه‌تێكی پێشكه‌وتوو و عادڵ به خه‌ڵك نیشان ده‌دا‌و دروست كردنی جاده‌یه‌كی بێ‌بایه‌خیان بۆ گوندێك، یان دروستكردنی مه‌دره‌سه‌یه‌كیان له شوێنێك ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌كرده‌وه كه بۆ كه‌سێكی شاره‌زای وه‌زعه‌كه نه‌بوایه پێی وابوو ولاَت بۆته شامی شه‌ریف. رێژیمی كۆماری ئیسلامیش كه یه‌كێك له رێژیمه دواكه‌وتووه‌كانی سه‌ده‌ناوه‌ڕاستی‌یه، بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاَتی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی ئێران‌و، یه‌ك له‌وان خه‌ڵكی كورددا، له‌م ئه‌زموونه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. ده‌توانین بڵێین رێژیم له‌و راستایه‌دا له هه‌موو سیستمه تۆتالیتاره‌كانی پێش خۆی كارئامه‌تر‌و به ئه‌زموونتره. ئه‌و رێژیمه هه‌ر له سه‌رتاوه بۆ ره‌وایی ده‌سه‌لاَتی خۆی له هێزو توانای فكری عه‌وامخه‌ڵه‌تێنانه‌ی ده‌یان‌و سه‌دان هه‌زار مه‌لا‌و هه‌موو كه‌ره‌سه‌ی راگه‌یاندنی ولاَت‌و ته‌نانه‌ت مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان كه‌ڵكی وه‌رگرت‌و، به‌م چه‌شنه توانی مێشكی گه‌نجه‌كان بشواته‌وه‌و سه‌دان هه‌زار له‌وان بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مینه‌كان له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی 8ساڵه‌ی ئێران‌و عێراق به‌كوشت بدا، یان ده‌سته ده‌سته ئه‌و لاوه فریوخواردوانه چه‌كدار بكا‌و بیاننێرێته كوردستان، توركه‌مه‌نستان‌و باقی ئه‌و شوێنانه‌ی ئێران كه ده‌نگی مافخوازی خه‌ڵكی چه‌وساوه به‌رز ده‌بۆوه. بۆ ئه‌وه‌ی به تاوانی دژی شۆڕش، جاسووسی ئه‌مریكاو شووره‌وی، ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌ب، كافرو... كۆمه‌ڵكوژ بكرێن. ته‌نانه‌ت له نێوخۆی ئه‌و نه‌ته‌وه مافخوازانه‌شدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تێ‌نه‌گه‌یشتووی ئاماده ده‌كرد‌و به پێدانی پاره‌و ئیمكاناتی باشی ژیان فریوی ده‌دان‌و به‌ری ده‌دا گیانی هاوره‌گه‌ز‌و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیان كه بۆ دابین‌كردنی مافی مرۆڤانه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێژیم به‌ربه‌ره‌كانیان ده‌كرد. ئێمه هه‌موومان ئه‌و سه‌رده‌مانه‌مان له كوردستان به‌چاوی خۆمان دیتوه‌و به‌داخه‌وه ئێستاش ده‌یبینین. به‌لاَم رێژیم دوای نێزیك به بیست‌و پێنج ساڵ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه نه‌ك هه‌ر له ئامانجه‌كانی خۆی‌دا كه بێده‌نگ كردنی خه‌ڵكی ناڕازی بوو سه‌رنه‌كه‌وت به‌ڵكوو رۆژبه‌ڕۆژ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزتر بووه‌و، ئه‌و ده‌نگه به یارمه‌تی پێوه‌ندی‌یه‌كانی خێرای سه‌رده‌م به گوێی هه‌موو خه‌ڵكی دنیا گه‌یشت. بۆیه ئه‌مجاره پێویست بوو كه‌سانێك له نێو هه‌ركام له نه‌ته‌وه بنده‌ست‌و ماف پێشێلكراوه‌كاندا فریای رێژیم بكه‌ون كه رواڵه‌تێكی جیاواز له مه‌لاكانیان هه‌بێ. خاوه‌ن پله‌ی خوێندنی بالاَ له دانشگاكان‌و تیئۆری نوێ بن‌و له هه‌ر جێگایه‌ك تیئۆری مه‌لاكان له كورتیی دا، له تیئۆری تیئۆری‌زانه‌كانی رابردوو جا چ ئێرانی بن یا ده‌ره‌كی كه‌ڵك وه‌ربگرن، به كورتی پێویست بوو ئه‌و كه‌سانه له ژماری رووناكبیران بناسرێن بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی رووناكبیری‌یه‌وه مێشكی گه‌نجه‌كان‌و رۆڵه وشیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكۆڵن‌و ـ "دز كه به چراوه بچێته دزی كه‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژارده‌تر ده‌دزێ" (دزد چون با چراغ آید گزیده‌تر برد كالا) ـ وایان لێ حاڵی بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له رابردوودا قاره‌مانانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له نێو حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردوویانه‌و له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆیان به‌خشیوه، هه‌موو له هه‌ڵه‌دا بوون‌و نه‌ده‌بوایه ئه‌و رێگایه هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكوو باشتر ئه‌وه بوو هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می هاتنه سه‌ر حوكمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌سلیمی ویست‌و داخوازی ده‌سه‌لاَتداران بوایه‌ن جا ئه‌وده‌م رێژیم به‌زه‌یی‌یان به‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌هاته‌وه‌و مافه‌كانی ئه‌وانیان پێشكه‌ش ده‌كرد. له كوردستاندا وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی ئێران، ئێمه ئێستا له راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كاندا رۆژانه چاومان به‌و شێوه ته‌بلیغاته ده‌كه‌وێ كه كه‌سانی به‌ناو رووناكبیر ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن. ئه‌و به‌ناو رووناكبیرانه به‌ربه‌ره‌كانی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ریزی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كاندا به‌ته‌واوی ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌م چه‌شنه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ره‌وایی ته‌واو ده‌به‌خشن به‌و سه‌ركوت‌و ناعه‌داڵه‌تی‌یانه‌ی كه رێژیم ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی ناڕازی كردوویه‌تی. من له‌و به‌شه‌ی وتاره‌كه‌مدا ته‌نیا چه‌ند نموونه له‌و بۆچوونانه دێنمه‌وه كه ئه‌و كورده رووناكبیرانه! له نووسراوه‌كانی خۆیاندا باسیان لێوه كردوه: حسین محمدزاده ده‌نووسێ: "ئه‌گه‌ر كۆبه‌ندێك له بابه‌ته‌كانی ئاغای هوشمند (احسان) له "چشم انداز"ی 1و 2و گۆڤاری "گفتگو"دا بكه‌ین ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌وه كه كورد بوونی نیه كورده‌كان هه‌ن، قه‌وم به واتای خزمایه‌تی‌یه، كولتووری ئه‌وان پچڕ پچڕه، شتێك له‌و نێوه‌دا به ناوی جوولاَنه‌وه به‌حیساب نایه، حیزبه‌كانی ئه‌وان پیلانی بێگانه‌كانن. كۆماری مه‌هاباد به‌هۆی ئینگلیسی‌یه‌كان‌و حیزبی هیوا به‌هۆی رووسه‌كان دروست بووه‌و رێبه‌رانی ئه‌وانه تاوانبارن، قاسملوو سه‌هیۆنیسته، به‌عسی‌یه، قاتڵی ئه‌حمه‌د ته‌وفیقه، قازی محه‌ممه‌د گورجی‌یه‌و لیباسی رووسی له‌به‌ر كردووه‌و...".1 "عرفان قانعی فرد " ده‌ڵی: "له سه‌ره‌تای كار ـ واته رۆژانی شۆڕش ـ له پێش ئه‌وه‌ی‌دا كه خۆمان به ده‌وڵه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت به خۆمان به‌وچه‌شنه بناسێنین، ئێمه بۆچی ده‌بێ وا به بێ‌ئه‌زموونی ره‌فتارمان بكردبایه‌و، به هه‌راو هووریا لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆمان (مه‌به‌ستی رێژیمه) به‌وه ته‌شویق كردبا كه دار‌و گۆپاڵ له سه‌ر سه‌رمان به‌رز كاته‌وه".2 "كاره‌كانمان به نه‌زانی كرد، نه تێگه‌یشتنی سیاسیمان هه‌بوو و، نه زه‌ین‌و بیری مێژوویی، بووین به كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌لاَت‌و كایه‌ی ئه‌وانه‌ی فه‌رمانمان پێ‌ده‌ده‌ن‌و توانایان هه‌یه، كارێكی بنه‌ڕه‌تی‌و پسپۆڕانه‌ی شوێندانه‌ریشمان نه‌كرد، به‌م چه‌شنه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین له‌و مه‌یدانی شه‌تره‌نجه‌دا كایه‌كه ببه‌ینه‌وه؟"3 "ده‌بێ ئه‌و راستی‌یه بسه‌لمێنین كه جوولاَنه‌وه‌ی سیاسی له كوردستانی ئه‌مڕۆدا فكری گشتی توێژه‌كانی خه‌ڵكی نیه‌و تا كولتورسازی‌و ناساندنی ناسنامه دروست نه‌كرێ، سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووتر له تایفه‌گه‌ری‌و عه‌شایری بوون سه‌ر هه‌ڵنادا."4 "به‌لاَم ئه‌گه‌ر له جیاتی تۆڕێكی ماهواره‌یی، رۆژنامه‌و... ئه‌گه‌ر سه‌دان به‌رانبه‌ری دیكه به‌هێز بكرێن (مه‌به‌ستی حیزبه كوردی‌یه‌كانه) ته‌نیا ئابڕووی خۆیان ده‌به‌ن‌و زه‌حمه‌تی خه‌ڵكی كورد زیاتر ده‌كه‌ن ... ئیدی خه‌ڵك تاوانی نه‌زانكاری‌و تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌وان ناده‌نه‌وه ... چونكه ئه‌وان له خه‌ڵك‌و بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دابڕاون، چوونكه ده‌ستیان بۆ چه‌ك بردووه‌و خۆیان ناو ناوه "معاند" ناتوانن له جوولاَنه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی، كولتووری‌و سیاسی نێو كۆمه‌ڵ نفووزیان ببێ."5 دیاره ئاغای قانیعی فه‌رد هه‌ر ته‌نیا حیزبه‌كان نه‌فی ناكاته‌وه به‌ڵكوو سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردیش به گشتی گومانی هه‌یه‌و پێی وایه: "له كوردستانی ئێمه‌دا كه‌سێك كتێب‌و رۆژنامه‌و بابه‌تی چه‌ند ناخوێنێته‌وه‌و دوای ئه‌وه به هه‌ڵسه‌نگاندنی هزرو راده‌ی تێگه‌یشتن‌و حاڵی بوونی خۆی له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ ..... ئه‌م گاڵته‌ی رووداوانه نیشانه‌ی نه‌بوونی عه‌قلاَنییه‌ت‌و كزی كولتوور له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی‌دایه .... ."6 فاروق كه‌یخۆسره‌ویش هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانی خۆی له نووسین‌و قسه‌كانی‌دا وه‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایی ببه‌خشێته هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان‌و جینایه‌ته‌كانی خاڵخاڵی‌و باقی فه‌رمانده‌ره ورد‌و درشته‌كانی رێژیم له كوشتن‌و سووتاندندا. من لێره ته‌نیا پاراگرافێك وه‌ك نموونه‌ی مشت له خه‌روه‌را دێنمه‌وه: "له هه‌لومه‌رجێكدا كه ده‌مانتوانی له كه‌ش‌و هه‌وای ئازادی پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له دێموكراسی‌و گه‌لسالاری چێژمان وه‌رگرتبا‌و به وته‌ی خوالێخۆشبوو دوكتور قاسملوو به ته‌مرینی دێموكراسی، كۆمه‌ڵگای دیكتاتۆری لێدراوی ئێران‌و كوردستان‌مان گۆڕیبا به یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانی كۆمه‌لاَنی نموونه‌ی دنیای ئه‌مڕۆ، به كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له‌و ئازادی‌یانه‌ی كه دوای رووخانی رێژیمی دیكتاتۆری شا وه‌چه‌نگ كه‌وتبوون، كوردستان‌مان كرد به مه‌یدانی رمبازێنی به‌كرێگیراوانی ملهوڕی‌و، هه‌لومه‌رجێكمان پێكهێنا كه رێژیم به هێزه نیزامی‌و ئینتیزامی‌یه‌كانی بۆ پێكهێنانی ئاسایش، ناوچه‌ی كوردستان زیاتر له رابردوو بكا به ناوچه‌یه‌كی میلیتاریزه".7 عه‌بدوڵلاَ ره‌مه‌زانزاده له وتووێژێكدا كاتێك لێی ده‌پرسن "مادام قه‌ومیه‌ته‌كان له باری یاسایی‌یه‌وه ئیزنی دامه‌زراندنی حیزبیان پێ‌نادرێ، چۆن ئێوه گوتووتانه حیزبه دژبه‌ره‌كانی كوردی (دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه) چه‌كه‌كانیان دابنێن‌و بێن كاری سیاسی بكه‌ن؟" وه‌لاَم: "كاتێك چه‌كت وه‌لانا ئه‌وجاره ئه‌وه گرفتی حكوومه‌ته كه ده‌بێ گرفتی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكا. ئه‌وه ئیدی گرفتی حیزبه‌كانی كوردی نیه. ئێستا حكوومه‌تی ناوه‌ندی پاساوی له به‌رده‌ست دایه بۆ سه‌ركوتی حیزبه‌كانی (گروه‌های) كوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارن. ئه‌و رۆژه‌ی كه ئه‌وان چه‌كه‌كانیان وه‌لا نا ئه‌وده‌م گرفتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ست پێ‌ده‌كا، كه ده‌بێ ته‌كلیفی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه نیازی تێكۆشانی سیاسی یاسای‌یان هه‌یه روون بكاته‌وه. ئه‌و ده‌بێته ویستی یه‌كه‌می حیزبه‌كان‌و گرفتی یه‌كه‌می حكوومه‌تی ناوه‌ندی كه ده‌بێ چاره‌سه‌ری بكا. پرسیار: "به‌لاَم ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م داخوازی‌یانه به نایاسایی ده‌زانی، واته تۆ به پێی ئه‌م یاسایه مافی تێكۆشانت نیه تا به پرسی تۆ وه‌لاَم بداته‌وه." ولاَم: "به‌هه‌رحاڵ تۆ داخوازی‌یه‌كی سیاسی ـ مه‌ده‌نیت هه‌یه بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵێك بۆ ئه‌وه‌ی داخوازێكی سیاسی بێته دی. ئه‌وه پرسی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی‌یه، ئیتر پرسی گرووپه كوردی‌یه‌كان نیه. ئه‌وده‌م گرووپه كوردی‌یه‌كان ناكه‌ونه به‌ر ره‌خنه. تا ئه‌و كاته ده‌كرێ له چوارچێوه‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌كان هه‌ڵسووڕانیان هه‌بێ."8 ئایا ئه‌م قسانه له رووی ناشاره‌زایی‌یه؟ نووسه‌رانی ئه‌م بابه‌تانه‌و كه‌سانی دیكه‌ش له‌م چه‌شنه، كه‌سانێك نین كه دوور له ئێران بن‌و خه‌به‌رو باسه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له رۆژنامه‌كاندا بخوێننه‌وه‌و له تلویزیۆنه‌كان بیبینن‌و بیبیسن. ـ هه‌رچه‌ند كه‌سێك كه ته‌نیا رۆژنامه‌كان له سه‌ر ئێران بخوێنێته‌وه گاڵته‌ی به‌و قسانه دێ ـ ئاغای قانیع فه‌رد زۆر باش ده‌زانێ ده‌ردی گه‌لی كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و ئه‌وه‌ی ئێستا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به سه‌ریان دێ هی ئه‌وه نیه له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ی چه‌كداری به‌رگری‌یان له مافی نه‌ته‌وایه‌تیان كردووه، چوونكه ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد به بۆچوونی به‌ڕێزیان ئه‌و تاوانه! گه‌وره‌ی كردووه ـ كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیش بیبه‌خشێ ئاغای قانیعی فه‌رد نایبه‌خشێ ـ خۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ئه‌هواز، به‌لووچه‌كان، توركمه‌نه‌كان‌و توركه‌كان ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان نه‌كردوه، ئه‌دی بۆچی به مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان شاد نه‌بوون‌و، له‌و مه‌یدانی شه‌تره‌نجه‌دا كایه‌كه نابه‌نه‌وه؟ خۆ ئه‌وان ناوی خۆیان نه‌ناوه "معاند". یان ئاغای كه‌یخۆسره‌وی باش ده‌زانێ كه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش كه‌ش‌و هه‌وای ئازادی نه‌بوو، به‌ڵكوو پاك كردنه‌وه‌ی دانشگاكان‌و مه‌ئمووری‌یه‌تی خاڵخاڵی بۆ كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد. كاك فاروق باش ده‌زانێ كه هاوڕێ‌و هاوبیرانی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا به ناوی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران په‌یڕه‌وانی كۆنگره‌ی چوار" ئینشعابیان خسته ناو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه هێزێكی سه‌ره‌كی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیم بوو، ده‌ستیان به ستایشی كۆماری ئیسلامی كرد. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر چه‌كیان دانا‌و ته‌سلیمی رێژیم بوونه‌وه‌و بوون به هاوسه‌نگه‌ری پاسداره‌كان له شاره‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت تێكۆشه‌رانی حیزبه كوردی‌یه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیان بۆ ئاشكرا كردن‌و به‌گرتیان ده‌دان، باشیان له‌بیره كه چه‌ندیان به قه‌دو بالاَی رێژیم‌دا هه‌ڵگوت‌و به رێژیمێكی شۆڕشگێریان وه‌سف كرد، به‌لاَم نه كاك فاروق‌و نه حیزبه‌كه‌ی نه‌یانتوانی "كوردستان بگۆڕن به یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانی كۆمه‌لاَنی نموونه‌ی دنیای ئه‌مڕۆ". ئاغای ره‌مه‌زانزاده زۆر چاك شاره‌زای ئه‌و راستی‌یه‌یه كه ئه‌گه‌ر كورده‌كان چه‌كه‌كانیان وه‌لا نێن‌و بێنه‌وه به‌ر ده‌ستی ره‌حمه‌تی كۆماری ئیسلامی‌یه‌كه‌ی وی، ئیزنی تێكۆشانی سیاسی‌و دامه‌زراندنی حیزبیان پێ‌نادا‌و، پرسه‌كه‌یان هه‌ر به‌و شێوه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه پرسی ژنان، كرێكاران، مامۆستایانی قوتابخانه، رۆژنامه‌نووسان‌و... چاره‌سه‌ر ده‌كا. خۆ ئه‌م گرووپ‌و كه‌سایه‌تی‌یانه هیچكامیان ده‌ستیان بۆ چه‌ك نه‌بردووه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نده ساكاره كه پێموایه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه هۆیانه هیچ به‌ڵگه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك پێویست ناكا، چوونكه نه‌ك هه‌ر رووناكبیرانی راسته‌قینه‌و شۆڕشگێڕ به‌ڵكوو هه‌مووكه‌س لێی روونه كه كۆماری ئیسلامی‌یه‌ك كه به‌زه‌یی به خه‌ڵكێك كه سه‌ره‌تایی‌ترین مافی خۆیان وه‌ك پۆشینی لیباس به‌دڵی خۆیان داوا ده‌كه‌ن نایه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئیزن نادا كه حیزبێكی ئیسلامی له چه‌شنی ئیسلامی‌یه‌كه‌ی خۆی پێك بێ، باسكردن له مافه‌كانی دیكه‌و پێكهێنانی حیزب بۆ داوای نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراسی له‌گه‌ڵ چ ولاَمێك رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. مه‌به‌ست له وه‌ڕێ‌خستنی ئه‌م ته‌بلیغاته چیه؟ به بۆچوونی من رێژیمی كۆماری ئیسلامی زۆر به پیلان‌و لێ‌وردبوونه‌وه ئه‌م باسه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه‌و، ئه‌گه‌ر جێ بگرێ زۆر مه‌ترسیداره: یه‌كه‌م: دوای نزیك به سی ساڵ له ده‌سه‌لاَتی پڕ له شووره‌یی كۆماری ئیسلامی، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئاغای قانێعی فه‌رد، ئێستاش جوولاَنه‌وه‌ی سیاسی له كوردستانی ئه‌مڕۆدا فكری گشتی توێژه‌كانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت لاوه‌كانه. ئه‌وه نیه ئێستاش حیزبه‌كان له خه‌ڵك دانه‌بڕاون‌و رۆژانه ده‌سته ده‌سته بۆ خه‌باتی چه‌كداری‌و سیاسی روو ده‌كه‌نه حیزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به ریزه‌كانی پڕ له شانازی پێشمه‌رگه‌وه؟ چوونكه كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ رێگایه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌هێشتوونه‌ته‌وه. كه‌وابوو خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی كوردی كوردستانی ئێران بۆ رێژیم جێگای مه‌ترسی‌یه‌و، مادام تا ئێستا به كوشتنی هه‌زاران رۆڵه‌ی به‌جه‌رگی كورد له ریزی سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كاندا نه‌یتوانیوه ئه‌م مه‌ترسی‌یه له‌خۆی دوور بكاته‌وه، پێویسته به تیئۆری داتاشین له زمانی ژماره‌یه‌ك رووناكبیره‌وه! خه‌باتی چه‌كداری نه‌ك هه‌ر بێ‌بایه‌خ بكا، به‌ڵكوو بیكاته شووره‌یی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك شه‌رم بكا له باسكردنیشی. ئه‌وه نیه هه‌موو وێرانی كوردستان‌و بێبه‌شی‌یه‌كه‌ی ئاكامی به‌ربه‌ره‌كانی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكه‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌باته چه‌كداری‌یه نه‌بوایه كوردستان وه‌كوو مه‌سه‌له‌ن به‌لووچستان ده‌بوو به به‌هه‌شت! دووهه‌م: به‌ربه‌ره‌كانی چه‌كدارانه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، یه‌كێك له‌و هۆیه سه‌ره‌كی‌یانه بووه كه وره‌ی به‌ربه‌ره‌كانی‌و، به‌چۆكدانه‌هاتن له به‌رانبه‌ری رێژیم‌دا له نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌دا هه‌روا به‌رز راگرتووه. هاتووچۆی پێشمه‌رگه له ناوچه هه‌رچه‌ند به كه‌میش بێ، هێزی به خه‌ڵك به‌خشیوه. پێشمه‌رگه ئێستاش هه‌ر ره‌مزی خۆڕاگری‌و پشت‌وپه‌نای خه‌ڵك به‌حیساب دێ. بۆیه ده‌بێ ئه‌و پشت‌و په‌نایه له خه‌ڵك وه‌رگیرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بێ‌هیوا بێ. هه‌رچه‌ند ئێستا له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئێران خه‌ڵك وشیار بۆته‌وه‌و داوای مافی ره‌وای خۆی ده‌كا، به‌لاَم به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو ئێرانی‌یه‌ك به‌تایبه‌ت رێژیم بۆخۆی باش ده‌زانێ چ جیاوازی‌یه‌كی به‌رچاو له نێوان خه‌ڵكی كوردستان‌و خه‌ڵكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا هه‌یه. بۆ رێژیم چ له‌وه باشتره كه له لایه‌ك به زه‌برو سه‌ركوت لاوه‌كان چاوترسێن بكا‌و له لایه‌كی دیكه‌وه به ته‌بلیغ له زمانی كورده‌كانه‌وه كارێك بكا كه لاوه‌كان روونه‌كه‌نه پێشمه‌رگایه‌تی، خه‌ڵك ئه‌و وره‌یه‌ی نه‌مێنێ‌و پێشمه‌رگه وه‌ك پشتیوانی خه‌ڵك كز بێ، جا ئه‌وده‌م رێژیم به خیاڵێكی ئاسووده‌تر سیاسه‌تی دژی كوردیی خۆی له كوردستان په‌ره پێ‌بدا. سێهه‌م: قه‌بیح‌و سووك كردنی حیزبه‌كان له به‌رچاوی خه‌ڵك ئه‌و بابه‌ته زۆر گرینگه‌و به پێویستی ده‌زانم زۆرتری له سه‌ر راوه‌ستم. له هه‌موو ده‌سه‌لاَته دیكتاتۆری‌یه‌كان‌و به‌تایبه‌ت له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا حیزب قه‌ده‌غه كراوه، نه‌ته‌نیا دامه‌زراندنی حیزبی سیاسی له‌و ولاَته‌دا غه‌یرقانوونی‌یه‌و ئیزنی پێ‌نادرێ، به‌ڵكوو هه‌رچه‌شنه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه بتوانێ خه‌ڵك له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه وه‌ك سه‌ندیكا‌و ئه‌نجومه‌ن ئیزنی پێ‌نادرێ‌و، ئه‌گه‌ر به رواڵه‌تیش ئیزنی دامه‌زراوه‌ی له‌م چه‌شنه درابێ له كرده‌وه‌دا ئه‌وه‌نده گرفتی بۆ پێك دێنن كه هه‌ڵوه‌شێته‌وه یان توانای به‌ڕێوه‌بردنی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌بێ. زۆربه‌مان له‌بیرمانه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی به‌ده‌سه‌لاَت گه‌یشتنی ئه‌و رێژیمه ئه‌و حیزبه سیاسی‌یانه‌ی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران پێكهاتبوون یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا جارێكی دیكه تێكۆشانی ئاشكرای خۆیان ده‌ست پێ‌كردبوو، هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یه‌ندران. ته‌نانه‌ت حیزبی خه‌ڵكی موسڵمان كه حیزبێكی ئیسلامی‌و سه‌ر به شه‌ریعه‌تمه‌داری بوو، چۆن هێرشی كرایه سه‌ر‌و دامه‌زرێنه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و حیزبه‌كه نایاسایی راگه‌یه‌ندرا. "دفتر تحكیم وحدت" كه له سه‌ره‌تادا به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه بیرێكی جیاوازیان هه‌بوو دامه‌زرا به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی كه رێژیم كاری پێی نه‌ما‌و ئه‌و یه‌كیه‌تی‌یه خه‌ریكی خۆپێشاندان به دژی رێژیم بوو و لێدوانه‌كانی رێبه‌رانیان به دڵی رێژیم نه‌بوو، له‌تله‌تیان كرد‌و له‌كه‌ڵكیان خست. كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێ كه هێز له یه‌كبوون دایه. هه‌ركات هێزی تاكه‌كان كۆبووه سه‌ریه‌ك‌و له حیزب‌و ئه‌نجومه‌ن‌و... دا شكڵی گرت، ده‌توانێ ببێته ئه‌هرومی زه‌خت بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاَت‌و ئاڵوگۆڕ پێك بێنێ. هێزێكی ئه‌وتۆیه كه له پێشكه‌وتن‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا وشیاریی خه‌ڵك به‌رز ده‌كاته‌وه، زانیاری‌یان ده‌باته سه‌رێ، په‌روه‌رده‌یان ده‌كا به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌كانی‌و، ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر هه‌ر له‌مپه‌رێكدا هێز بنوێنێ. له ولاَتانی دێموكرات‌و پێشكه‌وتووی جیهاندا هێزی حیزب شوێندانه‌رترین هێزه له پاڵپێوه‌نانی ولاَت به‌ره‌و پێشكه‌وتن، به‌رگری كردن له ملهوڕی‌و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌لاَت، له‌قاودانی بێ‌یاسایی‌یه‌كان‌و... . كه‌وابوو زۆر روونه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك باقی سیستمه‌كانی دیكتاتۆری له دامه‌زرانی حیزبی سه‌ربه‌خۆ زراویان چووه. به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وكاته‌ی كه بۆچوونه دژبه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له زه‌رفێكی وه‌ك حیزب‌دا كۆ نابێته‌وه به‌ڵكوو ده‌نگی تاكن، بۆ رێژیمه دیكتاتۆره‌كان جێگای مه‌ترسی نین. یه‌ك یه‌ك سه‌ركوت‌و چاوترسێنیان ده‌كا به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی‌یه‌كی ئه‌وتۆی تووش بێ. له ئێرانی ئه‌مڕۆدا ده‌بینین چۆن رێژیم كاتێك كرێكاران، مامۆستایانی قوتابخانه، ژنان، رۆژنامه‌نووسان‌و به‌گشتی هه‌ر كه‌سایه‌تی‌یه‌ك یان توێژێكی سه‌ربزێو سه‌ركوت ده‌كا، باقی خه‌ڵك زۆرتر چاولێ‌كه‌رن‌و له خراپترین حاڵه‌تدا ئاخ‌و داخیان بۆ هه‌ڵده‌كێشن. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه له حیزبێك یان چه‌ند حیزب‌دا رێك بخرێن‌و، به یه‌كگرتوویی له به‌رانبه‌ر زڵم‌و زۆری رێژیم راده‌وه‌ستن، رێژیمیش ناتوانێ ئاوا سووك‌و هاسان سه‌ركوتیان بكا. حه‌ره‌كه‌تی خه‌ڵكێك كه ئۆرگانیزه نه‌كرابێ یان ناتوانێ به ئامانجه‌كه‌ی خۆی بگا، یان زۆر به دره‌نگی‌و به نرخی زۆر گران پێشكه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ‌و خه‌ڵكه‌كه رزگاریان ده‌بێ. هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعییه‌تی توركه‌كانی ئازه‌ربایجان‌و كوردستان له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی دوایی‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌مان باشتر بۆ روون ده‌كاته‌وه. كاتێك كه له جۆزه‌ردانی 1385دا خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان به‌هۆی كاریكاتۆرێك كه له رۆژنامه‌یه‌كی حكوومه‌تی‌دا بلاَو كرایه‌وه ئیهانه‌تیان پێ‌كرا، دیتمان چۆن له ماوه‌ی نزیك به 10 تا 15 رۆژدا له سه‌رانسه‌ری ئازه‌ربایجان‌و شاره‌كانی گه‌وره‌ی دیكه‌ی وه‌كوو تاران كه حه‌شیمه‌تێكی زۆری توركی تێدا نیشته‌جێ‌یه، به ملیۆنان خه‌ڵكی ناڕازی‌و تووڕه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. گه‌وره‌یی ئه‌و رێپێوانانه‌و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی‌یانه له دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا بێ‌وێنه بوو، زۆر كه‌س له نێوخۆی ولاَت‌و به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت لایان وابوو تازه كاری رێژیم كۆتایی پێ‌هاتووه‌و به‌ره‌و رووخان ده‌چێ. به‌لاَم به‌داخه‌وه سه‌ركوت كران‌و ئه‌و هه‌ڵچوونانه كۆتایی پێ‌هات‌و باسیشی لێ‌نه‌كرایه‌وه. به‌لاَم به‌پێچه‌وانه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له كوردستان چه‌ندین رێپێوان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی رێژیم به شێوه‌ی جۆراوجۆر هاتۆته ئاراوه‌و له لایه‌ن رێژیمه‌وه زۆر بێ‌به‌زی‌یانه سه‌ركوت كراوه، به‌لاَم چوونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه له لایه‌ن رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانه‌وه ئۆرگانیزه كراون‌و رێنوێنی ده‌كرێن، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی رێژیم به‌رده‌وامه‌و هه‌ر جاره به چه‌شنێك سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش رێژیم له ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی كوردستان تۆقیوه‌و بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێ. رێبه‌رانی حیزبه‌كان تیرۆر ده‌كا، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رانی حیزبه‌كان له سه‌ر كار لاده‌با، ئازاریان ده‌دا، بێ‌حورمه‌تی‌یان پێ‌ده‌كا، له شار‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان دووریان ده‌خاته‌وه، به‌لاَم هه‌ر رۆژه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه به به‌رنامه‌تر‌و ئازایانه‌تر به‌ره‌نگاری رێژیم ده‌بنه‌وه. رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تاوه تاكو ئێستا هه‌رچی له ده‌ستی هاتووه كردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی كوردستان له به‌رچاوی خه‌ڵك بخا به‌لاَم سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. ئێستا‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئه‌و به‌ناو رووناكبیرانه‌ش ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی خوێناویی ئه‌و رێژیمه‌و ئه‌وه‌ی رێژیم به هه‌موو توانایه‌وه له ماوه‌ی نێزیك به 30 ساڵ بۆی نه‌كراوه ئه‌وان به‌نیازن بۆی جێبه‌جێ بكه‌ن‌و حیزبه‌كان له به‌رچاوی خه‌ڵك بخه‌ن، خه‌باتی چه‌كداری وا بێ‌بایه‌خ بكه‌ن كه ئیدی هیچ كوردێك بیری لێ‌نه‌كاته‌وه، مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه پڕه له شانازی‌و ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه، لیخن بكه‌ن، رێبه‌ران‌و سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌كان وه‌كوو خه‌ڵكانێكی تێ‌نه‌گه‌یشتوو، پاوانخواز‌و شه‌یدای ده‌سه‌لاَت بنوێنن‌و، به‌كورتی ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو به‌ده‌ستی هێناوه لێی وه‌رگرنه‌وه‌و، به زه‌لیلی‌و په‌شیمانی بیخه‌نه به‌رپێی ئاخونده‌كانیان. له‌مانه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و فه‌یله‌سووف‌و مێژووزانانه! ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی كوردی، جوولاَنه‌وه‌كان‌و بایه‌خه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ئاوا بێ‌باكانه كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕ‌و، درز‌و كه‌لێنی رۆژنامه‌و كتێب‌و ... ده‌كۆڵنه‌وه‌و شه‌ونخوونی ده‌كێشن تا به‌ده‌ستی پڕه‌وه بكه‌ونه مه‌یدانی ئه‌و شه‌ڕه‌و خۆڵ له چاوی خه‌ڵكی بكه‌ن، له ئاست ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یی‌و دواكه‌وتوویی‌یه‌ی رێژیم دژ به گه‌له‌كه‌یان زمانیان له گۆ ناكا‌و چاویان نابینێ. ئه‌گه‌ر بۆ ناوی سوێندیش بێ رخنه‌یه‌ك له رێژیم بگرن به هه‌زار ئاو ده‌یشۆنه‌وه نه‌وه‌ك دڵیان بێشێ‌و له گوڵ كاڵتریان پێ‌بڵێن‌و ژیانه‌كه‌یان لێ تێك بچێ. ئه‌گه‌ر رۆژانه خه‌ڵكی برسی‌و بێ‌ده‌ره‌تانی كورد له سنووره‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر مین، له رێپێوانه‌كاندا ده‌كه‌ونه به‌ر گولله، له زیندانه‌كاندا ئه‌تك ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر له ژێر سایه‌ی رێژیم‌دا تیرۆریسته‌كان پۆل پۆل ژن‌و منداڵ‌و گه‌وره‌و بچووك له رێی خوا‌و به‌ناوی خوا ده‌كووژن، ئه‌گه‌ر ولاَتی ئێران دووسه‌د ساڵ به‌ره‌و دوا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و... ئه‌وانه جێگای باس نین، چوونكه ئێستا حیزبه كوردی‌یه‌كان له ئارادان‌و جوولاَنه‌وه‌ی كورد زیندووه ده‌بێ ئه‌وان بمرێنن‌و شه‌رعییه‌ت بده‌ن به رێژیم. ئایا حیزبه‌كانی كوردستانی بێ‌كه‌م‌و كووڕین؟ ده‌مه‌وێ ئه‌و راستیه‌ش روون بكه‌مه‌وه كه مه‌به‌ستی من له‌و باسه‌دا به‌و واتایه لێكنه‌درێته‌وه كه حیزبه‌كانی كوردستانی یان هه‌ر جێگایه‌كی دیكه، له هه‌ڵه‌و كه‌م‌وكووڕی به‌دوورن. سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانیش مرۆڤن، مرۆڤێك كه زیندووه‌و تێكۆشانی هه‌یه هه‌ڵه‌ش ده‌كا، ته‌نیا مردووه‌كانن كه هه‌ڵه ناكه‌ن‌و، ره‌خنه‌یان لێ‌ناگیرێ. با رووناكبیران‌و دڵسۆزانی پرسی كورد هه‌ڵه‌كانمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بێننه ئاراوه، به‌م چه‌شنه یارمه‌تیی حیزبه‌كان بده‌ن بۆ به‌ره‌وپێش چوون‌و به‌هێزبوونیان. من ناڵێم ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و بوچوونه له نێو خه‌ڵكدا بلاَو ده‌كه‌نه‌وه به‌كرێگیراوی رێژیمن، به‌لاَم ئاكامه‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك شته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌كرێگیراو بن یان نه‌بن به‌و قسانه ئاو ده‌كه‌نه ئاشی كۆماری ئیسلامی. قه‌زاوه‌ت، هه‌ڵسه‌نگاندن‌و بڕیاریان له سه‌ر حیزبه‌كانی كوردی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه‌تی. ئێوه به‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌تان بتانه‌وێ‌و نه‌تانه‌وێ ده‌كه‌ونه مه‌ته‌رێزی رێژیم‌و رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك. ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه هه‌موو كوردێكی دڵسۆز هه‌رچی له ده‌ستی دێ‌و له توانای‌دایه بۆ یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كورد، بۆ به‌هێز كردنی حیزبه‌كانی كوردی تێ‌بكۆشێ، ئه‌و چاوه‌ڕوانی‌یه‌ش داوا‌و چاوه‌ڕوانی‌یه‌كی به‌جێ‌یه. چوونكه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه رزگاریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ژێرده‌ستی، به له‌خۆبردوویی‌و حه‌ره‌كه‌تی هه‌موو، یان زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه دێته دی. به‌لاَم خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناكه‌ن، ده‌كرێ داوا بكه‌ین بێ‌لایه‌ن دابنیشن‌و مه‌كه‌ونه سه‌نگه‌ری دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌تان، چه‌ك، زمان، قه‌ڵه‌م‌و بیرتان له خزمه‌تی ئامانجه‌كانی دوژمنانتاندا دامه‌نین. با هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست بده‌ینێ، بۆ ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هه‌موومان شانازی بكه‌ین كه له‌و رزگاركردنه‌دا به‌شمان تێدا بووه. خاڵێكی دیكه كه ده‌مه‌وێ له‌م بابه‌ته‌دا ئیشاره‌ی پێ‌بكه‌م ئه‌وه‌یه كه: ئه‌زموونی 30 ساڵ ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیم‌و مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری 62 ساڵی حیزبه‌كه‌مان پێم ده‌ڵێ كه لاوان، ژنان، رووناكبیران‌و به‌گشتی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری، به‌دوور له‌م ده‌نگه ناسازانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن‌و هیچ كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێ ئه‌م ره‌وته له به‌روپێشچوون بگێڕێته‌وه. چوونكه خه‌ڵك به زانیاری‌و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و رێگایه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌و، ئێستا به‌خۆشی‌یه‌وه دوامه‌نزڵی ئه‌و رێگایه زیاتر له هه‌موو رابردوومان روون‌و دیارتره. زوو و دره‌نگی گه‌یشتن به‌و دوامه‌نزڵه‌ش به ئیراده‌و تێكۆشانی هه‌موومانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. بابه‌ته‌كه‌م به‌و قسانه‌ی ئه‌كبه‌ری گه‌نجی كۆتایی پێ‌دێنم كه له نێو جه‌رگه‌ی پاسداره‌كان‌و باش ناسینی كۆماری ئیسلامی‌دا كردوویه‌تی: "رووناكبیران‌و هه‌ڵبژارده‌كان نابێ شان له ژێر باری به‌رپرسایه‌تی ئه‌خلاقی بێننه ده‌رێ. هه‌ڵبژارده‌كان به درێژایی سالاَنی رابردوو بێ‌هیوایی‌و سه‌رلێشێواوی، نائومێدی، داهێزان (انفعال)و بێ‌ته‌فاوه‌تی‌یان وه‌ك ده‌رزی له كۆمه‌ڵگا داوه. له حاڵێكدا ده‌بێ هیوا بخولقێنن، ده‌بێ حه‌ره‌كه‌ت‌و خۆشی به خه‌ڵك بدرێ. ئه‌وانه‌ش پێویستی‌یان به له‌خۆبردوویی‌و فیداكاری، شوجاعه‌ت‌و جه‌ساره‌ته. مێژوو پێمان نیشان ده‌دا كه هه‌نگاو بڵینده‌كان مرۆڤه به‌جه‌ساره‌ت، ئارمانگه‌راو فیداكاره‌كان هه‌ڵیانهێناوه‌ته‌وه."9 1ـ وه‌رزنامه‌ی "رۆژه‌ڤ" ژماره‌ی 1 لاپه‌ڕه‌ی 147 وه‌رگیراو له فارسی 2ـ گوڵبژێریك له وتووێژ له‌گه‌ڵ بلاَوكراوه‌ی "رۆژه‌ڤ" 3ـ سه‌رچاوه‌ی پێشوو 4ـ سه‌رچاوه‌ی پێشوو 5ـ سه‌رچاوه‌ی پێشوو 6ـ سه‌رچاوه‌ی پێشوو 7ـ گۆڤاری "چشم انداز ایران" ـ "ویژه‌نامه كردستان" ژماره‌ی 2 لاپه‌ڕه‌ی 140 8ـ وه‌رزنامه‌ی "رۆژه‌ڤ" ژماره‌ی 4و 5 9ـ "مانیفست جمهوریخواهی دفتر دوم" 2007-09-17
Note: PDKI is not responsible for published comments
|
>
|
||||||||||||||||||||||||||||||
|
Democratic Party of Iranian Kurdistan, PDKI © All Rights Reserved 2012
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||